صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


هەڵبژاردنەوەی مستەفا هیجری نەبوونی نوخبەیە یان شكاندنی دیموكراسی؟

هاوار بازیان:وەڵامی ئەو پرسیارە لای ئەوانەی ئەندامی حزبی دیموكرات بوونە یان ئێستەش بەجۆرێك پێوەندییان بەحزبەوە هەیە جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی هەر لە دوورەوە سەیری رووداوەكان دەكەن كە بەشێكیان چاودێریی ئاڵوگۆڕەكانن و لەم قۆناخەدا بۆ هەندێكیشیان گرینگ نییە رێبەرەكان كێن. لێرەدا زۆر بەكورتی ئاماژە دەكرێ بەوەی هەڵبژاردنەوەی سێیەمجاری مستەفا هیجری وەك سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆنگرەی 15ی ئەو حزبەدا كە دوێنێ بەكۆتا هات، تێكەڵەیەكە لە 2 شتی سەرەكی:
1. رێبەرایەتیی حزب لەماوەی رابردوودا خەمسارد بووە لەوەی گرینگیی زیاتر بە پەروەردەكردنی رێبەرانی گەنج بدات، بەشێوەیەك كە لە كۆی 25 ئەندامەكەی ئەمجارەی كۆمیتەی ناوەندیشدا تەنیا ناوی چەند كەسێك دەبینرێ كە نوێنەری بیری نوێن كە ئەوانیش پێشتر لە تەوژمی كۆنەكانی تردا كارایییان لاواز بووە جگە لەوەی بەگشتی رێگەی گەیشتن بە دەفتەری سیاسییان لێ بەربەست كراوە، بەو شێوەیە كۆمیتەی ناوەندی بووەتە پاشخانێك بۆ حاواندن و چاونووساندنی گەنجان تا بەهۆیەوە درووشمی پێگەیاندی رێبەری گەنج تا رادەیەك بەكردەوە بكرێ، بەڵام لە راستیدا ئەوە سەرقاڵكردنی گەنجە نەك پێگەیاندن، چونكە ئەگەر نیازی حزب پێگەیاندنی رێبەر بووایە ئەوە حزبێك كە باسی دیموكراسی دەكا و بەڵێنی پەروەردەی رێبەری گەنجی داوە و بۆ ئەو مەبەستە چەندان گەنجی ئەمڕۆ و دوێنێی راكێشی خۆی كردووەتەوە، پێویست بوو سوود لە دەرفەتی كۆنگرە وەربگرێ و ئەو رێبەرانەی باسیان دەكا بیانخاتە بەر مەیدان تا لانیكەم 2 سوودیان لێوەربگرێ، یەكەم ئەوەی راستگۆیی خۆی بۆ هەمووان بسەلمێنێ(یانی له راستیدا نه یان سه لماندووه!) و دووەمیش لە رێبازی دیموكراسییەتی خۆی لانەدا بەتایبەت كە ناوی حزبی دیموكراتە(یانی حدکا هه ر ناوی دیموكراسییەتی له سه ر ماوه و هیچی تر!). ئەو حزبەی پێشتر لەرێگەی دەنگی كۆنگرەی دیموكراتەكانەوە بڕیاری دابوو ماوەی سكرتێری گشتی تەنیا 2 دەورە بێ. واتە دەتوانین بڵێین راست نەبوونی رێبەرایەتیی حزب لەگەڵ رای گشتی و لەوانە گەنجان بۆ پەروەردەكردن و رێگەدانایان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هۆیەكی سەرەكییە لەوەی ئەمڕۆ حزبێك كە ناسنامەكەی دیموكراسییە پێشێلی ئەو ئەسلە بكات و بەبیانووی نەبوونی كەس و نوخبەی شیاوتر، دیسان پەنا بۆ دانانی رێبەرێك بباتەوە كە بەپێی بنەماكانی دیموكراسی لەڕووی یاسایییەوە (نەك كەسایەتی) پەسند نییە و دەچێتەوە خانەی دیكتاتۆری خۆماڵی.
2. مستەفا هیجری و تەنانەت ئەوانەی دەوروبەریان گرتووە، ئەوەندەی شانازی بەتوندبوونی كەسایەتی و "سام"ی ئەو رێبەرە دیموكراتە دەكەن، زۆر كەمتر شانازیان كردووە بەوەی وەك كەسێكی دیموكرات و خاوەن بڕوا بەدیموكراسی بجووڵێنەوە. فەرامۆشیان كردووە رۆژهەڵاتی كوردستان ژێردەستەی نەبوونی دیموكراسییە نەك خەڵكی تووڕە و بەزاكوون، هەروەها هەموو سكرتێرەكانی مێژووی حزبی دیموكرات بەهۆی پاشگری دیموكراتەوە مەزن و ناودار بوونە كە نابێ ئەو دیموكراسییە پشتگوێ بخرێ. ئەگەریش ئەوانەی شوێنكەوتووی هەر كەسێكی دیاریكراو دەبن لە راستیدا ئەوانە پێناسەیەكی دیكە هەڵدەگرن وەك ئەوەی لە ئایندا بە شوێنكەوتوو و ئەهلی تەریقەت ناوزەد دەكرێن. ئەو جۆرە بیركردنەوانە ترسناكن و پردێكن كە دیموكراسی بەرەو دیكتاتۆریەت دەپەڕێننەوە، چونكە دیموكراسیی راستەقینە كەسەكان دەخاتە خزمەت كەسەكان نەك تەنیا یەك كەس، تێیدا بڕوای بە بنەماكانی دیموكراسی هەیە و كەس بەتەنیا بوونی نییە.
حزبێك كە لە رێگەی دیموكراسی و رێزگرتن لە كەرامەتی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتدا هەزاران قوربانی داوە و هیچ كەسی خاوەن ویژدان ناتوانێ حاشا لەوە بكا، ئەمڕۆ ئەگەر پێی وایە ناتوانێ بەپێی دیموكراسی بجووڵێتەوە و بەرگری لە ناوەكەی خۆی بكا، زۆر باشتر وایە خەڵك لەوە ئاگەدار بكاتەوە، ئەگینا دیسان ئەوە هەڵخەڵەتاندنی گشتییە كە بەناوی دیموكراسی پێشوازی لە دیكتاتۆری بكەی.
بەڵام ئەوانەی هەر خێرا وەڵامی مانشێتی سەرەكیی ئەم نووسینە دەدەنەوە و دەڵێن "لە مستەفا هیجری شیاوترمان تێدا نەبوو"، و بەوناوە بەرگری لە پێشێلكردنی دیموكراسی دەكەن و دوور نییە لە باسێكی سیاسیدا ئاماژە بە دیموكراسییەتی ئەمریكا و فەرەنسا و وڵاتانی تری خاوەن دیموكراسی بكەن، لە هەمووان بێ ئاگاترن، چونكە ناپرسن بۆچی حزبێكی هەڵوەدای دیموكراسی ناتوانێ لە ماوەی دەیان ساڵدا كەسێك لە دەفتەر سیاسی یان كۆمیتە ناوەندی پەروەردە بكا تا بتوانێ ئەركی سكرتێری پێ بسپێرێ؟ بەڕاستی حزبێك بەو تایبەتمەندییانەوە چۆن دەتوانی دواتر پارچەیەكی 7 ملیۆنی لە كوردستان پێ بسپێری؟ ئایا هەموو بەرهەمی حزبی دیموكرات و شیاوبوون بۆ رێبەری گشتی لە ماوەی 66 ساڵی رابردوودا تەنیا رێبەرانێكی گەورەی وەك عەبدوڵا ئیسحاقی، قاسملوو، شەڕەفكەندی، عەبدوڵا حەسەنزادە، مستەفا هیجری و خالید عەزیزی بووە؟ ئایا كارگەی پەروەردەی حزب وەستاوە؟ یان خاوەن كارگە بڕوای بە بەرهەمی نوێ نەماوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبێ بدرێنەوە.



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 14 / 7 / 1391برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 142
بازدید دیروز : 126
بازدید هفته : 416
بازدید ماه : 408
بازدید کل : 220039
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب