کوێستان کوردستانی:هەر لە ئێستاوە دانیشتنەکانی حدک و حدکا بە سەقەتی بەرەو پێش دەچن

لە یەکەمین دانیشتنی نێوان دوو سکرتێردا پێداگری کرا لەسەر ئەوەی کە چۆن هەن ئاوا دان بەیەک دابنێن و لەسەر ئەو بنەمایە دانیشتنەکان بەرەو پێش ببەن بەڵام دەبینین لە کۆبونەوەی دووهەم ئەو ئەسڵە لەلایەن برایانی حدکا ژێر پێ نرا و دەبینین راگەیاندنی حدک زۆر بە زمانێکی پاراو باسی دانیشتنەکەی دوێنێی کردوە بەڵام راگەیاندنی حدکا پێداگرە لەسەر قەبووڵ نەکردنی هاوسەنگەرانی پێشوویان وەک حدک و ئەمەش لە کاتێکدایە کە نوێنەری حدکا لەجیاتی بچێتە دەستی ئاڵای کوردستان دابنیشێت لە دەستی ئاڕمی حدک دانیشتبوو! لەو حیسابە وا تێدەگەین کە شاندی حدکا بە دڵێکی پاکەوە سەردانی حدکیان کردووە بەڵام لە ناو بەشی راگەیاندنی حدکا کەسانی نابەرپرس و دژی یەکگرتنەوەی تێدایە و ئەوەش یارمەتی بە وەزعی ئێستا نادات.
جا ئێوه خۆتان قزاوه ت که ن ئایا ئه م دانیشتانه ئه گه ر کوو به یه کگرتنه وه ش بگات چه ن خۆراده گرێ؟؟؟
جا له لایه کی تر،زۆر که س له هه ردو لای دێموکراته وه پێ یان وایه که ئه م هه وڵانه ی حدکا بۆ دانیشتن له گه ڵ حدک ته نانه ت کارێکی ته بلیغیه چوون حدکا کۆنگره ی 15ی له پێش دایه و ده ی هه وێ زاری نارازیانی ناو خۆی ببه ستێ.چوون له راستی دا بۆ حدکا زۆر زۆر گرینگه کۆنگره که به که مترین رخنه و ناخۆشی به ڕێوه بچێت.با بزانین دوا به ڕێوه چوونی کۆنگره ی 15ش حدکا به چالاکیه کانی بۆ نزیک بوونه وه و تێکه ڵ بوونه وه درێژه پێ ده دات یا نا؟؟؟
نظرات شما عزیزان:
ساعت21:40---29 شهريور 1391
هرچیروكه بیشترازهمه میخوای3بارتكراركن،بعدآیه زیروبخون:بسم الله الرحمن الرحیم لاحول ولاقوه الابالله العلی العظیم،این پیاموبه9نفربرست آرزوت قبول میشه،باورنمیكردم واقعاقبول میشه اگرپاك كنی ونفرستی خداآرزوتوقبول نمیكنه ساعتتونگاه كن،9دقیقه بعدیه اتفاق میفته كه خوشحال میشی
+ نوشته شده در 29 / 6 / 1391برچسب:,
ساعت توسط دابراو
|
|