وتووێژی ڕۆژنامه‌وان عوسمان ڕه‌ستگار له گه‌ڵ به‌ر‌پرسێکی ئه‌و مه‌حفه‌له‌ی که له حیزبی دێموكرات دابڕاون‌و خۆیان به ناوی دێموكرات ده‌ناسێنن!
خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م وتووێژه، به هۆی کێشه‌کانی ناو خۆیان‌و مه‌سائیلی ئه‌منیه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه نه‌یویست ناوی بهێنم‌و له سه‌ر داوای خۆی نێوی خوازراوی مسته‌فای پێشنیار کرد .ئه‌منیش له گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک مسته‌فا وتووێژه‌که وه‌ک خۆی بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
پ)پێم خۆشه پرسیاری یه‌که‌م به‌وه ده‌ستپێبکه‌م که چۆن بو پرسی یه‌کگرتن یا نزیک بونه‌وه ئاوا له ناکاو گه‌رمو گوڕ بوه‌وه ؟
و)ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت وه به سراحه‌ت بمهه‌وێت باسی بکه‌م من ئه‌مه به شانسی ئاخر ،یا تیری ئاخر ناو ده‌به‌م که ئه‌م دۆستانه هاویشتویانه‌و تا ئه‌و جێگا ئاگادار بم هه‌ر له دوای وتووێژه‌که‌ی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری ناکۆکیه‌کان له ناو غه‌یره خودیه‌کانی ئیمه سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه وه پاش ئه‌و هه‌مو پاکانانه دوای شکسته‌کانی ئه‌م دوایانه‌مان له سه‌ر کورد که‌ناڵه‌وه بێڕێزیه‌کی زۆر به گروپی هه‌ڵوێست‌و حدکا، کاک خالید له سه‌ر پێشنیاری مامۆستا‌و کاک ئاسۆ حه‌سن زاده په‌نایان برده به‌ر سه‌رکۆنسولی فه‌رانسا له هه‌ولێر، دیار به بۆ ئه‌م کاره‌ش سێ هه‌ده‌فیان هه‌یه :
1 -ده‌ر‌چون له‌و قه‌یرانه نه‌خوازراوه‌ی که تێیه‌وه گلاون 2-به لاڕێدا بردنی بیر‌و ڕای گشتی 3- که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ‌و سوئیستفاده‌ی گروهی خۆیان له ئیحترامێک که به‌ڕێز"دوکتور فریدریک تیسۆ" بۆ حیزبه‌که‌ی دوکتور قاسملو هه‌یه‌تی .
پ)باشه کاتی خۆی ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم‌و به‌ڕێز دکتر مه‌حموود عوسمان‌و زۆر شه‌خسیه‌تی سیاسی‌و ناسراوی گه‌له‌که‌مان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی مامۆستا‌و هه‌واڵانی هه‌نگاویان هه‌ڵهێناوه به‌ڵام به داخه‌وه به هه‌ر هۆ‌یه‌ک که بووه جوابی پۆزه‌تیفیان پێ نه‌دراوه پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ کاک خالید‌و مامۆستا ئه‌وه‌نده بێگانه په‌ره‌ستن؟
و)باشتره ڕۆژنامه‌وانان ئه‌وه پرسیاره له خۆیان بکه‌ن
پ)پێت وایه به‌ڕێز "دوکتور فریدریک تیسۆ" بۆ خۆی به‌و کاره هه‌ستاوه یا هوکاری که‌ی بوه؟
و)هه‌روا که عه‌رزم کرد به هۆی ئه‌و 3 ده‌لیله داوایان لێکراوه
پ)ئایا ئه‌وه‌ی که خۆتان به دێموكرات ده‌زانن‌و شانازی به ڕابردوشتان ده‌که‌ن بیر‌و ڕای خه‌ڵک له‌و باره‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
و) ڕاستتان ده‌وێت کاک عوسمان، له ناو خه‌ڵک دایم خۆم به ... ده‌زانم .به‌ڵام چاره نیه بارێکه هه‌ڵمان گرتوه به بێ ئاسۆ .
پ)باشه هه‌ڵوێست‌و دژ‌کرده‌وه‌ی کادرو پێشمه‌رگه‌کانتان له به‌رانبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی مامۆستا‌و کاک خالید‌و یاری کردن به ئیحساساتی ئه‌و پێشمه‌رگانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟
و) (پێکه‌نین) له ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه به زۆری خزم‌و که‌سو کاری خۆیانن، به داخه‌وه رق‌و کینه‌و ته‌عه‌سوب وای کردوه که قه‌ت بیر له‌و هه‌ڵوێستانه نه‌که‌نه‌وه.
پ)ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی براده‌رانی هه‌ڵوێست له ناو ریزه‌کانتان چۆن ده‌بینیت؟
و) به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم که باشترین کادره‌کانمان له ده‌ستمان چون به‌تایبه‌ت له سنه‌و ده‌روبه‌ری هه‌موش خه‌تای مامۆستا‌و کاک خالید بو.
پ)پێت وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه یا حیزبه‌که‌ی مامۆستا ده‌بێته هۆی به‌هێز بونی دێموكرات یا لاوازی دێموكرات ؟
و)به‌ڵی پرسیارێکی جوانه کاشکا هه‌موو به‌رپرسانی دێموكراتیش تۆزێک بیریان له نه‌تیجه‌ی یه‌کگرتن بکردبایاوه . من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که گه‌ڕانه‌وه له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت ده‌بێته هۆی ته‌فروتونا بوونی ڕیزه‌کانی حیزب، ئه‌و جیله خوێنده‌واره نوێیه‌ی که له‌م 10 ـ 15 ساڵه‌دا هاتونه‌ته ناو حدکا زۆریان ریزه‌کانی حیزب به جێ ده‌هێڵن‌و ڕێکخراوانیک سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن که له‌م کاته‌دا هه‌ستیاره‌دا پێویست نین‌و نه‌خۆشیو دووبه‌ره‌کی زیاتر له ناو حیزب سه‌ر هه‌ڵده‌دات. حیزبی دێموكرات بۆ جارێکی‌تر به ده‌ردێک ده‌به‌ن که ئاره‌زوی دوژمنانی ڕێبه‌رانی شه‌هیدمان بوو . من به‌و نه‌تیجه گه‌يشتوم که ئه‌و نه‌سڵه ڕۆشنبیرو دانشگاهیانه له ساڵانه‌ی دوایدا هاتونه‌ته ناو حدکا له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک خالید‌و مامۆستا‌و کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار نین، حدکا یا ده‌بێت جیلی نوێی ناو ڕیزه‌کانی خۆی قبوڵ بکات یا مامۆستا‌و دۆستانی.
به نقل از سایت "هه‌ڵۆی كوردستان"
نظرات شما عزیزان:
+ نوشته شده در 23 / 5 / 1391برچسب:,
ساعت توسط دابراو
|
|