٢ی ڕێبەندان و تێبینیەک
Siamand Moeini: زۆر جاران مرۆڤ هێندێک هەڵس و کەوت و کردار دەبینێت پیی خۆشە باسیان لێوە بکردرێت بەلام زۆر جاریش باسی لێوە ناکەی و دەی سپێری بە پرۆسەی سروشتی و بێدەنگی لیوەدەکردرێت .بەڵام هێندێک بابەت کە لە ناو دیسکۆرسی سیاسی و بابەتی ڕۆژانە کە بە ئاقارێکی ئۆپۆرتۆنیستیانە دا تیدەپەڕێت و پاڕادۆکسێک لە ناو خۆی دا پێ... ک دێنێت، ناکریت بیدەنگی لێبکردرێت و پێویستە شی کردنەوەیەکی ئەخلاقی و ڕۆژانەی لە سەر بکردرێت.
یادکردنەوەی کۆماری کوردستان لە مهاباد وەک سیمبۆلی بەرخۆدان و ئازادیخوازی لە مێژویی گەلەکەمانە و هەر ساڵە لە لایەن گەلی کوردەوە لە زۆر ووڵاتان یاد دەکرێتەوە.
من ناخواز لە سەر مێژوی کۆمار باسەکە بکەمەوە و بوارەکانی ئەرێنی و نگاتیڤی ئەم ڕوداوە مێژوییە بخەمە بەر باس، بەلکو پێم خۆش بو لە ڕوانگەیەکی ترەوە بەڕێوە بردن و سازدانی شانۆی یادەوەری بە ناو کۆمارەوە لە لایەن کۆمەڵێک کەس و ڕێکخراوی سیاسی وە باس و شی بکرێتەوە و ئۆپۆرتۆنیزمی ناو ئەو ڕێکخراوە ، بدرێتە بەر باس و ڕەخنە.
من پێم وایە پێکهاتەی کۆمار و مێژوەکەی گەلێک شانازی بۆ نەتەوەکەمان خۆڵقاند و لە پشت ئەم شانازیەش فیداکاری کۆمەڵیک کەسایەتی و خەلکی تێکۆشەر بوە کە دەتوانین وەک سەربازی وون بە یادیان بکەین و مێژوی گەلەکەمان هەر دەم دەبوایە هەمو پێکهاتەکانی لە یادکردنەوەی ئەم یادە دا بهێنابا بەر باس. گواستنەوەی مێژو چ لە بواری یادەوەری و چ لە بواری نوسینەوە، پێویستە شەفاف و ڕاستگۆ لە بەرامبەر نەتەوەکەی دا نیشان بدرێت و بۆ گواستنەوەی میژو نان بە کەس بە قەرز نەدریت . هەمو لایەک لە سەر ئەم ئەسڵە کۆکن کە مێژو ڕوناککەری ڕێگای داهاتومانە، لێڵ کردنی مێژو دەتوانێت کاریگەری نیگاتیڤی لە سەر بزاڤی ئازادیخوازی گەل دا هەبێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ( هەنوکە بە هەر دوک باڵیەوە ) کە خۆی بە میراتگری ئەم پێکهاتەی مێژویی دەزانیت وەک شانازیەک لە مێژوی خۆیدا باسی دەکات، و پاش ٦٧ سال بە سەر ئەم روداوەدا، هەر ساڵ بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکی و گۆرانی یادی ئەم ڕۆژە مێژوییە پیرۆز دەکات، هەتاکو ئێرە هیچ کێشەیەک نیە و هەمو لایەک بۆی هەیە یادی ئەم ڕۆژە پێرۆز ڕابگریت.
لەو چەند ساڵەی دوایی دا بە هۆی هێندیک فاکتەری سیاسی و بەرژەوەندی، دیاردەیەکی سەیر هاتۆتە ناو ئەم یاد کردنەوەی کۆمار و تەنانەت بە گوتەی هێندیک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە بۆ خۆشیان نازانن بۆچی وای لێهاتوە، ئەوێش لە پەنا وێنەی پێشەوا قازی محەمەد دا، وێنەی خوالێخۆشبو مەلا مستەفای بارزانی لە ناو هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕاندا هەڵداوەسڕێت و ساڵ بە سالیش ئەم وێنانە زەلام تر دەبن و لایەکی دیواری هۆڵەکە بە خۆوە دەگریت. من کێشەم لەگەڵ ئەم وێنەیە نیە بەڵام پرسیارێک بۆ من و ڕەنگە بۆ کەسانێکیش بێتە پێش کە هٶی هەڵواسینی وێنەی مەڵامستەفا بە چ مانایەکە و پەیامی چی بۆ نەتەوە و مێژوی گەلەکەمان دەگێڕیتەوە. ئەگەر ئەم حیزبە یانی حیزبی دێمۆکڕات بڕوایان بەم سەرکردەی کورد هەبایە نوسینی ئەم بابەتە لە جێی خۆی دا نەدەبو بەڵام زۆر لە مێژ نیە کە هەر ئه م حیزبە لە ساڵی ١٩٨١ لە نوسراوەیەکی خۆیاندا بە ناوی خەیانەتەکانی قیادە موەقەتە کە بڵاویان کردەوە ، لە ناو ئەو نوسراوەدا بە دەیان جار بێحورمەتی بە خوالێخۆشبو مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانی کراوە و بە دەیان جار ناویان وەک کوردکوژ و نۆکەری بێگانە هێنراوە و لە هیچ زمانێکی توند لە بەرامبەر ئەم بنەماڵەیە نەسڵەمیونەتەوە . ئێستا مافی خۆمانە بپرسین خێرە پاش چەند ساڵیک بە دوای ئەم بۆچونانەدا ئاوا وەرچەرخان کراوە ؟ دیارە مرۆڤ و تەنانەت ڕێکخراوە سیاسیەکانیش مافی خۆیانە بە سەر بۆچون و هەڵویستەکانی خۆیان دا بچنەوە و لە گەڵ گەلەکەیان و خۆیان ڕاستگۆ بن و هەڵەکان ڕاست بکەنەوە، و بۆ مێژوش بیت ئاوڕدانەوەیەکی سیاسی بە سەر مێژوی خۆیاندا بکەنەوە . بۆ ئەم بابەتە پێویستە شیکردنەوەیەکی مێژویی و پێداچونەوەیەک بە سەر سیاسەتی خۆیان دا بکەن .
هەڵواسینی ئەم وێنەیە هیچ پەیوەندیەکی بە مێژوی کۆمارەوە نیە، ئەگەر وایە بۆ وێنەی حەمەڕەشید خان و محەمەدی نانەوا و دڵشاد و ماموستا زەبیحی و دەیان و دەیان کەسی تر کە شوێنەواریان لە سەر کۆمار هەبوە، دا نانرێت و تەنانەت من پێم وایە کە ئەم کردارە لە ڕوانگەیەکی ئۆپۆرتۆنیستی و هەلپەرەستانەوە ئەنجام دەدرێت و شیاوی ڕێکخراوێک نیە کە باس لە شۆڕش و تێکۆشان دەکات.
+ نوشته شده در 11 / 12 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
خالدعزیزی:حاضریم با کم‌ترین درخواست به کشور بازگردیم
خالد عزیزی دبیر کل حزب دمکرات کردستان ایران در گفتگوئی با هفته نامه روداو چاپ اربیل اعلام کرد که اگر ایران تغییراتی انجام دهد آنها حاضر به بازگشت به کشور هستند .
وی در خصوص مذاکرات حزبش با شاخه دیگر حزب دمکرات کردستان ایران می گوید ما در مرحله قبول همدیگر هستیم و این برای حل مشکلات موجود بسیار مناسب است .
دبیر کل حزب دمکرات کردستان در خصوص تاسیس پژاک و فعالیت آن در کردستان ایران تصریح می کند که ما معتقدیم این حزب در نتیجه یک ضرورت تاریخی تاسیس نشده است و همزمان ملاحظاتی در خصوص پروژه های پ.ک.ک برای منطقه داریم.
خالد عزیزی در خصوص ارتباط با آمریکائیها وسیاست امریکا در خصوص ایران می گوید : آمریکائیها درصدد تغییر رفتار ایران هستند و در صدد تغییر رژیم ایران نیستند.
وی اضافه می کند : ما با آمریکائیها ارتباط داریم و با کنسول آ‌مریکا در منطقه و سایر مقامات این کشور دیدار و گفتگو داریم ولی واقعیت این است که آمریکائیها از دریچه تهران و دمشق و آنکارا و بغداد به موضوع کردها می نگرند.
در پاسخ به سوال مربوط به تحریم انتخابات پیش رو در کشور از سوی حزب دمکرات کردستان ایران وی می گوید : هنوز زود است که بخواهیم چنین تصمیمی بگیریم و لی هدف ما ایجاد تغییر در مناطق کردنشین و توسعه این مناطق است و با هر تحریمی مردم این فرصت ها را از دست می دهند.
خالد عزیزی در خصوص ارتباط با رژیم صهیونیستی می گوید : اسرائیلیها درپی یافتن بحران برای ایجاد بحران در ایران هستند و کردها این بحران نیستند و ضمن اینکه اسرائیل هیچ مرزی با ایران ندارد و دلیلی ندارد با آنها ارتباط برقرار کنیم و دیدار سابق من با وزیر سابق امور خارجه اسرائیل یک دیدار تصادفی و در جریان یک همایش بود.
+ نوشته شده در 8 / 12 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
به یانی واقعییه‌ت گه‌لێک له‌زمان ئه ندامی پێشوی کۆمیته ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکرات(حدکا)
فاروق كهیخوسرهویی ئه‌ندامی پێشوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكرات‌و نوێنه‌ری شاری سه‌قز بۆ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و پرسی كورد لهئێرانو ده‌ڵێت:"ئێران نه‌یتوانیوه له‌و ده‌ره‌تانه باشه‌ی له‌عێراق به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆی خوڵقاوه كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
ئاوێنه: له‌ئێستای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جۆرێك له‌بێده‌نگی ده‌بینرێت یا هه‌ندێجار وا ته‌فسیر ده‌كرێت كه هیچ چالاكییه‌كی سیاسی، فهرههنگیو.. هتد، بونی نییه. ئه‌م دۆخه بۆ چی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
كهیخوسرهویی: باشترین وه‌ڵامم بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه كه پێش ئێستا به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌یان ساڵ هاواری بێجێمان كردوه. هاوارێك كه نه‌یتوانی شوێنی باش‌و به‌كه‌ڵك دابنێ. به‌پێچه‌وانه‌ش له‌ڕاده‌به‌ده‌ر شوێنی خراپی له‌سه‌ر دڵ‌و مێشكی هاونیشتمانان داناوه‌و ئێمه‌ی لهئامانجهكانمان دورتر كردۆته‌وه.
له‌وه‌زعی ئێستاداو تا ده‌یان ساڵی تر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و چالاكانی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌بێده‌نگی ده‌بێ سهرنجو متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بۆ لای خۆیان رابكێشن. خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌بۆنه‌ی هه‌شت ساڵ شه‌ڕو ئاڵۆزیی كوردستانه‌وه، باوه‌ڕو دیمه‌نێكی چهوتو ناله‌باریان له‌كوردستان‌و گه‌لی كورد له‌بیردا ماوه. ده‌بێ ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵانه بسڕینه‌وه، هه‌رچه‌ند به‌ده‌یان ساڵ‌و چه‌ندین نهسلیش له‌بیر ناچن.
ئه‌م لای كێشه‌كه‌ش هه‌ر وه‌تر. كه‌م بنه‌ماڵه‌ی ئێرانی هه‌یه بهكوردو غه‌یری كورده‌وه له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران زه‌برێكی وه‌به‌ر نه‌كه‌وتبێ، یا بیره‌وه‌رییه‌كی خراپی له‌م شێوه خه‌باته‌و له‌كاردانه‌وه سه‌ربازییه‌كان نه‌بێ.
لێره‌دا بێده‌نگی به‌مانای راوه‌ستانی خه‌باتی چه‌كداری نییه، به‌ڵكو به‌گشتی ئه‌م ته‌سویره له‌بواره‌كانی تری وه‌ك سیاسی‌و كه‌لتوری‌و.. ده‌بینرێت؟ من وه‌ك چالاكی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی هه‌رگیز بڕوام به‌بێده‌نگی نییه‌و بۆ خۆیشم بێده‌نگ نه‌بوم. كورد ده‌بێ له‌هه‌مو بواره‌كاندا چ سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی، چ ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆ بنوێنێ‌و نیشانبدا گه‌لێكی زیندوه. گه‌لێكه ده‌توانێ بۆ پێشكه‌وتن‌و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌ی تێبكۆشێ.
لهئاخاوتنو ده‌ربڕینی داواكانیشدا شێوه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕین ده‌بێ گونجاوبێ. ده‌بێ وردبینانه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاخاوتن، هه‌ڵبژاردنی لایه‌نی به‌رانبه‌ر(موخاته‌ب)، هه‌ڵبژاردنی نێوه‌رۆكی پهیامو ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی هه‌ر وشه‌یه‌كی په‌یامه‌كه بیربكه‌ینه‌وه. ئایا ئه‌وه‌ی ئێمه هاواری بۆ ده‌كه‌ین وه‌ك خۆمان بهراستو دروستی ده‌زانین، به‌هه‌قی ده‌زانین، به‌ره‌وای ده‌زانین، لایه‌نی به‌رانبه‌ریشمان بهراستو ره‌وای ده‌زانێ؟ به‌هه‌قی ده‌زانێ؟ ئایا كارێكی وامانكردوه بهدۆستمان بزانن؟ ده‌نگێكی وامان هه‌ڵبڕیوه گوێی بۆ شل بكه‌ن؟ گوێی بۆ رابگرن؟ ته‌نیا ده‌نگ هه‌ڵبڕین هونه‌ر نییه. ته‌نیا هاواركردن ئازایه‌تی نییه.
كورد ده‌ڵێ: " قسه هه‌زاره یه‌كی به‌كاره" غیرهتو ئازایه‌تی له‌وه‌دایه ئه‌و یه‌ك قسه ههڵبژێرینو له‌جێگای خۆیدا ده‌ری ببڕین. فارس گوته‌نی: "هر سخن جاییو هر نكته مكانی دارد."
ئاوێنه: ئه‌حزابی كوردی له‌كوێی كۆمه‌ڵگایه، كۆمه‌ڵگا له‌كوێی به‌رنامه‌كانی حیزبه كوردییهكانه. بۆچی هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كرێت حیزبه‌كان لهشوێنێكو كۆمه‌ڵگاش له‌شوێنیكی تره، ده‌بینرێت داخوازییه‌كان، به‌یاننامه‌كان زۆرجار وه‌ڵام نادرێنه‌وه؟ زۆر پرسیاری تر له‌سه‌ر ئه‌م پچڕانی په‌یوه‌ندییه له‌نێوان ئۆپۆزیسیۆنی كوردی‌و كۆمه‌ڵگا دروست ده‌بێت. ئه‌م پچڕانه ئه‌گه‌ر هه‌بێت بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
كهیخوسرهویی: ئه‌و پچڕانه‌ی ئاماژه‌تان پێ كردوه هه‌یه. ئه‌حزابی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مویان به‌ناوو به‌رواڵه‌ت خۆیان به‌پێشه‌وای نه‌مری كورد‌و حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه لكاندوه نه‌یانتوانیوه جێگر‌و جێدارێكی باش‌و به ئه‌مه‌گی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بن. پێشه‌وا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆنه‌ویست، نهیویستو نه‌یهێشت له‌به‌ره‌نگاری هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌سه‌ڵاتدا، یا له‌هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵات بۆ دۆزینه‌وه‌و قۆڵبه‌ست كردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ربازبو یا خۆ حهشارداوی بزوتنه‌وه‌دا دڵۆپه خوێنێكی خه‌ڵكی بێ‌تاوان بڕژێ.
مان‌و نه‌مانی گیانی پیرۆزی خۆی‌و هاوڕێ به‌ڕێزه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه دایه ده‌ستی بیروڕای گشتی‌و گه‌وره پیاوانی شاری مههابادو بهشانازیو شه‌ره‌فه‌وه مانی هه‌تاهه‌تایی شه‌هیدبونی هه‌ڵبژارد. هه‌ربۆیه‌ش له‌هه‌مو شار‌و گوندی چوار پارچه‌ی كوردستاندا‌و له‌هه‌مو شوێنێكی ئه‌م جیهانه به‌رینه‌دا خۆشه‌ویستی پێشه‌واو هاوڕێیانی له‌قوڵایی دڵی هه‌ر كوردێكی بهشهرهفو هه‌ر ئینسانێكی نیشتمانپه‌روه‌ردایه.
به‌داخه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه باسكراوه‌كانی پێشه‌واو هاوڕێ شه‌هیده‌كانی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستا‌و رابردوی بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دوای شۆڕشی ئیسلامی‌دا نابینم ، سه‌ره‌ڕای ڕێزدانانم بۆ هه‌مویان. هه‌ربۆیه‌ش ده‌ڵێم ئه‌و پچڕانه‌ی ئاماژه‌تان پێكردوه هه‌یه. هه‌مو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ، ته‌نانه‌ت دو كه‌سیان وه‌ك یه‌ك بیر ناكه‌نه‌وه. په‌نجه‌مۆری دو كه‌س وه‌ك یه‌ك نین تا بیر‌و باوه‌ڕیان وه‌ك یه‌ك بێ.
واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌ریزی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر بهدهسهڵاتدان هۆگرو لایه‌نگری حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشه‌وان. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستای ئه‌حزابی كورد ئه‌وه به‌ئازایه‌تی خۆیان دانه‌نێن.
ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به‌شێك له‌و خۆشیویستییهیان به‌ر بكه‌وێ ده‌بێ رێبازی پێشه‌وا ههڵبژێرنو دوره‌په‌رێز لهگهلهكهیان نه‌وێستن. ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كان‌و به‌یاننامه‌كانی ئه‌حزاب زۆر جار وه‌ڵام نادرێنه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستییه كه ئه‌حزاب نه لههاوخهباتیو نه لهبیروبۆچوندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكن .
لهسهفهرێكمدا بۆ وڵاتی سوێد (ساڵی 1989) شه‌وێك تا به‌یان میوانی خودالێخۆشبو كاك كه‌ریمی حیسامی بوم. له‌به‌ر قسه‌كردن هه‌ر نه‌خه‌وتین. تا ئه‌و كاته به‌رگی هه‌شته‌می كتێبه‌كه‌ی"بیره‌وه‌رییه‌كانم"ی بڵاوكردبۆوه. پرسیم چه‌ند به‌رگی فرۆشراوه؟ گوتی 200 به‌رگ. گوتم ئه‌گه‌ر له‌نێوخۆی وڵات بی هه‌مو رۆژێك 200 كه‌س ده‌بینی. كاك كه‌ریم كه یه‌كێك لهشێرهپیاوه نه‌ترسه‌كانی حیزب بو گوتی ده‌مانكوژن.
گوتم پێشمه‌رگه نابێ له‌كوژران بترسێ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ئامانجدا. به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین به‌ته‌مای ئه‌وه دانیشتون ده‌رفه‌تێكیان ده‌ستبكه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه . ئه‌ویش ده‌رفه‌تێك كه خه‌ڵكی تر بیخوڵقێنن . پیاوی ئازا به‌ته‌مای ده‌رفه‌ت دانانیشێ، ده‌رفه‌ت ده‌خوڵقێنێ .
گرفته‌كه هه‌ر حیزبه‌كان نییه له‌ناوخۆی وڵات‌و له‌لایه‌ن نوخبه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگاشه‌وه، ئه‌م كهمكارییه ده‌بینرێت. بۆ نمونه قوتابخانه‌یه‌ك هه‌مو قوتابیانی ده‌سوتێن، له‌كۆی گشتی هه‌م كۆمه‌ڵگا، هه‌م نوخبه‌كانی به‌شدارنابن له‌م ماته‌مینه. ئه‌مه دیاره ته‌نیا نمونه‌یه‌كی تازه‌یه ده‌نا حاڵه‌تی وا زۆر هه‌یه كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مهدهنیو نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگاش ئه‌م بێ ته‌فاوه‌ت بونه‌یان تێدا ده‌بینرێت؟
ئه‌وه‌ی كه بۆچی نه‌ك هه‌ر حیزبه‌كان، نوخبه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگاش به‌هه‌مو تهیفهكانهوه كه‌مكاری ده‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م. وه‌نه‌بێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و نوخبه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه تێنهگهیشتوبنو له‌ئاست روداوه‌كان ده‌ستیان له‌سه‌رده‌ست دانابێ. به‌پێچه‌وانه له‌درێژایی مێژودا، ئێستاشی له‌سه‌ربێ كورد له‌مه‌یدانی ئازایهتیو تێگهیشتوییدا هاوشانی گه‌لانی دراوسێ كه‌می نه‌هێناوه، بگره له‌پێش بوه. ئازایه‌تی به‌وه ناڵێن هه‌ر كه‌س ئاڵایه‌كی هه‌ڵكرد وه‌دوی كه‌وی.
ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان نه‌یانتوانیوه ویست‌و ئامانج‌و رێبازی خۆیان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان یهكبخهنو سه‌رنجی كۆمه‌ڵ به‌ره‌و لای خۆیان بكێشن، نوخبه‌كان له‌م بواره‌دا سهركهوتوترن. ئه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رزڕاگرتنی پێگه‌و جێگه‌ی گهلو وڵاتی خۆیان تێده‌كۆشن، پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ناپسێنن.
حیزبه‌كان ده‌بێ چاوێك به‌رابردوی خۆیاندا بگێڕن. هه‌ڵه‌كانی رابردو كه ئه‌وانی له‌خه‌ڵك دابڕیوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئێستاش كه گوێ بۆ قسه‌كانیان له‌میدیاكانه‌وه ده‌گرین، شانازی به‌هه‌مو رابردوی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن بهباشو خراپه‌وه. نوخبه‌كانی كورد له‌م بواره‌دا له‌پێشترن. ره‌نگه له‌هه‌ڵگرتنی هێندێك دروشم‌دا كهمكاربن به‌ڵام به‌تێكڕا كه‌مكاری نه‌كراوه.
خهباتو تێكۆشان ته‌نیا خه‌باتی چه‌كداری‌و سیاسی نییه . خۆزگه به‌هه‌مو حیزبه‌كانه‌وه به‌قه‌ده‌ر هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك ناسری ره‌زازی كه خزمه‌ت بهئهدهبو فهرههنگو موسیقای كوردی ده‌كا شوێنه‌واری باشیان له‌خۆ به‌جێ هێشتبا، به‌نیوه‌ی خودا لێخۆشبو موهه‌ندیس به‌هائه‌ددینی ئه‌ده‌ب ناوی باش‌و جێپه‌نجه‌ی به‌رچاویان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی گه‌لی كورد دیاربا، ده‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌رێگه‌ی وهبهرهێنانو بیناسازی‌و پیشهسازیو كشتوكاڵه‌وه خزمه‌ت به‌چینی هه‌ژارو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، یارمه‌تییان به‌كۆمه‌ڵی كوردهواری گه‌یاندبا، سه‌دیه‌كی ئه‌و شاعیر‌و نوسه‌رو روناكبیرانه كه له‌مه‌یدانی ئهدهبو فه‌رهه‌نگی كوردی‌و له‌قوتابخانه‌ی هێمنی نه‌مردا چالاكی ده‌نوێنن خزمه‌تیان به‌وڵاته‌كه‌یان كردبا. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه شێوه‌كانی تری تێكۆشان وه‌ك شه‌ڕی چه‌كداری، دوژمنایهتیو دوبهرهكیو چه‌ندبه‌ره‌كی ناخه‌نه نێو كۆمه‌ڵ، یهكێتیو برایه‌تی كۆمه‌ڵگا كه مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ پێشكه‌وتن، تێكنادهن.
ئاوێنه: جه‌نابت لهكۆنگری 4ی حدكا وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ههڵبژێردرایو وه‌ك نوێنه‌ری شاری سه‌قزیش هه‌ڵبژێردرای بۆ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر لیستی حیزبی دیموكرات، ده‌مه‌وێ بپرسم چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌و حیزبی دیموكراته‌ی كه جه‌نابت ده‌تویست نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ی له‌تاران له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبی دیموكراته‌ی ئێستا هه‌یه؟
كهیخوسرهویی: وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد به‌داخه‌وه حیزبایه‌تی ئێستا یانی پچڕپچڕ كردن‌و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵ . یانی دوبه‌ره‌كی نانه‌وه‌و چه‌ندبه‌ره‌كی سازكردن له‌ریزه یه‌كگرتوه‌كانی كۆمه‌ڵ. حیزبایه‌تی وام بهپوشێك ناوێ. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌م ئه‌زمونی ئێستای خۆمم له‌ده‌ستدا با، تێكه‌ڵ به‌هیچ حیزبێك نه‌ده‌بوم . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تێكه‌ڵبونی ئه‌و ده‌می خۆم بهحدكاو وه‌رگرتنی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدكا به‌شانازییه‌كی گه‌وره‌ی ژیانم ده‌زانم. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستگرتنی خۆم وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی حدكا كه هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسك بو به‌كارێكی باش ده‌زانم.
به‌بۆچونی من سیسته‌می دیموكراسی چه‌ند حیزبی باشه ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان له‌هه‌لومه‌رجێكی ئازاد‌و گونجاو‌دا بتوانن پێشبڕكێ له‌یه‌كتر بكه‌ن بۆ دانانی به‌رنامه‌ی باشتر‌و رێك‌وپێك كه خزمه‌تی گه‌وره‌تر به‌كۆمه‌ڵ بكا. به‌داخه‌وه كاری حیزبه‌كان له‌نێوخۆی ئێران‌و له‌ده‌ره‌وه‌ش بوه بهبهدناوكردنی یه‌كتر . نیو ئه‌وه‌نده‌ی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی یه‌كتر تێدهكۆشنو زه‌بر له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌ت بهوڵاتو هاونیشتمانان هه‌وڵناده‌ن.
ئاوێنه: كاركردی ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌بینی له‌م به‌ستێنه‌دا؟ ئه‌م كه‌لتوری یه‌كتر سڕینه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ناو ئۆپۆزیسیۆن نییه‌و له‌ئێرانیش حكومه‌ت چه‌ندین ده‌یه‌یه كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان ده‌كات؟
كهیخوسرهویی: وه‌نه‌بێ مه‌به‌ستم ته‌نیا نێوخۆ یا ته‌نیا ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ. له‌نێوخۆی وڵات له‌درێژایی مێژودا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵات ویستویه جگه له‌خۆی هیچ لایه‌نێكی تر سهرههڵنههێنێو ده‌نگی ده‌رنه‌یه. ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی كاتی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن له‌كوردستان رێگه‌یان نه‌ده‌دا حوكمی تازه‌ی ئێران له‌م ناوچه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی دابمهزرێنێو یه‌كلایه‌نه شێوه سهربهخۆیییهكیان دامه‌زراندبو له‌گه‌ڵ یه‌كتریش ناتهبابون.
ته‌نانه‌ت هه‌ركامیان بون به‌چه‌ند له‌تی دژبه‌یه‌ك. هه‌مو دروشمی ئازادی‌و دیموكراسی هه‌ڵده‌گرن به‌ڵام بیروباوه‌ڕی هیچ نه‌یارێكی خۆیان پێ ته‌حه‌ممول ناكرێ‌و سه‌ركوتی ده‌كه‌ن . ئه‌م پاوانخوازییهش له‌راستیدا هه‌ر ئه‌و دیكتاتۆرییهتهیه كه خۆیان به‌دوژمنی ده‌زانن .
ئاوێنه: به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان نه‌دایه‌وه كه پرسیم ئه‌و حیزبی دیموكراته‌ی كه جه‌نابت ویستت نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ی له‌تاران چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبی دیموكراته‌ی ئێستا؟
كهیخوسرهویی: ئه‌م پرسیاره به‌دو مانا لێتێده‌گه‌م: یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندی ئێمه بۆ حیزبایه‌تی تاران بو. كه‌وتمه بیری فهرمایشێكی خودالێخۆشبو مه‌لا ره‌حیمی عه‌بباسی. زه‌حمه‌تی كێشا‌و له‌دوای بۆردمانی زیندانی دۆڵه‌تو كه منیش له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی زیندانییه‌كان راگوێزرابوم بۆ گونده چۆڵكراوه‌كه‌ی گردێنه، ته‌شریفی هات چه‌ند سه‌عاتێك لاماندانیشتو قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردین.
دوای ئه‌وه‌ی قسه‌و ره‌خنه‌كانی منی بیست له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كاته‌ی حیزب، فه‌رموی هه‌مو قسه‌كانتم به‌دڵه به‌ڵام بریا ئه‌و قسانه‌تان له‌كوردستاندا كردبا نه‌وه‌ك له‌تاران. مامۆستا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بو كه براده‌رانی ئێمه‌ی پێڕه‌وانی كۆنگره‌ی چوار وڵاتیان جێهێشتوه‌و چونه‌ته تاران له‌په‌نای حكومه‌تدا قسه‌ی جوان جوان ده‌كه‌ن.
فهرمایشهكهشی به‌جێ بو. عه‌رزم كرد جه‌نابی مامۆستا كارم به‌وان نییه. من هه‌ر ئێستا له‌كونه ئه‌شكه‌وتی گردێنهو له‌ناوچه‌ی ژێر دهسهڵاتو زیندانی حیزب‌دا ئه‌م قسانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. ماچی كردم‌و فه‌رموی هه‌ق به‌تۆیه.
ئاوێنه: ئه‌ی مانای دوهه‌می پرسیاره‌كه چی ده‌گه‌یه‌نێت لای جه‌نابت؟
كهیخوسرهویی: دیاره بۆ خۆم مانای دوه‌می زیاتر لێههڵدهكڕێنم. فه‌رقیش ناكا. ئه‌و حیزبه‌ی من ده‌مویست پێشمه‌رگه‌ی بم‌و خۆم به‌پێشمه‌رگه‌ی دهزانیو خۆم به‌پێشمه‌رگه‌ی ده‌زانم، حیزبێكه كه نهئهودهم نه‌ئێستاو نه له‌داهاتوشدا به‌زمانی چهكو توندوتیژی قسه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نه‌ده‌كرد. تا ئه‌و رۆژه‌ی گه‌لی زۆرلێكراوی كورد به‌مافه ره‌واكانی خۆی نهگهیشتباو ئاسه‌واری بهشخوراوییو دواكه‌وتویی لهوهزعو ره‌وشی وڵاتهكهیو ژیانی گه‌له‌كه‌ی به‌ته‌واوی نهسڕدرابێتهوه، بۆ مافی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ‌و دوای ئه‌وه‌ش بۆ پێشخستنی هه‌مو وڵات درێژه‌ی به‌خه‌باتی خۆی ده‌دا. ئه‌مه‌ش نیازی بهچهكو توندوتیژی نییه. بگره شه‌ڕو خه‌باتی چه‌كداری به‌جێی نزیككردنه‌وه له‌ئامانج دورتریشی ده‌خاته‌وه. هه‌ر وه‌ك كردی .
ئاوێنه: به‌نیسبه‌ت گروپی 7كه‌سی یا په‌یڕه‌وانی كۆنگره‌ی چوار، حیزبی دیموكرات ساڵانێكی دواتر لهرونكردنهوهیهك له‌بڵاوكراوه‌ی نێوخۆیی "تێكۆشه‌ر"و لهرادیۆش بڵاویكرده‌وه كه به‌جۆرێك (اعاده حهیپیهت)ی له‌مامۆستا هێمن بوو ئه‌و حوكمه‌یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه به‌سه‌ریان داب‌و، به‌نیسبه‌ت ئێوه چی، ئایا حدكا هه‌مان روانگه‌ی ماوه له‌سه‌ر 6 كه‌سه‌كه‌ی تر‌و ئێوه‌ی به‌خیانه‌ت تۆمهتباركردبو وه‌ك گروپی 7 كه‌سی؟
كهیخوسرهویی: به‌داخه‌وه ئه‌و رونكردنه‌وه‌ی حیزبی دیموكراتم نه له‌بڵاوكراوه‌ی نێوخۆیی "تێكۆشه‌ر"دا دیوه. نه له‌رادیۆ گوێم لێی بوه. ئه‌گه‌ر حیزب كارێكی وای كردبێ كه كارێكی زۆر باشه، ئیعاده‌ی حه‌یسییه‌تی له‌خۆی كردوه. شاعیر‌و گه‌وره پیاوی وه‌ك هێمنو هه‌ژارو حافز‌و سه‌عدی‌و هۆگۆو شێكسپیێر سامانی فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تین. هه‌ر كه‌س خراپ به‌و زاتانه بڵێ خۆی خراپ ده‌كا.
ئه‌گه‌ر پاكانهشیان بۆ بكا پاكانه بۆ خۆی ده‌كا. له‌سه‌ر خۆم‌و دۆستانی تر ده‌بێ له‌حیزب یا حیزبه‌كان بپرسن كه ئێستا هه‌ڵوێستیان چۆنه؟ به‌ش به‌حاڵی خۆم، قین له‌زگ نیم. هه‌ر تۆمهتو تاوانێك بده‌نه پاڵم میلله‌ت قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر ده‌كا . لهخودام ده‌وێ داهاتو توشی هه‌ڵه‌و گوناهو خه‌یانه‌ت نه‌بم. یارمه‌تیمبدا كه‌موكووڕی رابردوشم قه‌ره‌بو بكه‌مه‌وه. چاوهڕوانییهكم له‌به‌نده‌ی خودا نییه.
ئاوێنه: به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی جه‌نابت ساڵانێك وه‌ك سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بازرگانیی وڵاتی ئێران، كارت كردوه، ده‌مه‌وێ بپرسم كه ئێران له‌بازاڕی كوردستانی عێراق رۆڵی خۆی هه‌یه‌و كاڵا‌و كۆمپانیاكانی ئێرانی هاوشان له‌گه‌ڵ توركیه‌و وڵاتانی تر رۆڵی خۆیان هه‌یه له‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران‌و هه‌نارده‌كردنی شتومه‌ك بۆ بازاڕه‌كانی كوردستانی باشور، ئابوری كوردستانی ئێران چ رۆڵێكی هه‌یه، كۆمپانیا‌و بازاڕه‌كانی كوردستانی ئێران له‌كوێی ئه‌م ئاڵوێره ئابورییانه‌یه؟
كهیخوسرهویی: ده‌بێ بڵێم به‌داخه‌وه ئێران نه‌یتوانیوه له‌و ده‌ره‌تانه باشه‌ی له‌عێراق به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆی خوڵقاوه كه‌ڵك وه‌ربگرێ. هه‌مو خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌و به‌رپرسانی دهوڵهتییو كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مه‌گداری چاكه‌ی ئێرانن بهدهوڵهتو میلله‌ته‌وه كه له‌ساڵانی سه‌ختی خه‌باتدا پاڵپشتی گه‌لی عێراق بون‌و ئێستا ئاماده‌ن له‌بواری ئابوری‌و بازرگانی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا دهرهتانو هه‌لومه‌رجی باش بۆ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی پێویسته خۆمان له‌م بواره‌دا باش كارمان نه‌كردوه. ئابوری ئێران زیاتر به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بوه، كه وه‌ك كه‌رتی تایبه‌تی توانای جموجۆڵی نییه.
كه‌رتی تایبه‌تیش هه‌رچه‌ند كاری زۆر گه‌وره‌ی كردوه به‌ڵام له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ توركیا كه‌م جوڵاوه‌ته‌وه. له‌ژوری بازرگانی ئێران ده‌وره‌ی پێش سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بازرگانی بوم. ئێستا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری هونهریو ئه‌ندازیاری "كمیسون عمرانو خدمات فنیو مهندسی"م دڵنیام كه كۆمپانیا ئێرانییه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌چاو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كهمتواناتر نین، ئه‌وه‌نده كارامه‌ن كه له‌وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر له‌پێشترن. ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین‌و خۆ ئاماده بكه‌ین بۆ كاری گه‌وره‌تر.
+ نوشته شده در 2 / 12 / 1391برچسب:فاروق كهیخوسرهویی ,حدکا ,كه‌ریمی حیسامی ,مه‌لا ره‌حیمی عه‌بباسی ,گوندی گردێنه ,بۆردمانی زیندانی دۆڵه‌تو ,
ساعت توسط دابراو
|
فەرهەنگی دیموکرات؟!!!!!!
میران بۆکانی: نا وی لێبنێین فەرهەنگی دیموکرات؟
ئەمەیە شۆرشگێر بوون? خەبات و درێژەدانی رێگەی د. قاسملووی شەهید؟
ئەم وێنەیە لە پەیجی سمایل زارعی وەرگیراوە و خۆی بڵاوی کردۆتەوە.
+ نوشته شده در 29 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
وبلاگ tarikere یکساله شد!
بیست و چهارم بهمن سال1390بود که با انتشار اولین مطلب درمورد حزب دمکرات شروع به کار این وبلاگ با همه سختی ها آغاز شد.کار سختی است اما شیرینی خود را دارد.شاید شیرین تر از اینکه بتوانی شخص یا اشخاصی را متقاعد سازی که راهی را که تو رفته ای بازنروند و اشتباه و اشتباهات تو را تکرار نکنند وجود نداشته باشد.مدیریت این وبلاگ که خود سالهای زیادی را درحزب دمکرات بوده و از پایین ترین رده حزبی(یعنی عضو ساده) تا پیشمرگه و کادر هم رفت اما خوشبختانه سرانجام به اشتباهات خود پی برده و راهی تازه را آغاز کرد.راهی که کم‌تر افرادی از احزاب به ظاهر مدافع حقوق کردها جدا شده و به نمایان ساختن گوشه هایی از چهره ی واقعی رهبران این حزب پرداخته است.اما نگارنده این سطور با افتخار اعلام میداردکه در شناساندن چهره واقعی این افراد ذره ای کوتاه نخواهد آمد و تهدیدات و توهین های آنها هیچ از ارزش کار ما نخواهد کاست بلکه بر پافشاری هرچه بیش‌تر در افشاسازی و افشاگری مزدوران حزبی و خودفروخته گان به بیگانه خواهد افزود.
دراینجا جا دارد که از تمامی دوستان و رفقایی که ما را درپوشش خبری و اطلاع رسانی این وبلاگ یاری نموده اند تشکر ویژه ای داشته و کماکان دست دوستی آنان را به گرمی میفشاریم.از دوستان عزیز دفتر سیاسی و کمیته مرکزی هردو جناح حزب دمکرات،پیشمرگه های دلسوز،اندامان مهربان و همچنین افراد تشکیلات خارج از کشور و نیز اعضای تشکیلات نه هینی و...هتد که با تماسهای خود ما را از برخی رفتارهای خائنانه درون حزب و تصمیمات آنها مطلع میساختند صمیمانه تشکر میکینم.
باتقدیم احترام-مدیریت وبلاگtarikere
توجه: لینک زیر کلیک کنید تا هدیه ما را دریافت نمائید(درصفحه ای که باز می‌شود هرکجا و به هر مقدار که دوست دارید کلیک بزنید.تقدیم به شما)
http://www.procreo.jp/labo/flower_garden.swf
+ نوشته شده در 24 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
کەریم حیسامی:حیزبی دیموکراتی ئەم سەردەمە هەمان حیزبی دیموکراتی سەردەمی کۆمار نییە
پرسیار ئەوەیە ئایا هەروەک خوالێخۆشبوو کەریم حیسامی دەڵێ: " حیزبی دیموکراتی ئەم سەردەمە هەمان حیزبی دیموکراتی سەردەمی کۆمار نییە "،دەکرێ حیزبی دیموکراتی پاش کۆماری کوردستان کە وەک دیارە ساڵیانێکی زۆر رێکخراوی کوردستانیی حیزبی تودەی ئێران بووە و لە پاش کۆنفرانسی سێهەمی خۆیەوە، بە فەرمی ئامانج و سیاسەتێکیتری گرتەبەر، هەر هەمان حیزبی دیموکراتی قازی محەمەد و سەردەمی کۆماری کوردستان بێت کە ئەمڕۆ ئیدیعای دەکا؟
لەولاشەوە ئایا دەکرێ لەبەر ئەوەی کوڕی قازی محەمەد سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانە و وەک رادەگەیینن ئامانجی حیزبەکە سەربەخۆیی و دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستانە، خۆ بە مێژوو و ئامانج و سیاسەتەکانی کۆمار و پیشەوا قازی محەمەدەوە گرێ بدات؟
+ نوشته شده در 21 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
حدكاحیزبایهتیو شیركه‌ته‌كانی ئه وروپی یان لێ تێكچوون كه نابێ له ناونیشانی یه‌كتر كه‌ڵك وه رگرن
پێم خۆش بوو د.قاسملوو مابا تا له مه‌یدانی سیاسه‌ت شكستم دابا و خیانهتهكانیم به چاوی خۆی نیشان دابا
مێدیا نیوز، دوای 21 ساڵ لێدوانی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی "حدك" له‌سه‌ر د. قاسملوو بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوای 21 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی تێرۆری د.عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، "مێدیا نیوز" ده‌قی ئه‌و وتووێژه بڵاو ده‌كاته‌وه كه به دوای ئه م روداوه له زمانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئێستای حدك و ئه‌و كاتی "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر" بڵاو بۆته‌وه.
به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار، له‌مه‌ر تیرۆری د.قاسملوو دواوه و راو بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆره‌ی ده‌ربریوه.
له وتووێژه‌كه‌یدا كه له ژماره‌ی 2ی گۆڤاری روانگه‌ی لاوان و دوابه‌دوای تیرۆری قاسملوو بڵاو بۆته‌وه، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار قاسملوو، به خه‌یانه‌تكار ، جاش و لاده‌ر له رێبازی حیزبی دیموكرات و حیزبی دیموكراتیش به "ملهۆر" پێناسه ده‌كات.
ره ستگار له‌و وتووێژه‌دا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه " كاك حه‌سه‌ن تكایه بفه‌رموون تیرۆری د.قاسملوو له‌و شه‌رایه‌ته‌دا چ ته‌ئسیرێك له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی كورد داده‌نێ؟" ده‌ڵێ: " تیرۆری د. قاسملوو ته‌ئسیری خۆی زیاتر له‌سه‌ر جه‌ماعه‌تی قاسملوو داده‌نێ تا جوڵانه‌وه‌ی كورد به گشتی . هه‌روه‌ها بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ده‌رسێكه بۆ جوڵانه‌وه به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان ئه‌و تیرۆره‌مان له كاتی خۆیدا مه‌حكوم كرد، دیاره ئێمه موخالیفی نه‌زه‌ر و بۆچونی قاسملوو بوین و له‌به‌ر ئه‌وه لامان وابوو حیزب و جوڵانه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن. بۆیه ئه‌و دارودهستهیهمان له حیزب وه‌لانا ."
مه‌لا حه‌سه‌نی ره‌ستگار له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا د. قاسملوو به خه‌یانه‌تكار ناو ده‌بات و له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: " پێمان خۆش بوو دوكتور قاسملوو بمێنێ تا ئێمه له مه‌یدانی سیاسی‌دا شكستی بده‌ین و نیشانی بده‌ین ئه‌و رێگه‌یه‌ی خۆی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی گرتویانه‌ته پێش رێگه‌یه‌كی چه‌وت و هه‌ڵه‌یه و به‌ره‌و هه‌ڵدێری خه‌یانه‌ت ده‌روا ." و له باره‌ی ئه‌و تێكههڵچونانهی كه ئه‌و كاتی له نێوان دوو لایه‌ندا هاته ئاراوه د.قاسملوو به فه‌رمانده‌ری شه‌ڕه‌كان ده‌زانێ و رایگه‌یاندووه: " ئه‌مه نه‌وعێك جاشه‌یه‌تی بوو بۆ رژێم و قهرارگاكانی رژێم "
ره‌ستگار كه ئه‌و كاتی سكرتێری ئه‌و لایه‌نه بوو كه له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جیاببۆوه ، له‌و دیمانه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه تیرۆری د. قاسملوو هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد نابێ چونكه قاسملوو خه‌سله‌ته‌كانی شورشگێری تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاوا ده‌دوێ: " كه وا بوو كه‌سێك یان رێكخراوێك كه هه‌موو خه‌سله‌ته بنه‌ره‌تییه‌كانی شۆرشگێری له‌ده‌ستدابوو، نه‌بوون و مان و نه‌مانی كارێكی ئه‌وتۆ ناكاته سه‌ر جوڵانه‌وه ی حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه ئێمه لامان وایه تیرۆری د.قاسملوو كارێكی وا ناكاته سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه زیانی هه‌یه كه لایان وابوو د.قاسملوو هه‌موو شتێكه و به بێ د. قاسملوو هیچ شتێك ناكرێ ."
ره‌ستگار هه‌روه‌ها هێرش ده‌كاته سه‌ر رێبه‌رانی دوای د. قاسملوو كه بریتی بوون له سكرتێر، د. سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی و مسته‌فا هیجری كه جێگری سكرتێری گشتی حدكا بوو و ئه‌وانیش به خه‌یانه‌تكار ناو ده‌با و ده‌ڵێ: "ئێمه دوای تیرۆری دوكتور قاسملوو له‌گه‌ڵ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زۆر له هه‌ڵه و چهوتییهكانی ئه‌و جه‌ماعه‌ته، رامانگه‌یاند كه رێگه‌ی دروست و ئوسولی جوڵانه‌وه‌ی كورد یه‌كگرتنی هێزه‌كانی نێو جوڵانه‌وه‌یه، به هه‌موو شێوه بیر‌و بۆچونه‌كانه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه باندێك كه له نێو ئه‌و جهماعهتهدایه رۆژ به رۆژ زیاتر ئه‌م داروده‌سته‌یه به‌ره‌و خه‌یانه‌ت ده‌با."
مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار له‌و وتوێژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وه‌كوو "باند" ناو دێنێ، ده‌ڵێ: "به بروای من ئه‌م وه‌زعه زۆر درێژ ناكێشێ هه‌ر چه‌ند ئه‌و بانده بیهه‌وێ شكاف و نێوانه‌كه به‌رین بكاته‌وه، كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن ویژدانیان وه‌خه‌به‌ر بێ و ئه‌م بانده و سیاسه‌ته چه‌وته‌كه‌ی به جێ بێڵن، چونكه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه كه له ده‌ست ئه‌م تاقمه‌دایه بۆ زۆروێژی و ملهۆری، ئه‌وه‌یه كه گوایا چه‌كداریان زۆره..."
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و لایه‌نی جیابۆوه‌ی ئه‌و حیزبه كه به "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران-رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر" خۆیان ده‌ناساند، له‌و كاته‌دا هه‌بوو، كێشه‌ی ناو گۆرینی ئه‌و لایه‌نه بوو كه حدكا به رێبه‌رایه‌تی د. قاسملوو پێی وابوو نابێ كه‌ڵك له ناوی ئه‌وان وه‌ربگرن و ده‌بێ ناوی خۆیان بگۆرن، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: " (رێبه‌رایه‌تی حدكا- مێدیا نیوز) حیزبایه‌تی و شیركه‌ته‌كانی ئامریكایی و فه‌رانسه‌یی یان لێ تێكچوون كه نابێ له ئارم و ناونیشانی یه‌كتر كه‌ڵك وه‌گرن و سزا و جه‌ریمه هه‌یه! !"
له كۆتایی ئه‌و وتووێژه‌دا مه لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار جارێكی دیكه دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ د. قاسملوو و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دووپات ده‌كاته‌وه داوا ده‌كا كه كادر و پێشمه‌رگه‌كانیان واز له‌و حیزبه بێنن و به درێژی ده‌ڵێ : " ئێمه هیوادارین ئه‌و كادر و پێشمه‌رگانه‌ی كه به لای ئه‌وانه‌وه ماون، زیاتر بیر بكه‌نه‌وه، زیاتر هۆشیان بێته‌وه سه‌ر، به دوای ئه‌و باند و جه‌ماعه‌ته‌دا نه‌رۆن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه، ده‌بێ بزانن كه جوڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران ناتوانێ به چه‌ندكه‌س چه‌كدار سه‌ركه‌وێ و رژێمی ئێران تێك بشكێنێ و حكومه‌تێكی دیموكراتیك بێنێته سه‌ر كار. به بێ بوونی حكومه‌تێكی دیموكراتیك له ئێران‌دا خودموختاری و دیموكراسی شتێكی مه‌حاڵه، بۆیه ئێمه لامان وایه كه ده‌بێ زیاتر هه‌وڵ بده‌ین كه خه‌ڵك روون بكه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و تاقمه وا روون بكه‌ینه‌وه كه واز له‌و سیاسه‌ته چه‌وته بێنن و بێنه‌وه سه‌ر رێبازی ئوسولی حیزبه‌كه‌مان."
سه‌رچاوه:میدیانیوز
+ نوشته شده در 19 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
له كوردستانیزمهوه تا مووكریانیزم، ئاوڕێك له كونگره‌ی 2 ی حدك
گشتیه‌ت چه‌مكێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ره و گشتیه‌كان ناتوانن به‌و راده‌ی كه جاڕی ده‌ده‌ن هه‌میشه راستگۆ و گشتگیر بن.
كاتێك ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی كه له كونگره‌ی 13ی حدكادا نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنن و كه‌مینه‌ی رێبه‌رایه‌تی حدكایان پێك ده‌هێنا، دوور له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وتێكی مودێڕن و دێموكراتیك كه‌وتنه ئاژاوهگێڕاندن و له‌مپه‌ر دروستكردن و كه‌م كاری و بیانووگرتن تا كوو له 15ی سه‌رماوه‌زی 1385دا له رێبازی حیزب لایان دا و نازناوێكیان له مێژووی خه‌باتی كورددا بۆ خۆیان تۆمار كرد ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك له‌و هاوڕێیانه جاری دووهه‌م و سێهه‌میان بوو كه ئه‌و شانازییه‌یان وه‌به‌ر ده‌كه‌وت . لێره‌دا نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڕوینه ناو چۆنیه‌تی و هۆكاره‌كانی ئه‌و رووداوه‌دا و نه‌ك كاتیش كاتی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وه‌یكه ئێمه لێره‌دا ده‌مانهه‌وێت ئاوڕێكی لێ بده‌ینه‌وه ئاكام و ده‌سكه‌وته‌كانی كونگره‌ی 2 ی ئه‌م جه‌ماعه‌ته و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی پێشوو و داهاتووی ئه‌وانه.
لابردنی پاشگری ئێران ، و كورتكردنهوی "حدكا" به "حدك" و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه بۆ خۆیان، یه‌كێك له شاكاره‌كانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته به ئه‌ژمار ده‌هات و لوژیك و ئیستدلالیان ئه‌وه بوو كه ئێمه ئیدی ئێرانچیهتگهری ناكه‌ین و تێڕوانین و بۆچوونی ئێمه به ده‌سكه‌وتێكی بێ به‌های هه‌رێمی له ئێران‌دا به‌رته‌سه‌ك نابێت و ئێمه خوازیاری مافی نه‌ته‌وه‌ی كوردین و ئاڵای ناسیۆنالیزمێكی به‌رچاوته‌نگیان هه‌ڵكردوو و ئه‌گه‌ر له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا هه‌ر كه‌س به وته‌یه‌ك چوارپارچه‌یی بیر نهكربایهت و خه‌م و په‌ژاره‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له دڵدا نه‌بووایه ئه‌وه كه‌سێك بوو كه هیچ بیر‌و باوڕێك به مافی نه‌ته‌وه‌یی و خواستی گه‌لی كورد نه‌بوو و ئه‌وان به وته‌یه‌ك ئاڵای ناسیۆنالیزمی كوردی‌یان هه‌ڵكردبوو و خواسته‌كانی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا نه‌یده‌توانی وه‌دی بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وان به‌رده‌وام حدكایان تۆمه‌تبار ده‌كرد كه ئێرانچیهتگهری ده‌كات و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌گرت كه بوونی پاشگری ئێران بۆ ئه‌و حیزبه پشتكردن به مافه‌كانی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردییه .
هه‌روه‌ك وتمان به كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه ته‌نیا بۆ خه‌ڵه‌تاندن و گه‌وجاندنی خه‌ڵكه و له پشتی به كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه‌وه شتێكی دیكه شاراوه‌یه كه ده‌بێت باش لێ ورد ببیته‌وه.
یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ركه‌وتنی پارادۆكس له نێو ئیستراژی ئه‌م براده‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وی سه‌وزی ریفۆرمخوازه حكوومه‌تیه‌كانی ئێران و پشتیوانی له‌م ره‌وته و به تایبه‌ت خۆ هه‌ڵواسین به ئاباكهی كه‌ڕۆبی و تهسبێحهكهی مووسه‌وی كه به‌ڵكوو مافی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ دابین بكه‌ن و ئیدی دروشمی كوردستانی بوونه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده دابه‌زی كه رازی بوون مل بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تی رێژیمی خومه‌ینی شۆڕبكهن و له گه‌ڵ ئه‌و دوو مۆره‌ی رێژیمه‌ش هاوڕا ببن و نه‌فه‌ری یه‌كه‌می ئه‌م جه‌ماعه‌ته(به رواڵه‌ت نه‌فه‌ری یه‌كه‌م) وه‌كوو ده‌روێشێك چه‌ندین جار "لبیكی" بۆ شێخ و یارانی هه‌نارد. به‌ڵام ئایا ئاباكهی كه‌ڕۆبی و تهسبێحهكهی مووسه‌وی به راستی شتێكی بۆ كورد تێدا بوو كه خودموختاری و فێدارلیزم له لایه‌وه شووره‌یی بێت ؟؟
ئه‌وان تانه‌ی پاشگر بوونی ئێرانیان به حدكا ده‌دا ئه‌گه‌رچی ئه‌و پاشگره باسی له راستیه‌كی سیاسیه‌وه ده‌كات كه له ئێران‌دا و كه‌تواری سیاسی ئێران ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه كورد پێویستی به هێزه دێموكرات و سێكولاره‌كانی دیكه هه‌یه بۆ گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیكدا و له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی بتوانێ ژیان بكات ده‌بێت ئه‌ویش خۆی به ئێرانی بزانێت، نه‌ك له لایه‌كه‌وه باس له كوردستانێكی گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆ بكات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ببێته شوێنكه‌وتووی كه‌سانێك وه‌كوو مووسه‌وی و كه‌ڕۆبی.
كوردستانی بیركردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته و پڕوپاگه‌نده ..... له كونگره‌ی 2 که خۆیان وه‌ک کۆنگره‌ی 15 ناوی ده‌به‌ن، دا میوه‌ی دا‌و و له ناسیۆنالیزمی پێكهێنه‌ری كوردستانێكی گه‌وره‌وه دابه‌زیه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی چكۆله‌تر و با روونتر بڵێن كوردستانیزم بووه موكریانیزم و سه‌یرێكی لیسته‌ی ئه‌ندامانی رێبه‌ری كونگره‌ی 2 بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه جیا له "ئیقبال سه‌فه‌ری" خه‌ڵكی كرماشان ئه‌وانی دی هه‌موو خه‌ڵكی موكریان و شوێنكه‌وتوویی مامه‌ی پیرن و ئیدی كوردستانی بیركردنه‌وه بۆ بووه موكریانیزم ئه‌وه‌ش راستیه‌كه كه له پشتی ئه‌و گشته‌وه خۆی حه‌شاردا بوو كه له سه‌روه ئاماژه‌مان پێكرد. له راستیدا گوتاری زاڵ به سه‌ر كونگره‌وه كه بناغه‌كه‌ی هه‌ر له كاتی لادانه‌وه چێنرا بوو گوتاری حه‌ز و داخوازی جه‌ماعه‌تێكی به‌رچاو ته‌نگ و بیر ته‌سك بوو كه ته‌نیا خۆیان به شۆڕشگێڕی گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن و بوونی كه‌سانێكی دیكه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆیان ته‌حموڵ ناكرێت و ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكرات ئه‌وان رێبه‌ری نه‌كه‌ن ئه‌وه ئیدی تاوانێكی كه‌بیره‌یه و شتی وا هه‌رگیز هه‌زم ناكرێت و له لای ئه‌وانه‌وه نابێت و نابێت و نابێت.
فێڵ و پیلان و پلانه‌كانی مامه‌ی پیر وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری كرا‌و سه‌ری گرت و به كوشتنی لێهاتووییه‌كان و خستنه په‌راوێزی رووناكبیر و ریفۆرمخوازه‌كان یان باڵی فراكسیۆن و هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی مه‌لاحه‌سه‌ن توانی لیسته‌یه‌كی یه‌ك ده‌ست دروست بكات و خۆشی له دووره‌وه چاودێری به سهركارباریاندا بكات و هێندێك جاریش بۆ كوردستانه گه‌وره‌كه‌یان چه‌ن فرمێسكێك برژێنێت.
سه رچاوه:ماڵپه ری پێشمه رگه کان
+ نوشته شده در 13 / 11 / 1391برچسب:كونگره‌ی 2 ی حدک ,بزووتنه‌وی سه‌وز ,موكریانیزم ,جه‌ماعه‌تی مه‌لاحه‌سه‌ن , ,
ساعت توسط دابراو
|
دێموکرات لە دووی رێبەندان رێزی لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد گرت!!!!!
میران بۆکانی : دیموکرات لە دووی رێبەندان رێزی لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد گرت!!!!! زۆربەیان خەریکی باوێشک لێدانن و خەونووچکە دەیانباتەوە. وەک ئەوە وایە بێگارییان پێ دەکەی. ماڵتان بڕمێ بۆ مەراسیمتان.
زوو فریا کەوتم ئەو وێنەم هەڵگرتەوە و دوای بیست خولەک لە دانانی بە پەلە فریا کەوتن لایانبرد. بەڵام مەخابن تازە زۆر درەنگ ببوو.
+ نوشته شده در 10 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|
حلقه واسط
حبیبه مشهور به هتاو قبلاً پیشمرگ حزب دمکرات بود که به دلیل برقراری رابطه جنسی با چند تن از اعضای کمیته مرکزی حزب دمکرات موضوع افشا و مورد اعتراض پیشمرگان و کادرهای حزب قرار ی گرد بنابراین راهی نداشت جز اینکه بعد از 5 سال عضویت در حزب دمکرات مقر کوی سنجق را به مقصد اردوگاه کومله در زرگویز ترک کند و به عضویت در گروهک تروریستی کومله عمر ایلخانی زاده در آید که البته دروازه جدیدی از روابط نامشروع وی با اعضای کومله کلید می خورد ... امروز هتاو حلقه مشترک بین گروه های کومله و دمکرات شده است !
هتاو بعد از انکه با جلیل آزادی خواه عضو کمیته مرکزی کومله زحمتکشان کردستان نیز رابطه جنسی برقرار می کند مورد اعتراض اهالی روستای زرگویز قرار می گیرد و این بار هتاو از کومله زحمتکشان به کومله حزب کمونیست برود .
هتاو بعد از انکه با جلیل آزادی خواه عضو کمیته مرکزی کومله زحمتکشان کردستان نیز رابطه جنسی برقرار می کند مورد اعتراض اهالی روستای زرگویز قرار می گیرد و این بار هتاو از کومله زحمتکشان به کومله حزب کمونیست برود .
رامیار رضایی، همسر هتاو بعد از اعتراض های مکرر به خیانت ها و روابط کثیف زنش با سران کومله از گروه اخراج می شود . هتاو هم اکنون پیشمرگ کومله حزب کمونیست است و با اغلب کادرهای این گروه رابطه جنسی دارد .
کومله حزب کمونیست خود را شاخه اصلی و تنها گروه با نام کومله می داند و به همین دلیل هیچ رابطه ای با دیگر شاخه های کومله ندارد ولی اخیرا به لطف وجود هتاو نه تنها با شاخه کومله زحمتکشان ارتباط دارد، بلکه با حزب دمکرات رابطه برقرار کرده است !!!!
منبع:http://zhenanipishmarga.blogfa.com/
+ نوشته شده در 8 / 11 / 1391برچسب: ,
ساعت توسط دابراو
|