پێم خۆش بوو د.قاسملوو مابا تا له مه‌یدانی سیاسه‌ت شكستم دابا و خیانه‌ته‌كانیم به چاوی خۆی نیشان دابا
مێدیا نیوز، دوای 21 ساڵ لێدوانی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی "حدك" له‌سه‌ر د. قاسملوو بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوای 21 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی تێرۆری د.عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، "مێدیا نیوز" ده‌قی ئه‌و وتووێژه بڵاو ده‌كاته‌وه كه به دوای ئه م روداوه له زمانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئێستای حدك و ئه‌و كاتی "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر" بڵاو بۆته‌وه.
به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار، له‌مه‌ر تیرۆری د.قاسملوو دواوه و راو بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆره‌ی ده‌ربریوه.
له وتووێژه‌كه‌یدا كه له ژماره‌ی 2ی گۆڤاری روانگه‌ی لاوان و دوابه‌دوای تیرۆری قاسملوو بڵاو بۆته‌وه، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار قاسملوو، به خه‌یانه‌تكار ، جاش و لاده‌ر له رێبازی حیزبی دیموكرات و حیزبی دیموكراتیش به "ملهۆر" پێناسه ده‌كات.
ره ستگار له‌و وتووێژه‌دا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه " كاك حه‌سه‌ن تكایه بفه‌رموون تیرۆری د.قاسملوو له‌و شه‌رایه‌ته‌دا چ ته‌ئسیرێك له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی كورد داده‌نێ؟" ده‌ڵێ: " تیرۆری د. قاسملوو ته‌ئسیری خۆی زیاتر له‌سه‌ر جه‌ماعه‌تی قاسملوو داده‌نێ تا جوڵانه‌وه‌ی كورد به گشتی. هه‌روه‌ها بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ده‌رسێكه بۆ جوڵانه‌وه به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان ئه‌و تیرۆره‌مان له كاتی خۆیدا مه‌حكوم كرد، دیاره ئێمه موخالیفی نه‌زه‌ر و بۆچونی قاسملوو بوین و له‌به‌ر ئه‌وه لامان وابوو حیزب و جوڵانه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن. بۆیه ئه‌و داروده‌سته‌یه‌مان له حیزب وه‌لانا."
مه‌لا حه‌سه‌نی ره‌ستگار له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا د. قاسملوو به خه‌یانه‌تكار ناو ده‌بات و له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: " پێمان خۆش بوو دوكتور قاسملوو بمێنێ تا ئێمه له مه‌یدانی سیاسی‌دا شكستی بده‌ین و نیشانی بده‌ین ئه‌و رێگه‌یه‌ی خۆی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی گرتویانه‌ته پێش رێگه‌یه‌كی چه‌وت و هه‌ڵه‌یه و به‌ره‌و هه‌ڵدێری خه‌یانه‌ت ده‌روا." و له باره‌ی ئه‌و تێكهه‌ڵچونانه‌ی كه ئه‌و كاتی له نێوان دوو لایه‌ندا هاته ئاراوه د.قاسملوو به فه‌رمانده‌ری شه‌ڕه‌كان ده‌زانێ و رایگه‌یاندووه: " ئه‌مه نه‌وعێك جاشه‌یه‌تی بوو بۆ رژێم و قه‌رارگاكانی رژێم"
ره‌ستگار كه ئه‌و كاتی سكرتێری ئه‌و لایه‌نه بوو كه له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جیاببۆوه ، له‌و دیمانه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه تیرۆری د. قاسملوو هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد نابێ چونكه قاسملوو خه‌سله‌ته‌كانی شورشگێری تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاوا ده‌دوێ: " كه وا بوو كه‌سێك یان رێكخراوێك كه هه‌موو خه‌سله‌ته بنه‌ره‌تییه‌كانی شۆرشگێری له‌ده‌ستدابوو، نه‌بوون و مان و نه‌مانی كارێكی ئه‌وتۆ ناكاته سه‌ر جوڵانه‌وه ی حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه ئێمه لامان وایه تیرۆری د.قاسملوو كارێكی وا ناكاته سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه زیانی هه‌یه كه لایان وابوو د.قاسملوو هه‌موو شتێكه و به بێ د. قاسملوو هیچ شتێك ناكرێ."
ره‌ستگار هه‌روه‌ها هێرش ده‌كاته سه‌ر رێبه‌رانی دوای د. قاسملوو كه بریتی بوون له سكرتێر، د. سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی و مسته‌فا هیجری كه جێگری سكرتێری گشتی حدكا بوو و ئه‌وانیش به خه‌یانه‌تكار ناو ده‌با و ده‌ڵێ: "ئێمه دوای تیرۆری دوكتور قاسملوو له‌گه‌ڵ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زۆر له هه‌ڵه و چه‌وتییه‌كانی ئه‌و جه‌ماعه‌ته، رامانگه‌یاند كه رێگه‌ی دروست و ئوسولی جوڵانه‌وه‌ی كورد یه‌كگرتنی هێزه‌كانی نێو جوڵانه‌وه‌یه، به هه‌موو شێوه بیر‌و بۆچونه‌كانه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه باندێك كه له نێو ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌دایه رۆژ به رۆژ زیاتر ئه‌م داروده‌سته‌یه به‌ره‌و خه‌یانه‌ت ده‌با."
مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار له‌و وتوێژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وه‌كوو "باند" ناو دێنێ، ده‌ڵێ: "به بروای من ئه‌م وه‌زعه زۆر درێژ ناكێشێ هه‌ر چه‌ند ئه‌و بانده بیهه‌وێ شكاف و نێوانه‌كه به‌رین بكاته‌وه، كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن ویژدانیان وه‌خه‌به‌ر بێ و ئه‌م بانده و سیاسه‌ته چه‌وته‌كه‌ی به جێ بێڵن، چونكه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه كه له ده‌ست ئه‌م تاقمه‌دایه بۆ زۆروێژی و ملهۆری، ئه‌وه‌یه كه گوایا چه‌كداریان زۆره..."
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و لایه‌نی جیابۆوه‌ی ئه‌و حیزبه كه به "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران-رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر" خۆیان ده‌ناساند، له‌و كاته‌دا هه‌بوو، كێشه‌ی ناو گۆرینی ئه‌و لایه‌نه بوو كه حدكا به رێبه‌رایه‌تی د. قاسملوو پێی وابوو نابێ كه‌ڵك له ناوی ئه‌وان وه‌ربگرن و ده‌بێ ناوی خۆیان بگۆرن، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: " (رێبه‌رایه‌تی حدكا- مێدیا نیوز) حیزبایه‌تی و شیركه‌ته‌كانی ئامریكایی و فه‌رانسه‌یی یان لێ تێكچوون كه نابێ له ئارم و ناونیشانی یه‌كتر كه‌ڵك وه‌گرن و سزا و جه‌ریمه هه‌یه!!"
له كۆتایی ئه‌و وتووێژه‌دا مه لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار جارێكی دیكه دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ د. قاسملوو و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دووپات ده‌كاته‌وه داوا ده‌كا كه كادر و پێشمه‌رگه‌كانیان واز له‌و حیزبه بێنن و به درێژی ده‌ڵێ : " ئێمه هیوادارین ئه‌و كادر و پێشمه‌رگانه‌ی كه به لای ئه‌وانه‌وه ماون، زیاتر بیر بكه‌نه‌وه، زیاتر هۆشیان بێته‌وه سه‌ر، به دوای ئه‌و باند و جه‌ماعه‌ته‌دا نه‌رۆن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه، ده‌بێ بزانن كه جوڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران ناتوانێ به چه‌ندكه‌س چه‌كدار سه‌ركه‌وێ و رژێمی ئێران تێك بشكێنێ و حكومه‌تێكی دیموكراتیك بێنێته سه‌ر كار. به بێ بوونی حكومه‌تێكی دیموكراتیك له ئێران‌دا خودموختاری و دیموكراسی شتێكی مه‌حاڵه، بۆیه ئێمه لامان وایه كه ده‌بێ زیاتر هه‌وڵ بده‌ین كه خه‌ڵك روون بكه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و تاقمه وا روون بكه‌ینه‌وه كه واز له‌و سیاسه‌ته چه‌وته بێنن و بێنه‌وه سه‌ر رێبازی ئوسولی حیزبه‌كه‌مان."
سه‌رچاوه:میدیانیوز
نظرات شما عزیزان:
+ نوشته شده در 19 / 11 / 1391برچسب:,
ساعت توسط دابراو
|
|