رووداوه‌كه‌ی پاریس به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه بووه
به‌پێی هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، له‌لایه‌ن پێگه‌ی ، ده‌یلی نیوز،ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاژانسی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا ئاشكرایكردووه كه هۆكاری كوژرانی سێ ژنه چالاكوانه‌كه‌ی كورد له پاریس ململانێ ناوخۆییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه.
9ی ئه‌م مانگه له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ئه‌نجامی هێرشێكی "تێرۆریستی‌دا" سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد كوژران كه پێكهاتبون له‌ساکینه جانسز، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- فیدان دۆغان، نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان -كه‌نه‌كه- له‌پاریس، کچه چالاكوانێك به‌ناوی له‌یلا شایله‌مه‌ز.
ئه‌و پێگه‌یه رایگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره ئاگادارینامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن هه‌واڵگری فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشتووه به‌وه‌ی یه‌كێك له ململانێ‌و كێشه ناوخۆییه‌كان هۆكاری "تیرۆركردنی" جانسز‌و دۆغان‌و شایله‌مه‌زه .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا پێش رووداوه‌كه‌ی شه‌وی 9ی مانگ ئاگاداری ئه‌و ناكۆكیه‌كانه بووه كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه روبه‌روی پارتی كرێكاران بوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كیش هه‌وڵی زیاتركردنی ئه‌و ناكۆكیانه‌یان داوه له‌رێی به‌كارهێنانی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن.
به‌ڵگه‌یه‌كی تری ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وه‌یه، كوژرانی سێ ژنه چالاكوانه‌كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خولێكی نوێی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان حكومه‌تی توركیا‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان.
پێشتر رۆژنامه‌ی، لۆ باریزیان،ی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند، پۆلیسی فه‌ره‌نسا رۆژی (17 ی كانونی دووه‌م) دوو گومانلێكراوی ده‌ستگیركردووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 31 بۆ 39 ساڵدایه‌و گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌رووداوی كوشتنه‌كه‌ی پاریسه‌وه هه‌بێت.
نوسینگه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر له پاریس گومانلێكراوه‌كانی لای خۆی هێشتوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و ئاشكراشیكردووه، گومانلێكراوه‌كان دانيشتوى ناوچه‌ی Courneuve ن‌و له توركیا له‌دایك بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی رادیكال، یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتر شۆفێری یه‌كێك له‌و سێ ژنه بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس هیچ زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت هۆكای ده‌ستگیركردنی ئه‌و دو كه‌سه‌و په‌یوه‌ندییان به‌تاوانه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
هه‌ر په‌یوه‌ند به"تیرۆركردنی" سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه، رۆژی چوارشه‌ممه (16ی كانونی دووه‌م) بازرگانێكی كورد له‌مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كوژرا. به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "كوریری دیلا سیرا"ی ئیتاڵی ئه‌و بازرگانه به‌ره‌گه‌ز كورد بوه‌و ناوی ئه‌سڵان ئۆسویان بوه‌و به‌یه‌كێك له‌سه‌رۆكی بانده مافیاكان ناسێنراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئه‌سڵان ئۆسویان، له‌شاری تبیلسی باكوری كوردستان له‌دایكبوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كاری ره‌وانه‌كردنی چه‌ك بووه بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.
نظرات شما عزیزان:
+ نوشته شده در 1 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
منوی اصلی
دسته بندی خبر ها
درباره ی ما
ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات
صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات
آرشیو
نویسندگان
پیوند های وبلاگ
لینک های روزانه
امکانات
آمار
وب سایت:
بازدید امروز : 41
بازدید دیروز : 2
بازدید هفته : 99
بازدید ماه : 43
بازدید کل : 225444
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1
خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم