صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


٢ی ڕێبەندان و تێبینیەک

Siamand Moeini:زۆر جاران مرۆڤ هێندێک هەڵس و کەوت و کردار دەبینێت پیی خۆشە باسیان لێوە بکردرێت بەلام زۆر جاریش باسی لێوە ناکەی و دەی سپێری بە پرۆسەی سروشتی و بێدەنگی لیوەدەکردرێت .بەڵام هێندێک بابەت کە لە ناو دیسکۆرسی سیاسی و بابەتی ڕۆژانە کە بە ئاقارێکی ئۆپۆرتۆنیستیانە دا تیدەپەڕێت و پاڕادۆکسێک لە ناو خۆی دا پێ...ک دێنێت، ناکریت بیدەنگی لێبکردرێت و پێویستە شی کردنەوەیەکی ئەخلاقی و ڕۆژانەی لە سەر بکردرێت.
یادکردنەوەی کۆماری کوردستان لە مهاباد وەک سیمبۆلی بەرخۆدان و ئازادیخوازی لە مێژویی گەلەکەمانە و هەر ساڵە لە لایەن گەلی کوردەوە لە زۆر ووڵاتان یاد دەکرێتەوە.
من ناخواز لە سەر مێژوی کۆمار باسەکە بکەمەوە و بوارەکانی ئەرێنی و نگاتیڤی ئەم ڕوداوە مێژوییە بخەمە بەر باس، بەلکو پێم خۆش بو لە ڕوانگەیەکی ترەوە بەڕێوە بردن و سازدانی شانۆی یادەوەری بە ناو کۆمارەوە لە لایەن کۆمەڵێک کەس و ڕێکخراوی سیاسی وە باس و شی بکرێتەوە و ئۆپۆرتۆنیزمی ناو ئەو ڕێکخراوە ، بدرێتە بەر باس و ڕەخنە.
من پێم وایە پێکهاتەی کۆمار و مێژوەکەی گەلێک شانازی بۆ نەتەوەکەمان خۆڵقاند و لە پشت ئەم شانازیەش فیداکاری کۆمەڵیک کەسایەتی و خەلکی تێکۆشەر بوە کە دەتوانین وەک سەربازی وون بە یادیان بکەین و مێژوی گەلەکەمان هەر دەم دەبوایە هەمو پێکهاتەکانی لە یادکردنەوەی ئەم یادە دا بهێنابا بەر باس. گواستنەوەی مێژو چ لە بواری یادەوەری و چ لە بواری نوسینەوە، پێویستە شەفاف و ڕاستگۆ لە بەرامبەر نەتەوەکەی دا نیشان بدرێت و بۆ گواستنەوەی میژو نان بە کەس بە قەرز نەدریت . هەمو لایەک لە سەر ئەم ئەسڵە کۆکن کە مێژو ڕوناککەری ڕێگای داهاتومانە، لێڵ کردنی مێژو دەتوانێت کاریگەری نیگاتیڤی لە سەر بزاڤی ئازادیخوازی گەل دا هەبێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ( هەنوکە بە هەر دوک باڵیەوە ) کە خۆی بە میراتگری ئەم پێکهاتەی مێژویی دەزانیت وەک شانازیەک لە مێژوی خۆیدا باسی دەکات، و پاش ٦٧ سال بە سەر ئەم روداوەدا، هەر ساڵ بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکی و گۆرانی یادی ئەم ڕۆژە مێژوییە پیرۆز دەکات، هەتاکو ئێرە هیچ کێشەیەک نیە و هەمو لایەک بۆی هەیە یادی ئەم ڕۆژە پێرۆز ڕابگریت.
لەو چەند ساڵەی دوایی دا بە هۆی هێندیک فاکتەری سیاسی و بەرژەوەندی، دیاردەیەکی سەیر هاتۆتە ناو ئەم یاد کردنەوەی کۆمار و تەنانەت بە گوتەی هێندیک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە بۆ خۆشیان نازانن بۆچی وای لێهاتوە، ئەوێش لە پەنا وێنەی پێشەوا قازی محەمەد دا، وێنەی خوالێخۆشبو مەلا مستەفای بارزانی لە ناو هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕاندا هەڵداوەسڕێت و ساڵ بە سالیش ئەم وێنانە زەلام تر دەبن و لایەکی دیواری هۆڵەکە بە خۆوە دەگریت. من کێشەم لەگەڵ ئەم وێنەیە نیە بەڵام پرسیارێک بۆ من و ڕەنگە بۆ کەسانێکیش بێتە پێش کە هٶی هەڵواسینی وێنەی مەڵامستەفا بە چ مانایەکە و پەیامی چی بۆ نەتەوە و مێژوی گەلەکەمان دەگێڕیتەوە. ئەگەر ئەم حیزبە یانی حیزبی دێمۆکڕات بڕوایان بەم سەرکردەی کورد هەبایە نوسینی ئەم بابەتە لە جێی خۆی دا نەدەبو بەڵام زۆر لە مێژ نیە کە هەر ئه م حیزبە لە ساڵی ١٩٨١ لە نوسراوەیەکی خۆیاندا بە ناوی خەیانەتەکانی قیادە موەقەتە کە بڵاویان کردەوە ، لە ناو ئەو نوسراوەدا بە دەیان جار بێحورمەتی بە خوالێخۆشبو مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانی کراوە و بە دەیان جار ناویان وەک کوردکوژ و نۆکەری بێگانە هێنراوە و لە هیچ زمانێکی توند لە بەرامبەر ئەم بنەماڵەیە نەسڵەمیونەتەوە. ئێستا مافی خۆمانە بپرسین خێرە پاش چەند ساڵیک بە دوای ئەم بۆچونانەدا ئاوا وەرچەرخان کراوە ؟ دیارە مرۆڤ و تەنانەت ڕێکخراوە سیاسیەکانیش مافی خۆیانە بە سەر بۆچون و هەڵویستەکانی خۆیان دا بچنەوە و لە گەڵ گەلەکەیان و خۆیان ڕاستگۆ بن و هەڵەکان ڕاست بکەنەوە، و بۆ مێژوش بیت ئاوڕدانەوەیەکی سیاسی بە سەر مێژوی خۆیاندا بکەنەوە . بۆ ئەم بابەتە پێویستە شیکردنەوەیەکی مێژویی و پێداچونەوەیەک بە سەر سیاسەتی خۆیان دا بکەن .
هەڵواسینی ئەم وێنەیە هیچ پەیوەندیەکی بە مێژوی کۆمارەوە نیە، ئەگەر وایە بۆ وێنەی حەمەڕەشید خان و محەمەدی نانەوا و دڵشاد و ماموستا زەبیحی و دەیان و دەیان کەسی تر کە شوێنەواریان لە سەر کۆمار هەبوە، دا نانرێت و تەنانەت من پێم وایە کە ئەم کردارە لە ڕوانگەیەکی ئۆپۆرتۆنیستی و هەلپەرەستانەوە ئەنجام دەدرێت و شیاوی ڕێکخراوێک نیە کە باس لە شۆڕش و تێکۆشان دەکات.



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 11 / 12 / 1391برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 1
بازدید دیروز : 126
بازدید هفته : 275
بازدید ماه : 267
بازدید کل : 219898
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب