فێربوونی خەبات و بەرخۆدانی لاوی کورد له بارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی
بارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران ( عبدولا موهتەدی) ئەمە خووە، عادەت و فەرهەنگ و کولتوورە و کاری هەموو ئێوارەیەکی ئەو بە ناو کۆمەڵەییانەیە، کوڕەکەی فاروق بابامیری سەرکردەی کۆمەڵە هاوشانە. خواردنەوەی مەشروب و ... خۆشگوزەرانی و پشوودان مافی هەر تاکێکە بەڵام ( هەموو رۆژێ؟ لە ناو بارەگای بە ناو پیشمەرگە؟ لە شوێنێک کە خۆتان دەڵێن لاوی کورد فێری خەبات و بەرخۆدان دەکەن؟ لە ناو ژوورێک کە جێگەی تێگەیشتن و پێگەیشتنە؟
ئەمە کولتورە و لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە و لاوی کورد بەو شێوە خەبات و بەرخۆدان فێر دەبێ!!!!!!
+ نوشته شده در 14 / 2 / 1392برچسب:کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ,عبدولا موهتەدی ,فاروق بابامیری ,
ساعت توسط دابراو
|
دروشمی 50ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران هاورده‌ی حیزبی توده بووه!!!
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی حیزبی دیموکراتی له سه‌ر بنیات نراوه"ته‌زویر"ه
له وتارێکی مێژویی دا "حسن ئه‌یوب زاده" راده‌گه‌یه‌نێ که: "مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه نییه که تا ئێستا له لایان چه‌ند که‌سێکی ناشاره‌زاوه نووسراوه".
ئه‌یوب زاده له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که حیزبی دیموکرات، حیزبێکی جیا له ژ. ک نه‌بووه و هیچ رۆژێکی دامه‌زرانی تایبه‌ت به خۆی نیه . " حدک جیا له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه... ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانیش یه‌ک رۆژه. ئه‌و که‌سانه‌ی که باسیان له دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو حیزبێکی جیا له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف کردبێ، ئه‌و واقعییه‌ته‌یان له به‌رچاو نه‌گرتووه. هیچ به‌یانییه‌یه‌ک بۆ دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نه له لایان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه‌وه بلاو کراوه‌ته‌وه و نه هیچ گروپ و تاقمێکی دیکه به ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان حیزبێکیان دامه‌زراندووه".
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌داکه "حسن ئه‌یوب زاده"، له ژێر سه‌ردێڕی(( به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌زویریی له په‌نای 92 ژماره‌ی "رۆژنامه‌ی کوردستان"ی سه‌رده‌می کۆمار؟!)) بڵاوی کردۆته‌وه، نووسه‌ر باس له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌کات که تا ئێستا به به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ناوسراوه.
ناوبراو له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه راست نییه و "ته‌زویر"ه.
حسن ئه‌یوب زاده، له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا دروشمی 50ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران به هاورده‌ی حیزبی توده داده‌نێت و له قه‌ولی که‌ریم حیسامی یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که: "ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران داوای له د. قاسملوو کردبوو که دیموکڕاسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان بکاته ئامانجی ستراتیژی حیزب ".
ئه‌یوب زاده له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌ڕوات و تێزه سه‌ره‌کییه‌کانی کاریزمای دیموکڕاته‌کان د.عبدالرحمن قاسملوو، له‌مه‌ڕ دامه‌زرانی حیزبی دیموکرات به "چالش" ده‌کێشی که له "په‌ڕاوێزی لاپه‌ڕه‌ی 35 کتێبی‌چل ساڵ خه‌باتدا راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی به به‌رنامه‌ی حدک ناوبردووه و نووسیبووی که: "به‌رنامه‌که به کوردی ده‌ست نه‌که‌وت بۆیه له ده‌قی فارسی وه‌رگیراوه". ئه‌یوب زاده به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێزه‌وه ده‌ڵێ: "د. قاسملوو ناوه‌رۆکی ئه‌و به ناو راگه‌یه‌ندراوه ساخته‌یه‌ی فیرقه‌ی که له کتێبه‌که‌یدا به به‌رنامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان دانابوو، کرده خه‌تی سیاسیی حیزبی دیموکرات ". ئه‌یوب زاده ده‌ڵێ: " ئه‌و خه‌ته که دوای رووخانی کۆماری کوردستان به سه‌دان هه‌زار قوربانیی بۆ دراوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هاورده‌ی حیزبی توودی ئێران بووه ".
هاوکات نووسه‌ر ئه‌و خه‌ته ره‌ت ده‌کاته‌وه و زۆر به توندی خودموختاری دروشمی 50 ساڵه‌ی حیزبی دیموکرات وه‌به‌ر گۆپاڵی ره‌خنه ده‌دات و ده‌ڵێ: " به باوه‌ڕی نووسه‌ری ئه‌و وتاره، خودموختاری به مانای گرێدراوی به ناوه‌نده‌وه. بێ به‌شکردنی کورده له مافی دیاری کردنی چاره‌نووس. به مانای قه‌بوڵکردنی هه‌ر نیزامێکی سه‌ره‌ڕۆ و فاشیست و داگیرکه‌ره له ناوه‌ند. دانی ماڵیاتی ناره‌وا و خه‌رجی شه‌ڕ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده به خه‌رجی کورد. گه‌شه‌دانه به زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا. خودموختاری به مانای قه‌بوڵکردنی دابڕاویی ئه‌به‌دیی به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستانه و مانه‌وه‌یانه له ژێر ده‌ستی داگیر که‌راندا. دانی مافی قانوونی به ده‌سه‌ڵاتداره بۆ کوشتن و به‌ند کردنی کورد و وێرانکردنی شار و گوندی کوردستان و تاڵان و بڕۆی سامانه‌که‌یه‌تی".
ئه‌گه‌ر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ری بابه‌ت، به دروست ده‌رچێت و پێچه‌وانه‌که‌ی نه‌سه‌لمێندرێت(که تا ئیستا شتێکی پێچه‌وانه ی ئه م بابه ته مان نه دیتوه) ، ئه‌وه، هه‌موو ئه‌و مێژونوسی و تێز و سیاسه‌تانه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و "به‌ڵگه‌نامه‌یه" وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زران و ئامانجه‌کانی حیزبی دیموکرات دانراون، له‌ق ده‌بن و ده‌چنه ژێر پرسیاره‌وه .
+ نوشته شده در 11 / 2 / 1392برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
مسته‌فا ئیسحاقی: تاوانی دیکه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌رمه‌لاکردنی ڕابردووی قاسملوو بۆ پێشمه‌رگه‌کان بوو
(نامه ی مسته‌فا ئیسحاقی بۆ دوکتۆر یاسین سه‌رده‌شتی سه باره ت به ئه‌حمه‌د تۆفیق و به شیکی چووک له چالاکیه کانی قاسملوو له دژی ئه‌حمه‌د تۆفیق)
مسته‌فا ئیسحاقی: تاوانی دیکه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌رمه‌لاکردنی ڕابردووی قاسملوو بۆ پێشمه‌رگه‌کان بوو ، هه‌ر بۆیه قاسملوو به بوغز و کینه‌وه ده‌یڕوانییه ئه‌حمه‌د تۆفیق و مه رگی وی به ئاوات ده‌خواست
تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌ته‌وه‌خوازی و ... عه‌شق به گه‌له‌که‌ی بوو
کاک دوکتۆر یاسین سه‌رده‌شتی، وێڕای سڵاو و ڕێزی تایبه‌تیی خۆم و ته‌ک ته‌کی خانه‌واده‌ی ئیسحاقی و ئه‌و که‌سانه‌ی که بیر و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ ڕه‌هایی و ئازادی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه ماندوونه‌بوونی و ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌ین که ئه‌حمه‌د تۆفیق، هه‌ڵۆی ماندوونه‌ناسی چیا به‌رزه‌کانی کوردستانی ئێران و عێراقت به شێوه‌یه‌کی ئاکادێمیک به خه‌ڵکی ناساندۆته‌وه. هه‌روه‌ک باش ئاگاتان لێیه نه‌یارانی له عێراق پاش ئه‌وه‌ی که په‌روه‌نده‌سازییان بۆ کرد و به گرتن و کوشتنیان دا ئه‌وسا نامه‌ردانه ده‌ستیان کرد به تیرۆری شه‌خسیه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگه ماندوونه‌ناسه.
تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌ته‌وه‌خوازی و عه‌شق به گه‌له‌که‌ی بوو. ئه‌و جاسووس نه‌بوو، دزی نه‌کردبوو، خاوه‌نی هیچ سامان و ئاپارتمانێک له فه‌رانسه و ئوتریش نه‌بوو، ئه‌و حیسابی بانکی نه‌بوو تا 450 میلیۆن دۆلاری تێهاویشتبێ، ده‌ستپاک وداوێنپاک بوو، له زیندانه‌کانی سه‌ددامدا کوردانه و مه‌ردانه موقاومه‌تی کرد، ته‌سلیمی سه‌ددام و سه‌ددامیان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ به‌ختیار و سه‌رهه‌نگ زیبا قه‌راردادی جاسووسی ئیمزا نه‌کردبوو. ئه‌دی بۆ ئاواتان به‌سه‌رهێنا؟
تاوانی دیکه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌رمه‌لاکردنی ڕابردووی قاسملوو بۆ پێشمه‌رگه‌کان بوو، هه‌ر بۆیه قاسملوو به بوغز و کینه‌وه ده‌یڕوانییه ئه‌حمه‌د تۆفیق و مه رگی وی به ئاوات ده‌خواست. دوژمنایه‌تی قاسملوو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌م شه‌خسی بوو هه‌م ئایدۆلۆژیک که له‌ژێره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌که‌م
1. به ڕه‌وایه‌تی "نیو سه‌ده تێکۆشان" قاسملوو له کۆنگره‌ی سێیه‌مدا ده‌یه‌وێ ڕووداوی کۆنگره‌ی دووه‌م له مێژووی خه‌باتی حیزبی دێموکرات‌دا به‌ته‌واوی بسڕێته‌وه ؛ کارێک که تا ئیستا هیچ دیکتاتۆرێک نه‌یکردوه. پێی وا بوو که کۆنگره‌ی دووه‌م که له ساڵی 1343 به به‌شداری 240 که‌س به‌ستراوه شه‌رعییه‌تی نه‌بوو. جێگای سه‌رنجه که ئه‌و بیرۆکه‌ی قاسملوو له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبیش په‌سند کراوه. کاتێک ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه ده‌خوێندرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئیعتراز و ناڕه‌زایی پێشمه‌رگه به‌شه‌ره‌فه‌کانی حیزبی دێموکرات ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت، و قاسملوو هه‌س ده‌ده‌نه‌وه و مه‌جبوری ده‌که‌ن کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب به ڕه‌سمییه‌ت بناسێ. جا بزانن دوژمنایه‌تی قاسملوو هه‌تا کوێ په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه؟
قاسملوو هه‌ر له‌و کۆنگره‌دا به‌توندی هێرش ده‌کاته‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق و به دیکتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆ ناوی ده‌با. کاتێک ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی به‌عسی ده‌گیرێ و زیندانی ده‌کرێ پێشمه‌گه‌کانی حیزبی دێموکرات قاسملووی له‌و کاره‌ساته به تاوانبار ده‌زانن. حه‌سه‌نزاده له‌و باره‌دا ده‌نووسێ "هیندێ که‌س که هه‌روا به‌خێرا خۆیان دوژمنایه‌تی قاسملوویان ده‌کرد بڵاویان کردبۆوه که گۆیا دوکتۆر له گیرانی ئه‌حمه‌د تۆفیق خه‌تاباره." فارسگوته‌نی "تا نباشد چیزکی مردم نگویند چیزها." به‌ڵام حه‌سه‌نزاده بۆ سه‌ده‌مین بار به فریای قاسملوو ده‌گا و ده‌ڵێ "دوکتۆر قاسملوو نه‌ک هه‌ر خه‌تایه‌کی له گیرانی ئیسحاقیدا له‌سه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو هه‌وڵێکی یه‌کجار زۆریشی بۆ ئازادکردنی دا که به‌داخه‌وه سه‌رنه‌که‌وت."
ئه‌وه‌ی ڕاست بێ ئه‌وه‌یه که قاسملوو به هاوکاریی حیزبی توده له‌گه‌ڵ عبدالخالق سامرایی، ڕه‌ییسی دادگاه، ئه‌حمه‌د تۆفیق دۆستایه‌تی په‌یدا ده‌کا تا ده‌توانێ بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق تێده‌چێنێ هه‌ر بۆیه کاتێک له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌بێ به تاهیر ده‌ڵێ هه‌رچی کردوومه و گوتوومه به به‌عسییه‌کان گه‌یشتۆته‌وه. قاسملوو که 25 ساڵ له مه‌کته‌بی کیانوری‌دا شاگردی کردبوو ده‌یزانی چۆن هه‌ڵه بکا و به‌ڵگه‌ش به‌جێی نه‌هێڵێ. پاش 21ساڵ له هاوینی ساڵی 53 یان 54 له مه‌یدانی تۆپخانه‌ی تاران ئه‌من و قاسملوو له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕووبه‌ڕووبووینه‌وه، یه‌کترمان له باوه‌ش کرد و ده‌ستمان کرد به ماچوموچی یه‌کتر. کاتێک له ماچوموچ ته‌واو بووین دیتم قاسملوو زۆر په‌شۆکاوه و ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه. به‌په‌له به منی گوت کاک مسته‌فا، من له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانم قه‌رارم داناوه و دره‌نگم کردووه، ئێوه لێره بن تا ئه‌وان ببینمه‌وه پاشان دێمه‌وه لاتان. قاسملوو به‌ره‌و شه‌قامی امیر کبیر وه‌ڕێکه‌وت. دیتم شه‌قامێکی کردۆته دوو شه‌قاو و وه‌ک هه‌ڵاتن هه‌ڵده‌هات. من که له بڵیندایی ڕاوه‌ستابووم باش ئه‌وم ده‌دیت تا له‌به‌رچاوم ون بوو.
ئه‌و مولاقاته له‌گه‌ڵ قاسملوو زۆر فیکری بۆ من په‌یدا کرد. ساڵی 1358 که ئه‌من گه‌ڕامه‌وه مه‌هاباد زینده‌یاد حه‌سه‌ن باباتاهیری هاته لام و گوتی با سه‌رێکی حیزب بده‌ین. که چووینه حیزب هه‌ر له‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵ کاک ئه‌میری قازی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی ڕووبه‌ڕوو بووین. کاک حه‌مه‌ده‌مین گوتی با بچینه لای دوکتۆر. که چووینه لای دوکتۆر ئه‌من پێم گوت تا له‌بیرم نه‌چووه با ئه‌و پرسیاره‌ت لێ بکه‌م؛ له تاران له مه‌یدانی تۆپخانه ئه‌وکات که یه‌کترمان مولاقات کرد ئێوه بۆچی ڕۆیشتن و نه‌هاتنه‌وه؟ قاسملوو زۆر به ڕاحه‌تی جوابی دامه‌وه "ئه‌من نه‌بووم!" گوتم ئێمه یه‌کترمان ماچ کرد، چۆن ئێوه نه‌بوون؟ "نه‌خێر ئه‌من نه‌بووم!" له‌و جوابه‌ی ئه‌و زۆر ته‌عه‌جوبم کرد. پاش ماوه‌یه‌ک پێمگوت ئه‌دی ئێستا بۆخۆتانن؟ گوتی "به‌ڵی بۆخۆمم."
جا خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئێوه پێتانوایه له‌به‌ر چی قاسملوو ئاوا ده‌په‌شۆکێ و ڕه‌نگ عه‌وه‌ز ده‌کا؟ ئاوا له مه‌یدانی تۆپخانه‌ی تاران ده‌ستده‌کا به‌هه‌ڵلاتن و پاشان ئاوا ئینکاریی مولاقاتی تۆپخانه ده‌کا؟ ئایا ئه‌و هه‌موو ئیما و ئیشارانه به‌سه‌ر چ شتێک ده‌لاله‌ت ده‌کا؟
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت،
برات مسته‌فا ئیسحاقی
+ نوشته شده در 5 / 2 / 1392برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
نوكته ی تازه و پێناسه یه كی نوێ له كورد له لایه ن مسته فای هیجری!!!
مستەفا هیجری: هەموو کوردی کوردستانی ئێران بە کورد دەزانم. ئەم وتانە لە سەردەمی فتوای تێکەڵ کردنی جاش و باشە کە کاک مستەفا (ئێستاش هۆکارەکەی دیار نەبوو) دەری کرد. چاو لەو فیلمە بکەن تا بۆ قسەتان بێنێ و کوڵی دڵتانی لێ هەڵرێژن.
دانلود از لینک زیر:
http://up.toca.ir/images/wpdf1txq2vh21qzicwl.flv
+ نوشته شده در 2 / 2 / 1392برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|