|
بۆ بەرێز رامبوود لوتفپووری
هاوڕێ زۆر بە داخم کە وات لێ هاتوە بێم و شتت لە سەر بنوسم . زۆرمان ئومێد پێت هەبوو زۆریشمان خۆش دەویستی بەلام بەداخەو تەواو نائومێدت کردین . بە هەلە تێ مەگە نە بۆ ئەوەی رۆشتیتەوە نێو ریزەکانی حدکا وە . کە پیرۆزبایت لێ دەکەم ، بۆ ئەوەی نائومێد بووین لێت کە راستت لە گەڵ خۆشدا نەکرد . سەرەتا بە ئەزموونی ریفۆرمەوە خۆتت تا رادەیەک ناساندبوو بەوەی کە وەفات بۆ دەورو بەرت نیە بە ئەوەی کە خاوەنی بڕیاری خۆت نیت . بەلام ئەمجارە تەواو خۆتت ناساند. بە کۆ و لێ دەرکردنێکی سادە بۆمان دەر دەکەوێت کە تۆ زۆر ترین زەرەرت کرد ، چون وات دانابوو کە خەلک هیچت لێ تێ ناگەن . تورە بوونی من لە تۆ بۆ ئەوە ناگەرێتەوە کە کێیت و چیت و خاوەنی چ جۆرە کەسایەتیەکیت ، و...ە لە باری سیاسی و حزبیشەوە بگرە لە گەلتا بووم بۆ دروست کردنی حزبێکی تازەش . بەلام ئەوەی کە زۆری پێ ئێشاوم بازرگانی کردنی جەنابەتە بە ناوچەو خەلکی ناوچەکەی منەوە ، ئەو خەلکەی کە زۆر بە سادەی و دڵفراوانیەوە بەرنامەی چاکسازی تۆیان بۆ حدک پێ باش بوو و لە دلەوە پشت گیریان کردیت بەلام مخابن کە جەنابت لە قەولەکانت لە گەل ئەواندا راست نەبوویت . بە فەرزی ئەوەی ئەو 120 کەسەی کە ناویشت هێنابن لە گەڵ هەڵوێستا بوون بەلام تۆ کەی بەوان گووت کە بەناوی گروپەوە دەرۆیتە نێو حیزبێکی کەوە کە هەردووکمان باش دەزانین خۆت لە بارەی ئەو حیزبی تازەتەوە چۆن رۆشنگەریت دەکرد . تۆ نەدەبوو وا ئەو خەلکە بە بێ ئاگا بزانیت و لە هەستی پاکی ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆت کەڵک وەربگریت نازانم بە برادەرانی حدکا چیت وتوە کە بە ناوی هەڵوێستەوە بە خێر هاتنی تۆیان کردوە. بەلام ئەوەشیان پێ بلێ کە ئەو خەلکەت لە گەڵ نین و بۆ خۆت بە تەنێیت و هەلوێستی ئەو خەڵکە تەنیا لە یەک شتدا گۆراوە ، ئەویش لە متمانە کردن بە جەنابتە دەنا لە جاران زیاتر هەوڵ دەدەن کە چاکسازی لە حدک دا بکەن .
تۆ ئەوەندە رێزت لێ گرتبان پێت گوتبان لەوانەیە ئەوانیشت روو گیر کردبا بۆ هاتنەوە لە گەڵت .
لە گەڵ رێز
+ نوشته شده در دوشنبه 12 تیر 1391
ساعت 23:38 توسط tarikere
|
|