درتعدادی از سایتها و وبلاگهای وابسته به حزب دمکرات کردستان"حدک" خبری منتشر شده دایربر افشای مجموعه ای از نامه های مصطفی هجری با یکی از مسئولین حدکا در خارج از کشور که گویای وجود اختلافات شدید در درون دفتر سیاسی حدکا می‌باشد.دراین نامه ها کاک مصطفی از این مسئول حدکا در خارج از کشور میخواهد که اسنادی را در مورد دو تن از اعضای دفتر سیاسی حدکا-تیمورمصطفایی و محمد نظیف قادری-برایش جمع آوری کند تا نقش این دو تن را در حزب کمرنگ نماید.واین اقدام کاک مصطفی هرچند زیادتازگی ندارد اما گویای این مطلب است که از خیلی وقت پیش کاک مصطفی وطیف وابسته به ایشان در فکر کنار زدن هورامی ها از قدرت حدکا بوده و هستند.همچنین کاک مصطفی میخواهد برخلاف این گفته ما چنین وانمد کند که این دو فرد و افرادی نظیر اینها حزب را در نزد مردم کم اعتبار نموده و بااینکارش میخواهد که اعتبار دوباره به حدکا بازگرداند.
هرچند نکات کلیدی زیادی در این نامه افشا شده اما ما به همین چند خط اکتفاد نموده و بقیه نامه ها را که به کردی نوشته شده برای شما عزیزان منتشر می‌کند(وبدلیل اینکه اگر نامه ها را به فارسی ترجمه می‌کردیم زوایای از نامه شاید گنگ بنظر می‌رسید از ترجمه آنها خودداری نموده و به همان شکل و سیاق افشا شده منتشر می نمائیم):
كاك مستەفای بەرێز!!! سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران!!!! منیش ئەوە بە كۆڵێك
نووسراوەكانی جەنابتان و ھاورێ یەكتان " لە چات چاتێنێ دا "" گەرامەوە ،
o کاک مسته‌فای به‌رێز هیوام وایه که سڵاوی موخلیسانه‌م قه‌بووڵ بفه‌رموون.هیوام وایه که بتوانم به‌م زووانه به خزمه‌ت بگه‌م و جاوه‌کانم به دیدارتان ڕوون بکه‌مه‌وه.ئه‌گه‌ر له وه‌زعی برا چکۆله‌ی خۆتان بپرسن، له سایه‌ی خودا و لوتفی ئێوه ،زۆر باشم. ماوه‌ی 2 ساڵه به سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌م دا زاڵ بووم و خه‌ریکی کار‌و باری ڕۆژانه‌ی خۆم و کاری حیزبیم. کاک مسته‌فا گیان ئه‌گه‌ر ئیمکانی هاتنه‌وه‌م بۆ کۆنگره‌ی حیزب نه بوو، تکات لێ ده‌که‌م که ئه‌و ئه‌سڵه که ئیزن نادات نه‌فه‌رێک وه‌کوو سکریتێر ناتوانێت له دوو ده‌وره زیاتر ده‌بیر کول بێت، بسڕنه‌وه و چاره نووسی حیزب نه‌ده‌نه ده‌ست که‌سانێک که شایسته‌گیی جه‌نابتانی نیه. ئه‌م ئه‌سڵه ته‌نیا شتێکی فێڵبازانه بوو که مامۆستا بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی له ئه‌ساسنامه دا گۆنجاندی.
کاک مسته‌فا
له‌و کاته‌ی که ئێستا تێیداین هیچ که‌س ناتوانێت به‌له‌می چاره‌نووسی حیزب وه‌ک جه‌نابتان بگه‌ڕێنێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌که‌دان باشتر ده‌توانن هه‌ست به بوونی جه‌نابتان هه‌ست پێ بکه‌ن . هه‌ندێک جار دیموکراسی به ئه‌ندازه‌ی قازانجه‌کانی، زه‌ره‌ریشی هه‌یه بۆ میلله‌تانی دواکه‌وتوو .بۆیه من وه‌ک شاگردێکی به وه‌فاتان، وا هه‌ست ده‌که‌م که بوونی جه‌نابتان وه‌ک ده‌بیر کۆل وه‌ک کۆڵه‌یه‌کی پێویسته بۆ راوه‌ستان و به‌ره‌و پێش بردنی حیزه‌که‌مان و میلله‌ته‌که‌مان.کاک مسته‌فاهیوام وایه که چاره‌نووسی حیزب نه‌ده‌یته ده‌ست که‌سانێک که له به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان ،ئاگایان له له مه‌سڵه‌حه‌تی حیزب نیه که به داخه‌وه له ده‌وه‌روو به‌ری جه‌نابتان هه‌ن.ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ت پێ ده‌ناسێنم که وه‌کوو گوڵه به‌ڕۆژه به نرخی هه‌تاو نان ده‌خۆن.سڵاو و ڕێزم هه‌یه بۆ خوشکی گه‌وره‌م و رێزم هه‌یه بۆ چیا و بنه‌ماڵه‌که‌ی.شاگردی بچووکی خۆت… ….
---------
o کاک … خۆشەویست، یەکجار زۆر خۆشحاڵ بووم، ئینشاڵڵا بە خزمەتی یەکتر شاد دەبین و زیاتر قسە لەوبارەیەوە دەکەین. ئەگەریش خوا نەخواستە رێک نەکەوت کە یەکتر ببینین، ئەوە هەر لە پەیوەندی دا دەبین. داوایەکانتان حەتمەن لە بەر چاو دەگرم و لە سەر چاویان دادەنێم. دڵنیام کەسانی وە‌ک جەنابت زیاتر لە سکرتێرێک بۆ حیزب پێویستن، هیوادارم بەردەوام هاوکاریم بکەی بۆ زانیاری زیاتر و یارمەتیم بدەی تا گەیشتن بە کۆنگرە. هەر وردەکاری یان بابەتێکی گرینگ کە بە دەستتان دەگا یان دەیزانن و بۆ من بە کەڵکە هیوادارم بە زووترین کات لێرەوە بۆم بنووسن یان هەر بەڵگە یان ئەسنادێک کە هەتانە لێرە یان لە رێگای ئەو ئیمەیلە بۆم بنێرن . لە کۆتاییدا هیوام ساغ سڵامەتی جەنابتانە و رێزۆ خۆشەویستیم بۆ جەنابتان هەیە و بنەماڵەش سڵاویان هەیە. کاتێکی خۆشتان هەبێ و هەر لە شادی دابن.
کاک مسته‌فای به‌رێز
سڵاوی برایانه‌تان پێش که‌ش بێت. له‌وه‌ی که توانیم چه‌ن له‌حزه له کاتتان بگرم هه‌م داوای لێ بوردن ده‌که‌م و شانازیی پێوه ده‌که‌مبرای گه‌وره‌مان هیوام وایه که هه‌میشه سڵامه‌ت و ته‌ندروست بن و خوا دڵه گه‌وره‌که‌تمان بۆ بپارێزیت.
کاک مسته‌فا گیان، ورده ورده به‌ره‌و کۆنگره‌ی 15 حیزبه‌که‌مانه‌وه ده‌چین و چاوه‌روانی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌مانین.کاکه گیان وە‌ک برایه‌کی چووکه و وه‌ک شاگردێکی دڵسۆزتان سه‌رنجتان بۆ چه‌ن شت راکێشم.
له‌وه‌ی که ئه‌م شتانه‌تان بۆ ده‌نووسم داوای لێ بوردن ده‌که‌م .چونکه مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که شاگردێکی بچووک ،سه‌رنجی مامۆستای خۆی راکێشێت . کاک مسته‌فا گیان هه‌ر وه‌کوو خۆتان ده‌زانن ،دونیای ئه‌وڕۆ زۆر پیچیده و پره له گه‌رمه بازاری داد و ستد. دیاره ره‌نگه جه‌نابتان له سه‌فه‌ره‌کانتان دا بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات به باشی هه‌ستتان به‌وه کردبێت که هیج که‌س و لایه‌نێک به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی قازانجی خۆیان یارمه‌تیی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکه‌ن. بۆیه بۆ دانی هه‌ر شتێک یان هه‌ر ئیمتیازێک بۆ هه‌ر له‌یه‌ک، پێویستیان به دابین کردنی قازانجی خۆیانه. کاک مسته‌فا گیان داوای لێ بوردن ده‌که‌م که ئه‌م شتانه‌تان عه‌رز ده‌که‌م. به‌ڵام پێم وایه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر ئیمتیازێک ده‌بێ ئیمتیازێک بده‌ین و به وه به‌ر نانی ته‌ماح و قه‌ولی دابین کردنی قازانجی هه‌ر ولاتێک سه‌رنجیان بۆ لای خۆمان راکێشین. هه‌ر وه‌ک ده‌زانن ئێسته کوردستانی باشوور بوه‌ته جێگای کێ بر کێ یه‌کی گه‌وره‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر کامیان وا ده‌که‌ن که له نێعمه‌ته‌کانی کوردستان زیاتر به‌شدار بن .کوردستانی ڕۆژ ئاواش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له کوردستانی باشوور هه‌یه، بێ به‌ش نیه. بۆیه پێم وایه کاتی ئه‌وه هاتوه که ئێمه‌ش له پێوه‌ندییه‌کانمان له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه رێگای ئه‌وه خۆش بکه‌ین که زیاتر وه به‌ر ته‌ماحیان خه‌ین و سه‌رنجیان ڕاکێشین. هه‌ر چه‌ن ره‌نگه بفه‌رمووی که ئه‌وه ریسکه و ئێمه هێشتا ساحه‌بی هیچ نین چۆن ده‌توانین قه‌ولی ئیمتیاز بده‌ینه بۆ وێنه ئه‌مریکا. به‌ڵێ راسته که هه‌ندێک ریسکه و ئێسته ناتوانین هیچ قازانجێکی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین . به‌ڵام بمان هاوێت و نه‌مان هه‌وێت، کوردستان ئی خۆمانه و به خۆشیه‌وه زیاتر له 80 ده‌رسه‌دی خه‌ڵک و خاکه‌که‌مان مڵکی حیزبی خۆمانه. کاک مسته‌فا گیان ،ئێستا که له گه‌ڵ هه‌ر مه‌قامێکی ئوسترالیایی داده‌نیشین، چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌ن که چی‌یان ده‌ده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کمان بقۆزنه‌وه و یارمه‌تیمان بکه‌ن.
ئێمه تا ئه‌به‌د ناتوانین هه‌ر باسی کوێره‌وه‌ری میلله‌که‌مان بکه‌ین و سیمای میلله‌که‌مان زیاتر نیشانیان بده‌ین به بێ ئه‌وه‌ی هیچ قازانجێکمان بۆیان هه‌بێت.هیچ وڵاتێکیش به هاواری هیچ لێ قه‌ومایکه‌وه نا چیت تا شتێکی لێ وه ده‌ست نه‌که‌وێ.هه‌ربۆیه پێم خۆشه عه‌رزت بکه‌م که ئێمه له‌و حاڵه‌تی مه‌زلووم نه‌مایی و ده‌ست پان کردنه‌وه بێینه ده‌رێ و له گه‌ڵیان بکه‌وینه موعامه‌له . ته‌ماحیان وه‌به‌ر نێێن و قه‌ولی دابین کردنی قازانجه‌کانیان پێ بده‌ین تا وه‌کوو هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌کی جیددی یارمه‌تیمان بکه‌ن. چاوه‌روانی ڕێنوێنی و خه‌ت دانی جه‌نابتین.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه که پێم خۆش بوو عه‌رزت بکه‌م، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سایلی نێو خۆی حیزبه‌که‌مانه‌وه‌یه . به بروای من جه‌نابتان هۆویه‌تی زۆربه‌ی هاوڕێیان ده‌ناسن . هه‌ندێکیان بۆ گه‌یشتن به قودره‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، زۆر ئه‌سڵی بنه‌ره‌تی ده‌خه‌نه ژێر پێیان و ده‌یان هه‌وێت خۆیان زیاتر مه‌تره‌ح که‌ن و خه‌ڵکی دیکه بشکێنن و فه‌زلیان پێ بفرۆشن. هاورێ گیان به تێوه رادیوی عه‌رزت ده‌که‌م که هه‌ندێک له‌و هاوڕییانه‌ی که له ده‌ورو به‌ری جه‌نابتان هه‌ن،زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی خۆیان بۆ مه‌تره‌حه. بۆ گه‌یشتن به ئامانجی قازانجویسیی خۆیان، ده‌ست ده‌نێن به‌و که‌سانه‌ی که به راستی ده‌یان هه‌وێت خزمه‌تی حیزبه‌که‌مان بکه‌ن . بۆیه به ئیزنی خۆتان عه‌رزتان ده‌که‌م که که‌سانێک هه‌ن که زیاتر له خۆیان ،چاوی دیتنی که‌سی تریان نیه. کاک مسته‌فا گیان به‌و ناسیاریه‌ی که من له که‌سێکی وه‌ک کاک بابا عه‌لیم هه‌یه پێم وایه کاک بابا عه‌لی ئینسانێکی شه‌ریف و حیزبی و دڵ سۆزه . پێم وا بێت کاک بابا عه‌لی له چه‌ند که‌س له‌و هاورێیانه‌ی که ئێستا له ریزی ده‌فته‌ری سیاسی دان،به که‌ڵکتر و به شه‌خسیه‌ت تر و پاک ترن.ته‌نیا عه‌یبی کاک بابا عه‌لی ئه‌وه‌یه که عاتیفه‌ی به سه‌ر دا زاڵه و زیاتر له ژێرباری عاتیفه‌دایه. کاک بابا عه‌لی پاکه. قایم و ماڵه بۆ حیزب . بۆیه داواتان لێ ده‌که‌م دڵی بده‌یته‌وه و کارێکی وا بفه‌رموو که بیهێنیته‌وه نێو حیزب و بیکه‌یته موشاوێری خۆتان و پرس و رای پێ بفه‌رموون . کاک بابا عه‌لی له ژێر کارتێکردنی چاوجنۆکانه‌ی مامۆستادا خۆی دانابوو بۆ سکترتێری حیزب . من ئه‌وه‌م به پانه‌وه عه‌رز کردوه . ئێستاش پێم وایه خۆیشی به‌و ته‌ڵه‌ی مامۆستای زانیوه و پێویستی به دڵ داناوه‌ی جه‌نابتانه .به بروای من له‌وه‌دا هه‌م حیزب قازانج ده‌کات و هه‌م هاوکارێکی سادیق و پاک ده‌بێت بۆتان . له گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوڕێیانی ده‌فته‌ری سیاسی کارم کردوه ،ره‌نگه باش بیانناسم .ده‌شزانم بۆ قازانجی تاکه که‌سیی خۆیان، پاڵ به ئینسانه لێهاتوه‌کانه‌وه ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابتان مه‌جبوور بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بسه‌لمێنی و له په‌نای جه‌نابتا و له سێبه‌ری جه‌نابتاندا قازانجه کانی خۆیان دابین بکه‌ن . ئه‌گه‌ر پێویست بکات عه‌رزتان ده‌که‌م که چۆن ئه‌وانم ناسیوه و تا چ راده‌یه‌ک به تار و پۆیان ئاشنام .
کاک مسته‌فای به‌ڕیزمبمبووره که پێم له به‌ڕه‌ی خۆم زیاتر درێژ کرد و ئه‌و داوایه‌م لێت کرد . هه‌ر کاتێکیش به پێویستتان زانی زیاتر ده‌چمه ناخی باسه‌که‌وه و پێم وایه ده‌بێته قازانجی حیزب و راگرتنی قودسییه‌تی خۆتان.
به هیوای پێوه‌ندیی به‌رده‌وام و گوێ را‌گرتن له شاگردی به ئه‌مه‌گی خۆتان . کاک مسته‌فا ده‌ر حه‌ق به من زۆر گه‌وره‌ییت کردوه و تا ده‌مرم به وه‌فام به زه‌حمه‌ته‌کانتان . به خواتان ده‌سپێرم و هه‌تا هه‌تایه بۆ من موققه‌ده‌سی .
شاگردی بچووکی خۆت
… …
----------------------
سڵاوی دووبارە کاک … بەڕێز، لوتفت هەیە و دەستت خۆش بێ بۆ ئامۆژگاری و پێشنیارەکانت، هیوادارم هەروا بەردوام بی لە هاوکاریمان هەتا کۆنگرە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجامی دڵخوازی ئەندامانی دڵسۆزی حیزب بگا . بۆ ئەو مەبەستەش هاوکاری و رێنماییەکانی ئێوەمان پێویستە. تکایە ئەگەر کەسانی دڵسۆزی وە‌ک جەنابتان کە دەتوانن هاوکاریمان بکەن پێمیان بناسێنە و ئیمەیلی منیان پێ بدە تاکوو لە گەڵمان لە پێوەندی دا بن و را و نەزەری خۆیان بگەیێننە من. هەروەها ئەگەر دەزانی کەسانێک لە دەرەوە و لە ناوخۆ ناخۆشەویستن و ئەندامان رقیان لێنە و شایەنی پۆستەکان نین بۆمان بنووسن تا کوو لێکۆڵینەوەیان لە سەر بکەم و زیاتر ئاگاداریان بم چونکە نامهەوێ چیتر حیزب باجی هەندێک کەسی دەسەڵاتخواز بدا. لە گەڵ رێزی تایبەتیم دا مستەفا هیجری
هاوڕێی گه‌وره‌م ،برای پاک و موقه‌دده‌سم ،کاک مسته‌فا گیان.
نامه پر له گه‌وره‌ییه‌که‌م خوێنده‌وه . سپاس بۆ ئه‌و لوتفه‌تان که له گه‌ڵ منی که‌متر له دڵۆپێکی ده‌ریای حیزبه‌که‌خۆشه‌ویسته‌کانه، کردووتانه.
برای گه‌وره‌م
وه‌ک له پێشدا بۆم نووسیبوون ، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی که‌له دووره‌وه چاو له حیزبه‌که‌مان ده‌که‌ن،زیاتر نوخته زه‌عف و نۆخته به هێزه‌کانمان ببینن .ئه‌م به‌م مانا نیه که جه‌نابتان باش نایانبینن . جه‌نابتان سه‌رتان به شته‌کانه‌وه گه‌رمه و به‌رسایه‌تیی گه‌وره‌تان له ئه‌ستۆیه . به‌ڵام بۆ منێکی که له‌م
پاڕی دونیاوه‌م و وه‌ختی زیاترم هه‌یه و هیچ ئه‌رکێکی قورسم نیه، ده‌توانم زیاتر له جه‌نابتانم وه‌خت هه‌بێت. برای گه‌وره‌م
با به بێ ته‌عاروف عه‌رزتان بکه‌م که هه‌ندێک له‌وانه‌ی که ده‌وری جه‌نابتیان داوه،له لای به‌ده‌نه‌ی حیزب خۆش ناو نین، بۆ وێنه کاک ته‌یموور مسته‌فایی که له هیچ پۆستێک دا نه‌یتوانیوه وه‌ک حیزبییه‌کی راست و دوروست کار بکات و به دڵسۆزی و سه‌داقه‌ته‌وه خزمه‌ت بکات. هه‌میشه خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موان بینیوه‌و ،گوێی به هیچ شتێک نه‌داوه که قازانجی خۆی تێدا نه‌بێت. به داخه‌وه هیچ کاتێکیش ره‌خنه‌ی وه‌ر نه‌گرتوه و وه‌ک مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌یاکی ،بوغزاوی و قین له دڵه و تۆڵه له ره‌خنه‌گره‌کانی ده‌ستێنێته‌وه.
هیچ کات له فکری ئه‌وه‌دا نه‌بوه که‌له زه‌حمه‌تی هیچ که‌س رێزدار بنێ و به داییمه وای کردوه که هێزه به قوه‌تته‌کانی هه‌موو که‌س که‌م ره‌نگتر کاته‌وه
و بیشکێنێت. بۆ وێنه خۆتانم شه‌هید مه‌نسووری ڕه‌سه‌هه‌ورامیتان باش له بیره که چه‌نده زه‌حمه‌تکێش سادق و بوێر و خۆشناو بوو. کاک ته‌یموور له جیاتی ئه‌وه‌ی کاک مه‌نسوور بکاته ئولگوو بۆ خۆی، به عه‌کسه‌وه به داییم خه‌ریک بوو، کاک مه‌نسوور بشکێنێ ذڵنیام کاک مه‌نسوور هیچ کاتێک ئه‌مه‌ی به جه‌نابتان نه‌کوتوه، چونکه بۆ خۆی جه‌وهه‌ری مێرانه‌گی و حیزبایه‌تی هه‌بوو ، هیچ کاتێکیش عاشقی مه‌سوولێه‌ت نه‌بوو.
کاک ته‌یموور له‌و کاتانه‌دا که شیمالی کوردستان بوو کۆڵه پشتیه‌کانی خۆی له به‌رتیلی قاچاخچیه‌کان پڕ ده‌کرد و ئه‌وه‌ی بۆی مه‌تره‌ح نه‌بووبێت نه‌زه‌ری کادر و پێشمه‌رگه‌کان بوو. ئه‌و کاته‌ش بوو. هه‌ر چه‌ند من بۆ خۆم هیچ کێشه‌م له گه‌ڵی نه‌بووه ، به‌ڵام له ناخی دڵمه‌وه هه‌ستم به زۆر شتی دیکه‌ی کردوه که نامهه‌وێت وه‌ختی جه‌نابتانی پێوه بگرم،پێویسته ئه‌وه‌شتم عه‌رز بکه‌م که خۆیشی زۆر له جه‌نابتان به گه‌وره‌تر و عاقڵتر و لێوه‌شاوه‌تر ده‌زانێت. ئه‌وه‌ت به مه‌سؤو لیه‌ته‌وه عه‌رز ده‌که‌م. به گشتی کاک ته‌یموور یه‌کێکه له ئه‌فراده مه‌نفووره‌کانی نێو حیزب چ ئه‌وانه‌ی که هیزبدا ماون و چ ئه‌وانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌ک له‌و حیزبه نه‌ماون. کاک مسته‌فا گیان دووکه‌ڵی مه‌نفووری ئه‌و هاوڕێیه خه‌ریکه جه‌نابیشتان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌کات.
برای گه‌وره‌م
یه‌کێکی دیکه له‌و هاوڕێیانه ،کاک موحه‌ممه‌د نه‌زیفی قادری یه . هه‌ر چه‌ند به زاهیر خۆی زۆر نزیک له من ده‌زانێ و ئه‌و کاته‌ش که هاتمه‌وه کوردستان، ده‌عوه‌تی کردم، و زۆر وای ده‌نواند که هاوڕێی نزیکمه، به‌ڵام خودا غه‌زه‌بم لێ بگرێت که ئیزن به خۆم بده‌م که ویژدانه‌که‌م ،له به‌رانبه‌ر حیزب‌دا بفرۆشم .ره‌نگه له‌وه ئاگادار نه‌بیت که ئه‌وماوه‌ی 4 ساڵه‌ی که به‌رپرسی قه‌زایی حیزب بووم، دایکم نانی بۆ خه‌ڵک ده‌کرد . ئه‌وه له کاتێدابوه دایکم
زه‌مانێک خه‌ڵک کاریان بۆ ده‌کرد ، بۆ خۆتان عه‌شیره‌تی فه‌یزوڵڵا به‌گی ده‌ناسن و خۆم هه‌ڵ ناده‌مه‌وه. وه هه‌ر له‌و کاته‌ش دا له به‌غداد کارم ده‌کرد دایکم هه‌ر به‌و شێوه ده‌ژیا، به‌ڵام هیچ کاتێک ئیزنم به خۆم نه‌دا زیندانیه‌ک له به‌رامبه‌ر پاره‌دا جورمه‌که‌ی بۆ که‌م بکه‌مه‌وه و خه‌یانه‌ت به خه‌ڵکه‌که‌م و
حیزبه‌که‌م بکه‌م. هه‌ر بۆیه له هه‌موو که‌س بێ منه‌ت و سه‌رم به‌رزه و له سایه‌ی خودا و لوتفی جه‌نابتانه‌وه، هیچ کات نه‌فسی خۆم نه‌فرۆشتوه.
ئه‌مانه‌ت بۆیه عه‌رز ناکه‌م که ته‌عریفی خۆم کردبێت،بۆیه‌ت عه‌ز ده‌که‌م که هیچ کێشه‌یه‌کی شه‌خسیم له گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێیانه نیه. کاک حه‌مه‌نه‌زیفیش ورده شیشه‌ی زۆری تێدایه. ئه‌ویش قازانجی خۆی له سه‌ره‌وه‌ی قازانجی حیزب داده‌نێت .ئینسانێکی خۆ به‌زل زان و چه‌ند ڕوه.
قه‌ت هه‌ڵوێسی خۆی نه‌گرتوه هه‌تا لێی مه‌علووم نه‌بوه که کام لای ته‌رازووه‌که به قازانجی ئه‌و هه‌ڵ ده‌سه‌نگێ، بۆ وێنه ئه‌و کاته‌ی که مامۆستا
عه‌بدوڵڵا حه‌ییاکی خه‌ریکی کووده‌تا له حیزب و جه‌نابتدا بوو، به‌شه‌و و به دزی له گه‌ڵ مامۆستا و به ڕواڵه‌تیش له گه‌ڵ حیزب بوو. بوتڵه ویسکیی به دزیه‌وه بۆ کاک سمایل بازیار ده‌نارده‌وه و چاوی له قادر‌وریا داده‌گرت.
هه‌ر له به‌ر ئه‌م کارانه و ده‌یان کاری دیکه، کاک مه‌نسوور نێوانی له گه‌ڵ تێک دا پێی کوت که خۆت ساغ که‌ره‌وه . له گه‌ڵ حیزبی یان له گه‌ڵ ته‌یفی لاده‌ر؟
بۆیه کاک حه‌مه‌نه‌زیف بۆ ره‌ئییه‌که‌ی بۆ کۆمیته ناوه‌ندیی پێویستی به کاک سمایل و مامۆستا و قادر وریا هه‌بوو، هیچ کات له گه‌ڵ کاک مه‌نسوور
پێوه‌ندی نه‌گرت هه‌تاوه‌وکوو بوو نه ئه‌ندامی کۆمیتوی ناوه‌ندی و هه‌ر له به‌غداش هێشتانه‌وه. ئه‌و کات بوو که داوای له من کرد که بکه‌ومه به‌ینی
ئه‌و و کاک مه‌نسوور و کاک مه‌نسوور ره‌شه‌هه‌ورامی له گه‌ڵ ئاشت که‌مه‌وه. به نا به‌دڵیی خۆم له گه‌ڵ کاک مه‌نسوور قسه‌م کرد. کهاک مه‌نسوور له جوابمدا کوتی قه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م له تۆ نه‌ده‌کرد ئه‌م داوایه‌م لێ بکه‌ی ،قه‌ت نایبه‌خشم .
تا 3 مانگ پاشتر هاته‌وه کوردستان و دیسان ئه‌و داوایه‌ی لێم کرده‌وه به‌ڵام من پێم کوت که هیچ فایده‌ی نیه و کار له‌وه‌دا نه‌ماوه .
هه‌ر بۆیه رۆژێک داوای لێم کرد له گه‌ڵی بچم بۆ ماڵی کاک مه‌نسوور . له گه‌ڵی چووم. کاک مه‌نسوور و ئه حمه‌د پادگانی و کاوس نیازمه‌ند و پێم وایه سه‌ید عیزه‌ت بۆ سه‌ید عیزه‌ت له سه‌دا سه‌د دڵنیا نیم باشم له بیر نه‌ماوه
که چووینه ژووره وه ،کاک مه‌نسوور زۆری پێ سه‌یر بوو، به‌ڵام خسڵه تی کوردانه‌ی ئیزنی پێ نه‌دا که بیکاته ده‌ره‌وه. به‌ڵام کاوس نیازمه‌ند حه‌شری به .
کاک مسته‌فا گیان شتی دیکه‌م زۆره که عه‌رزتان ده‌که‌م به‌ڵام بمبووره که ده‌یخه‌مه دواوه، چونکه هه‌ر ئێستا میوانمان بۆ هات هات و داوای لێ بوردن داکامدوایه زۆر شتی دیکه‌ت عه‌رز ده‌کامده‌سته‌کانتام ماچ ده‌که‌م
--------------------------
زۆر زۆر سپاس و رێز کاک … بە ڕاستی زۆر شت لە دەوروبەری ئێمە تێدەپەڕن کە ئێمە لێیان بێخەبەرین، ئەو نووسراوانەی جەنابتان بۆ من وە‌ک چرایەکە لە شەوی تاریک‌دا و هیودارم بە یارمەتی دڵسۆزانی وە‌ک ئێوە بتوانین حیزب لە ژێر دەستی هەندێک نابەرپرس دەربێنین، چونکە ئەوە تەنیا بە من ناکرێ و دەبێ کەسانی دڵسۆزی وە‌ک ئێوەشم لەگەڵ بێ و بە سەنەد و مەدڕەک بتوانین ئەو کەسانە لە نێو حیزب کەمرەنگ بکەینەوە. چونکە ئەگەر هەر ئاوا بە قسە بیڵێین لەوانەیە بڵێن ئەوە لە بەر پۆست و مەقام ئاوا دەکا، بەڵام یەکەم شت کە من بۆم گرینگە لە ژیانی حیزبایەتیمدا، تەنیا سەربەرزی حیزبە کە ئەویش لە سەر شانی دڵسۆزانی حیزبە کە جەنابتانیش یەکێک لەوانن. جا بۆیە داواکارم لە سەر ئەو کەسانە و کەسانی دیکە کە تەنیا بۆ قازانجی خۆیان لە حیزبدان و حیزبیان لە پێش چاوی هەندێک خەڵک مەنفوور کردووە هەندێک بەڵگە کۆ بکەینەوە کە بتوانرێ بە جدی لە دژیان راوەستین. زۆر زۆر سپاستان دەکەم و رێزی تایبەتیم بۆتان هەیە.
برای گه‌وره‌مان و ڕێبه‌ری سادق و که‌م وێنه‌مان . ببووره که نامه‌که‌م ته‌واو نه‌کرد به‌هۆی هاتنی هاتنی میوانی ناوه‌خت. میوانی ناوه‌خت.
هاوڕی گیان وه‌ک عه‌رزم کردی کاک حه‌مه‌نه‌نه نه‌زیفیش به راستی جێگای ئه‌وه نیه که به ڕاستی پشتی پێ ببه‌ستی . له سه‌ر که‌ڵکی خراله ئه‌موالی حیزب و ده‌ست ناپاکیشی عه‌رزت ده‌که‌م که ئه‌وکاته‌ی که به‌غدا پێکه‌وه کارمان ده‌کرد، زۆر شتم به چاوی خۆم دیت که پێم خۆشه عه‌رزتان بکه‌م
ئه‌و کاته خزمێکیان هه‌بوو به ناوی حه‌بیب که پوورزا یان خاڵۆزای خێزانی بوو و زۆر کاری کڕین و ته‌عمییری ماشێن و نان کردن بۆ مه‌قه‌ره‌که‌ی پێ سپاردبوو که به چاوی خۆم ده‌م دیت ئه‌و کابرایه دزی ده‌کات و کاک حه‌مه‌نه‌زیفیش پێی ده‌زانێت به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که خزمی بوو، خۆی لێ کڕ ده‌کرد. پاش شه‌هید بوونی کاک غه‌فوور ،مه‌قه‌ره‌که گوازرایه‌وه بۆ شوێنی دیکه و هه‌ندێک که‌م و کووڕی هه‌بوو که ده‌بوایه کاری له‌سه‌ر کرابا. بۆ وێنه دانانی کۆندیشنی گازی ، له جیاتی مۆبه‌ریده.
کاک حه‌مه‌نه‌زیف ئه‌و کاره‌ی به کوڕێکی ئه‌ندامی حیزب دا که له ئوردووگای ڕومادیه بوو. کوڕیک بوو پێم وابێت ناوی موختار بوو . کوڕێکی موو زه‌رد و چاوشین بوو . ئه‌م کوڕه له ئوردووگای ڕومادی 2 یان 3 دانه کۆندیشنی ده‌ستی 2ی کڕی به قیمه‌تێکی هه‌رزان و کاک حه‌مه‌نه‌زیف له لای من پاره‌که‌ی پێ دا، پاشان به ڕێکه‌وت ده‌فته‌ری خه‌رجه‌کانی کاک حه‌مه‌نه‌زیف دیت، دیتم 3 به‌رانبه‌ری پاره‌که‌ی واته قیمه‌ته‌که‌ی له سه‌ر حیزب نووسی و پاره‌که‌ی له حیزب وه‌ر گرت .
ئه‌و کاته‌ی که که حکوومه‌تی عێراق له گه‌ڵ پارتی هه‌ولێریان گرته‌وه، کاک حه‌مه‌نازیفیش له وه‌زعی حیزب ؛له‌وی زۆر دڵنیا نه‌بوو، زێڕیکی زۆری بردبوه ماڵی وه‌ستا عه‌بدول که ئه‌وکات کاری ته‌عمیری ماشێنه‌کانی حیزبی ده‌کرد، ئه‌مه‌م کاتێک زانی که خۆم هاتمه هه‌ولێر بۆ کرینی پاسپۆرت و شته‌کانی که پێویست بوو بۆ سه‌فه‌ره‌که‌م. که دیاره ئه‌و کات له سه‌ر داوای جه‌نابتان ماوه‌یه‌ک وه‌دره‌نگ که‌وتم که فه‌رمووتان خۆشکه زای شه‌هید دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی ده‌چیته ده‌ره‌وه و پێمان باشه له گه‌ڵ تۆ بنه‌ماڵه‌که‌ت بینێرینه تورکیه ،که دواتر به ڕێگای دیکه دا ناردتان . من که چوومه هه‌ولێر شه‌وێکیان وه‌ستا عه‌بدول ده‌عوه‌تی کردم بۆ ماڵی خۆیان و شه‌ویش هه‌ر له ماڵی ئه‌وان مامه‌وه و بۆ خه‌وتن له گه‌ڵ کوڕه نێوه‌ندیه‌که‌ی وه‌ستا عه‌بدول چووینه سه‌ر بان بۆ خه‌وتن که بۆی باس کردم که : کاک حه‌مه‌نه‌زیف ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش یه‌ک ته‌نه‌که ی 2 کیلۆیی پڕ له زێری هێنا ماڵی ئێمه و به بابمی سپارد . پاش ئه‌وه‌ی که وه‌زعه‌که ئارام بوه‌وه، هات زێڕه‌کانی برده‌وه بۆ ماڵی خۆیان . ئه‌مه‌یش ئه‌و شتانه‌یه که بۆ خۆم هه‌م دیتوومه و هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌م کوڕه که بڕای پێ ده‌که‌م بۆم باس کرا.
بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ،که‌س له کاک خوسره‌و به‌هرامی رازی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆ به زل زانه و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا هیچ له کاری ته‌شکیلاتی نازانێ . بۆیه زۆرم پێ سه‌یر بوو که چۆن کردووتانه به به‌پرسی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه . که خۆم زۆر شتم لێ دیوه که جێگای داخه بۆم. بۆ وێنه کۆمیته‌که‌ی ئێمه‌ی له ئوسترالیا ،تێک دا‌و له ڕێگای کابرایه‌کی مه‌هه‌بادی یه‌وه که بۆخۆم بۆم باس کردبوو که ئه‌م کابرایه کێ یه و چۆن خزاوه‌ته نێو حیزب .دیاره ئه‌و کات کاک هه‌یاس له رێگای مامۆستا عه‌بدوڵڵای حه‌ییاکی یه‌وه شه‌رعیه‌تی ئه‌ندامه‌تی بۆ سه‌لمێندرا هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌هه‌بادیه. دیاره خودا هه‌ڵ ناگرێت هه‌ر ئه‌و کات سه‌لاح پوور ئه‌سه‌د که ئێستا له گه‌ڵ مامۆستایه پێی کوتین که ئه‌و کابرایه له ئێران به‌سیجی بوه و خاڵۆزای برایم چووکه‌ڵه . به‌ڵام مامۆستا و کاک هه‌یاس گوێ یان نه‌داو وه‌رگیرا . دوایه‌ش زۆر زیره‌کانه خۆی له کاک خوسره‌و نزیک کرده‌وه و ده‌ستی کرد به گێڕانی ئاژاوه و کاک خوسره‌ویش به هۆی تێنه‌گه‌یشتن له ته‌شکیلات و سه‌ری ته‌عزیم دانه‌نواندنی من بۆ کاک خوسره، هێنایه کۆبوونه‌وه‌ی پالتاکی و منی پێ شکاند و پاشانیش کابرا که ناوی عه‌لی ره‌زا ڕه‌حمانی یه که مه‌عمووریه‌ته‌که‌ی له لای حیزب ته‌واو بوو، چوه لای پژاک و ئێستا له لای ئه‌وانه. دیاره پێشتر هه‌موو شته‌کانم له گه‌ڵ کاک شاهۆ باس کردبوو و خودا هه‌ڵ ناگرێت هه‌ر ئه‌وده‌م کاک شاهۆ نه‌زه‌ری منی قه‌بووڵ کرد که ده‌ری که‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه کاک خوسره‌و ئه‌و کاره‌ی لێ قه‌بووڵ نه‌کردم و منی هه‌ر به‌و کابرایه شکاند. له‌سه‌ر یه‌ک عه‌رزت بکه‌م که کاک خوسره‌و بۆ به‌رپرسی ته‌شکیلات نابێ به هۆی ئه‌وه‌ی که له نێو ته‌شکیلاتی حیزب نه‌بوه‌و هه‌ر سه‌ری له ته‌شکیلات ده‌رناچێ. وه‌خطیک که‌سانی وه‌ک برایم لاجانی، سه‌ید ڕه‌سووڵ ، سلێمان که‌له‌شی، ئه‌نوه‌ر کوهه‌نسال ،.......................ئه‌وانه‌مان هه‌یه له له ته‌شکیلاتی حیزب دا بار هاتوون و پسپۆڕن بۆ کاک خوره‌و دابنێن؟ بۆیه عه‌رزتان ده‌که‌م که هاوڕێیانی ده‌ره‌وه لێی نارازین و حه‌قیشیان هه‌یه.
کاک شاهۆ که ئینسانێکی زیره‌ک و کار پێکراوه، ئه‌ویش زۆر جێگای ره‌زامه‌ندی هاوڕێیانی ده‌ره‌وه نیه. هه‌ر چه‌ند کاک شاهۆ له گه‌ڵ جه‌نابت کاری کردوه، خۆتان له من باشتری ده‌ناسن، به‌لام شێوه‌ی به‌رخوردی له گه‌ڵ خه‌ڵک باش نیه.هه‌ر بۆیه داواتان لێ ده‌که‌م که وا بکه‌ن به‌رخورده‌کانی له گه‌ڵ خه‌ڵک باشتر بکات و مه‌سئوولانه‌تر به‌رخورد بکات . من خۆم ڕێزم بۆ کاک شاهۆ هه‌یه چونکا کاری له ده‌ست دێت و له هه‌موو گرینگتر جه‌نابتی خۆش ده‌وێت و ئه‌مه بۆ من زۆر گرینگه که جه‌نابتی خۆش ده‌وێت. به‌ش به حاڵی خۆم هه‌ر که‌س که جه‌نابتی خۆش ده‌وێت، ریزی تایبه‌تی هه‌یه لای من . دیاره پێویسته که عه‌رزتان بکه‌م که من چاوه‌ڕوانی هیچ مه‌سئوولیه‌ت یان پله‌و پایه‌م له حیزب دا نیه که له به‌ر ئه‌وه ته‌عریفی جه‌نابتان بکه‌م. چونکه پێم وایه هیچ که‌مبوودم نیه ،کۆره‌که‌م 5 ساڵه موهه‌ندیسه ،کچه‌که‌م بوه‌ته موهه‌ندیس و کار ده‌کات ،خێزانم کاری باشی هه‌یه و بۆ خۆشم ئێستا ساڵێکه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی موهاجره‌ت کار ده‌که‌م و وه‌زعی ماڵیم له‌و پاڕی باشی دایه و له سایه‌ی خودا و لوتفی جه‌نابتان، لای خه‌ڵک جێگای باوه‌ڕم و هیچ نیازاێکم نیه . به‌لام تا دواهه‌ناسه‌م شانازی به حیزبه‌وه ده‌که‌م و کاری بۆ ده‌که‌م له هه‌ر پۆستێک دا بم. که دیاره هه‌ر 5 ڕۆژ له‌مه‌و پێش به باشداری به‌رێز کاک سادق زه‌رزا ، له لایه‌ن هه‌موو هاوڕێیانی ئوسترالیاوه، دووباره وه‌ک به‌ر پرسی کۆمیته‌ی ئوسترالیا ، هه‌ڵ بژێردرام و له‌م باره‌شه‌وه هیچ که‌مبوودێکم نیه .برای گه‌وره‌م من ئێستا 50 ساڵ ته‌مه‌نم هه‌یه و زۆر باش ده‌زانم کێ بۆ حیزب سه‌ربازه و کێ سه‌رباره. من قه‌ت له بیرم ناچێت که ته‌شریفت هێنا به‌غدا و له خزمه‌تت دا هاتم بۆ ئه‌وه‌ی کراسێک بکڕی بۆ خۆت . چه‌ند کراست هه‌ڵ گرت که پێت جوان بوو، به‌ڵام که چاوت له قیمه‌ته‌که‌یان ده‌کرد، دات ده‌نایه‌وه و له ئاخر دا هیچت نه‌کڕی .سکرتێری حیزبیش بووی . ئه‌مه بۆ من بوو ده‌رسێکی گه‌وره .بوو به یه‌کێک له میعیاره‌کانی ناسینی جه‌نابتان. ئه‌مه‌م له سه‌دان جێگا باس کردوه ، بۆیه به دڵه‌وه خۆشم ده‌وێ و سانازیتان پێوه ده‌که‌م .
کاک میرۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جێگای ره‌زامه‌ندیی زۆربه‌ی خه‌ڵکانی حیزبه ، ئینسانێکی به شه‌خسیه‌ت ،خاکی، ڕوح سووک، ئه‌داڵی حیزبه. بۆیه دانی به‌رپرسیایه‌تی گه‌وره تر بۆ کاک میرۆ، به قازانجی حیزبه.
کاک ئاسۆ هه‌ر چه‌ند که گه‌نجه و که‌م ئه‌زموون، به‌ڵام کوڕیکی حیزبی و سادق و کارکه‌ره.
کاک عه‌لی پوور ئامان، ئینسانێکی حیزبی و به ئوسوول و ته‌شکیلاتی و به که‌لکه بۆ حیزب.
کاک خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی ، عه‌وداڵی حیزبه و خۆشه‌ویستی به‌ده‌نه‌ی حیزبه له ده‌ره‌وه و جێگای متمانه و باوه‌ڕی هه‌موانه.
ببووره که دێمه سه‌ر کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی که جێگری سکرتێره و هیوام وایه قه‌ت نه‌بێته سکرتێر. کاک حه‌سه‌ن ئینسانێکی لێزان، دیپلۆمات، زیره‌ک، ئاگایه. له‌وه دا که‌س شکی نیه. به‌لام به داخه‌وه ساحه‌ب هه‌ڵوێست نیه له به‌رانبه‌ر هاوڕێیانی مه‌سئوول دا به تایبه‌ت کاک حه‌مه‌نه‌زیف و کاک ته‌یموور. هه‌ر وه‌ک له به‌رانبه‌ر مامۆستا حه‌ییاکیش دا زۆر که‌م برشت و بێ زاکوون بوو. هه‌ر بۆیه داواتان لێ ده‌که‌م زۆر ئاگادار بن که کاک حه‌سه‌ن بۆ جێگری سکرتێر نابێت. به‌ڵام ده‌توانن وه‌کوو وته‌بێژی حیزب ئیعتیمادی پێ بفه‌رموون، چونکه زۆر دیپلۆمات و نوکته سه‌نجه .به جۆرێک که هیچ کات نوقته زه‌عف نادات و زۆر زیره‌ک و به‌توانایه له‌و بواره‌دا. بمبووره که خه‌ریکم له به‌ڕه‌ی خۆم زیاتر پێ راده‌کێشم . به‌لام .وه‌کوو خزمه‌تکاره‌که‌ی سمایل ئاغای شکاکم لێ هاتوه که نه‌یده‌توانی شتی ناحه‌ق بسه‌لمێنێ.
سه‌ید برایمی هاشمی ئینسانێکی قابلی ئیعتیماده ا بۆ پێ سپاردنی پۆستی گه‌وره ده‌بێت . هه‌ر وه‌ها تا ئه‌و جێگه من بزانم جه نابتی خۆش ده‌وێ و بۆ حیزب ماڵه.
کاک لوقمانی مێهفه‌ر ئینسانێکی خاکی و دڵسۆز و بێ فرت و فێڵه و به بروای من بۆ پێ ئه‌سپاردنی پۆستی گه‌وره ده‌بێت و پێم وایه بۆ ئه‌وه ده‌بێت پشتی پێ بسپێرن. دیاره له‌گه‌ڵ کاک لوقمان و کاک سه‌ید برایم پێوه‌ندیم نیه و ئه‌مه وه‌کوو ئه‌زموونی ڕابردوویه که عه‌رزتان ده‌که‌م.
کاک مسته‌فا گیان ،دیسان بمبووره که پێ له به‌ڕه‌ی خۆم زیاتر ڕاده‌کێشم. به‌ڵام وه‌ک شاگردێکی چکۆڵه‌ی خۆت، چه‌ند پێشنیارێکم هه‌یه بۆتان؛
پێم وایه ئه‌وانه‌ی که پسپۆڕی یان هه‌یه له هه‌ر بوارێک‌دا، وه‌کوو موشاویری خۆت که‌ڵکیان لێ وه‌ربگری. ئه‌م موشاویرانه شه‌رت نیه ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی بن. به‌لام ده‌توانن وه‌کوو موشاویری تایبه‌تی خۆتان که‌ڵکیان لێ وه‌ربگری.هه‌ر ئه‌وه‌ی که کاک مه‌سعوود بارزانی ده‌یکات. خۆت به شتی جوزئی یه‌وه خه‌ریک مه‌که و ئه‌م شتانه بسپێره به که‌سانی خواره‌وه‌تر و جێگای متمانه بۆ ئه‌وه‌ی کاتی پێویستتان هه‌بێت بۆ تێفکرین و هه‌روه‌ها پشووی خۆتان.
کاک … بارزانی ،مه‌سئوولی پارتی دیموکراته له … و خزمی کاک مه‌سعووده و زۆر له من نزیکه ،تکایه هه‌ر کاتێک به پێویستت زانی که پێویستمان به یارمه‌تیی پارتی یه، ئاگادارم بفه‌رموو تا له ڕیگای نا راسته‌وه خۆوه ئه‌م کاره له ڕیگای کاک فکری یه بکه‌ین.
برای گه‌وره‌م، پرسیارێکی له مێژینه‌م هه‌یه که پێم خۆشه وه‌ڵامم بده‌یه‌وه .
بۆخۆتان ده‌زانن که عه‌شیره‌تی فه‌یزوڵڵا به‌گی هه‌تا ئاخر له گه‌ڵ پێشه‌وا و حکوومه‌تی کوردستان مانه‌وه و به‌و سوێندانه‌ی که خواردبوویان، وه‌فادار مانه‌وه و خه‌یانه‌تیان به کۆمار نه‌کرد و ئه‌مه‌یان به خوێنی خۆیان سه‌لماند و 11 نه‌فه‌ر له سه‌ردارانی ئه‌م خێڵه به سه‌ر به‌رزی یه‌وه چوونه سه‌ر په‌تکی سێداره و خۆیان کرده قوربانیی خاکی کوردستان و ڕێبازی پێشه وا، به‌ڵام به داخه‌وه له لایه‌ن حیزبه‌وه هیچ به‌هایه‌کی ئه‌وتۆیان پێ نادرێت. ئایا حه‌ق نیه ڕۆژێک بۆ قه‌درزانی له‌و هه‌موو فه‌دا کاریانه له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆیان دیاری بکرێت؟
ئایا ئه‌مانه له سه‌ردارانی به ئه‌مه‌گی کورد نه‌بوون؟ بۆ هه‌ر باسیان ناکریت و هیچ باس و خواسیان نیه؟تکایه به بێ ته‌عاروف وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه .
برای گه‌وره‌م هیوادارم زۆرم سه‌ر نه‌یه‌ساندبێتی و توانیتم هه‌ندێک یارمه‌تیتانم کردبێت. برگ سبزیست تحفه درویشچه کند بینوا جز این ندارد.
ده‌سته‌کانتان ماچ ده‌که‌م و به هیوام تا جه‌نابتان ماون سکرتێری ئه‌م حیزبه بن و حیزب نه‌که‌وێته ده‌ست ئینسانه هه‌ل په‌رست و خۆ به‌زل زان و قازانج په‌ره‌سته‌کان.
جاریکی دیکه داوای له‌ش ساغی و سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان له رێگای پته‌وی و لێبڕاوی و خۆنه‌ویستیی جه‌نابتتان دا.
برای چکۆڵه‌ت
…-------------------------
بە راستی کاک … من نازانم چلۆن جوابی ئەو هەموو چاکە و خزمەتەی جەنابتان بدەمەوە. هەمووی نووسراوەکانم ورد ورد خوێندەوە و یەک دنیا شتی نەزانراوم وەرگرت. بە راستی جەنابتان وەکوو کتێبێکی قەدیمی پڕن لە شتی بە نرخ. لە سەر ئەز هاوڕێیانەی کە باست کردوون هەندێک شت دەزانم بەڵام لە بەر بەرژەوەندی حیزب نەمویستوە راستەوخۆ شتەکە مەترەح بکەم چونکە لەوانەیە ببێ بە کێشەیەکی گەورە و دواتر هەر دەبێ خۆ بەوانەوە خەریک بکەین. بەڵام خۆ ناکرێ هەموو حیزب باجی ئەو چەند کەسە بدا. دەبێ لە خاڵێکەوە دەست پێ بکەین. لە سەر پێشنیارەکانیش بە چاوان حەتمەن موتالعەیان دەکەم و هەوڵ دەدەم ئەوەندەی ئیمکانی هەیە و بۆم دەکرێ بیانگونجێنم.بە هەر حاڵ یەک دنیا سپاس و خۆشەویستی بۆ جەنابتان و هەموو بنەماڵەکەتان.هیوادارم بەردەوام لە پێوەندی دابینکاتێکی خۆش
برای گه‌وه‌ره‌م کاک مسته‌فا گیان سڵاوی پڕ له ڕێزم قه‌بووڵ بفه‌رموون
سپاس له‌و هه‌موو موحیبه‌ته‌ی که له گه‌ڵ منتان هه‌بوه و هه‌یه و هیوادارم شایسته‌ی ئه‌وه بم .
برای گه‌وره‌مان، من له‌سه‌رم بوو هه‌ندێک زانیاریم که هه‌یه بیگه‌نمه خزمه‌تتان. دیاره هه‌ر وه‌ک بۆ خۆتان فه‌رمووتانه، ڕه‌نگه چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و شتانه که عه‌رزم کردی به شێوه‌یه‌کی به په‌له ناکرێ و ره‌نگه دژکرده‌وه‌که‌ی زۆر هاسان نه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وانه‌م عه‌رز کردی که بۆ داهاتوو ئه‌و شتانه یارمه‌تی ده‌رتان بن که بتوانن به شێوه‌یه‌کی له‌سه‌خۆ و یه‌ک به یه‌ک بتوانن چاره سه‌ری بفه‌رموون .
کاک مسته‌فا گیان 2 پێشنیاری دیکه‌شم هه‌یه که عه‌رزتان بکه‌م؛
1_ زۆر زۆر ئاگاتان له خۆتان بێت و مه‌سه‌له ئه‌منیه‌تی یه‌کان به شێوه‌یه‌کی ورد له به‌ر چاو بگرن و بڕوا به هه‌موو که‌س مه‌که‌ن. وا بکه‌ن که ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیسکۆرتی جه‌نابتانن . بۆ خۆت بیان ناسی و ئیعمادیان وه‌ربگری. به تایبه‌ت له پێشمه‌رگه‌ی تازه و موجه‌رره‌د خۆ بپارێزه و وا بکه‌ن که ئسکۆرته‌کانتان قه‌دیمی و به تایبه‌ت ساحه‌بی ژن و منداڵ بن، ریژیم جه‌نابتان ده‌ناسێ و خوا نه‌خواسته وه‌کوو شه‌هید قاسملوو و شه‌هید دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی ،که‌م ته‌رخه‌م مه‌بن و زۆر به وردی و به دیقه‌ته‌وه ئیسکۆرته‌کانتان هه‌ڵ بژێرن.
هه‌دیه و دیاری و شتی له‌و بابه‌ته ،تا کاتێک به ته‌واوی له نێره‌ر و چۆنیه‌تی ناردنه‌که‌ی ئاگادار
نظرات شما عزیزان:
Ramyar 
ساعت1:00---12 تير 1391
فەرموو کاکە،،نایژم شەڕ شەڕی دەسەڵاتە نەک کورد....من بۆ خۆم کە نزیک بە بیست کەس لە بناماڵەو خزمەکانم شەهیدی حیزبی دموکرات و هەر ئێستەش نزیک بە بیستی تری پێشمەرگەن لەو حێزبەدا ئەبێ چۆن هەڵس و کەوتی لە گەڵ بکەم؟؟؟؟من فەقەط بە داخەوەم بۆ ئەو کە...سانەی لە پێناو ڕزگاری گەلەکەیان بوون بە پێشمەرگە و هێندێکیان گیانی خۆیان پیشکەشی بارەگای ئازادی کرد و هێندێ تریش چەندین ساڵ لە ریزی پێشمەرگە گیانی خۆیان نایە کەف دەسیان و هەزاران جار برسیتی و بێ خەوی و ئاوارەییان قەبووڵ کرد کە بەشکوو گەلەکەیان ڕزگار بکەن کە چی بە داخەوە ئەوەش سەرکردایەتی دوو باڵی حیزبن کە فەقەط ماتڵی ئەوەن لە گۆشەیکەوە شتێ بدۆزنەوەو ئەوی تر خراپ کەن...نەک هەر من هەزاران گەنجی ڕۆژ هەڵات ئەمە باش ئەزانین کە شەڕ شەڕی کورسیە نە کورد.......بە داخەوە و هەزاران جار بەداخەوە
+ نوشته شده در 12 / 4 / 1391برچسب:,
ساعت توسط دابراو
|
|