 |
|
سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل هه‌ڵات |
|

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان، ڕیزه‌كانی ئه‌و پارته‌ی جێهێشتووه‌و په‌كه‌كه‌ش زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست NNA كه‌وتوون، (بڕیار گابار) كه به‌مدواییانه بووه ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل، له‌قه‌ندیل هه‌ڵاتووه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێستای نازانرێت.به‌رپرسێكی باڵای كه‌جه‌كه، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه (بڕیار گابار) هه‌ڵاتووه به‌ڵام به‌رپرسه باڵاكه‌ی كه‌جه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌وان نایانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچی تر بڵێن، جگه له‌پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، (بڕیار گابار) له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری (سنه)یه‌و له‌دوای ده‌ستگیركردنی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) له‌ساڵی (1999)دا، په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه كردووه‌و بووه‌ته گه‌ریلا.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2000)یشه‌وه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، دواتریش له‌سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانی پژاكدا به‌شداریكردووه، دواتر له‌ناو پژاكدا بووه‌ته ئه‌ندامی كۆردیناسیۆن‌و ڕۆڵێكی ئه‌كتیڤی هه‌بووه له‌ناو ئه‌و پارته‌دا.
له‌كۆنگره‌ی ساڵی (2010)ی پارتی كرێكارانی كوردستاندا، بڕیار گابار بووه به‌ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌شی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كه‌جه‌كه‌ی كردووه.
له‌دوا كۆنگره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانیشدا، گابار بووه به‌ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل، كه (ڕه‌مزی كارتاڵ) هاوسه‌رۆكیه‌تی، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگیشه له‌قه‌ندیل هه‌ڵاتووه‌و تائێستا نازانرێت ڕووی له‌كوێ كردووه.
+ نوشته شده در سه‌شنبه 03 دی 1392
ساعت 19:47 توسط tarikere
|
|
|
|
|
منوی اصلی |
|
|
|
دسته بندی خبر ها |
|
|
درباره ی ما |
|
ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات
صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات
|
|
آرشیو |
|
|
|
نویسندگان |
| |
|
پیوند های وبلاگ |
|
|
امکانات |
|
|
|
|
 |