“کۆمەلە لە نێو خوێندکاران و رۆشنبیرانی ئەو سەردەمەی کوردستانی ئێران، لە تاران و زانستگەکانی دیکە پێک هات، وەڵامدانەوەیەک بوو بە پێویستەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە، رۆشنبیران و سیاسیەکان و نوخبەی ئەو سەردەمە، چی دی حیزبە تەقلیدیەکانیان بە وەڵامدەرەوەی پرسی نەتەوەیی کورد و هەروەها وەڵامدەرەوەی کێشە کۆمەلایەتیەکانی ئەو سەردەمە نەبوون”، ” بۆ خۆتان دەزانن کە کوردستانی ئیران حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی هەبووە و زۆر پێش ئێمەش هەبووە، دیارە ئەوان خەباتی دوور و درێژیان هەبووە، پەیوەندیان لەگەڵ کۆماری مەهاباد هەبووە، بۆیە مەبەستم جۆرێک بێ رێزی نیە، ئەوانە هەموو جێگای رێزن، بەڵام ئێمە مەمانان لەو سەردەمەدا ویستوومانە رێکخراوێکی نوێخواز و مۆدێرن و سەردەمیانەتر کە رەگ و ریشەی لە نێو شار و چین وێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا هەیە دابمەزرێنین”.
ئەوانە قسەی عەبدوڵلا موهتەدی سکرتێری کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە، کە لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی رووداو ئەو گوتانەی باسکرد. ئەو لە رێگای سکایپەوە لە لەندەن را گوتی کە کاتێک کۆمەلە ساز بووە، حیزبەکانی ئەو سەردەم کە تەنها یەک حیزب لە کوردستان دا ئەوکات چالاکی هەبووە تەقلیدی بوون، ئیشارەیەکی ناراستەوخۆ بە حیزبی دێمۆکرات، هەروەها گوتی کۆمەلە لە چینی خوێندەوار و رۆشنبیر پێکهات و ئەوانی تر هەرچەندە خەباتیان دوورو درێژ بوو بەڵام نەیانتوانیبوو کە جێ بگرن.
لە بەشێکی تری دیمانەکەدا موهتەدی کە باس لە کۆماری کوردستان دەکات، ئەو بە کۆماری مەهاباد نێوی دێنێت.لە درێژەی دیمانەکەدا موهتەدی دەلێ کە “رۆژهەڵاتی کوردستان” ناتوانرێ تەرجومە بکرێتەوە بۆ فارسی و ناتوانرێ بگوترێ شرق کوردستان، بۆیە ئێمە کوردستانی ئێران بەکار دەبەین.
موهتەدی ناراستەوخۆ پەلاماری حیزبی دێمۆکرات دا، ئەو پەلامارە لەکاتێک دایە کە کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیمان نامەی لەگەڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیراندا هەیە، ئەو ووتانەی موهتەدی نارەزایەتیەکی زۆری ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی لێکەوتۆتەوە.
+ نوشته شده در 16 / 12 / 1392برچسب:,
ساعت توسط دابراو
| 5 نظر
|