|
ماوه یه ک له مه و پێش یه کێک له دۆستان له رێگای ئیمایل بابه تێکی جوانی بو ناردبووین که هه ر ئه و کات ئیزنی بڵاو کردنه وه مان له خوی وه رگرت وئیستا بڵاوی ده که ینه وه(هه لبه ت ناوی ئه م به رێزه له لامان به نه هینی ماوه ته وه) به ڵام ئه مرۆ دیسان که سێک به ناوی"کومه ڵه ی دێموکرات" که ئه و لۆگۆیه شی بۆناردووین به هه مان شێوه ناردویه تی و زۆریش به ته ئکیده وه کوتویه تی بڵاوی که ینه وه:

ماوه‌ێکه خه‌رێکی خۆیندنه‌وه‌ی شاهکاری دۆن کێشۆت فه‌س فه‌س پاڵه‌وانی مانش، ئازا و قاره‌مان حه‌ق به ده‌ست هاۆری و هاوودردی بێوژن و ڵی قهماوانی وڵاتی خۆی که بۆ بی نه‌رخ ترین پێشهات هه‌ڵ وێستی ده‌گه‌رت زور که‌سی نهناسراۆ و وون بۆ بێ ناو‌و نێشان وه‌ک پاڵه‌وانی سه‌ر گه‌ردان ده‌ناساند ، که ڵایان به‌ریز ئه‌حمدی قازی به کوردیکی پاراو و ره‌وان وه‌رگێراوه.
هه‌ر بۆیه به پێویستم زانی ئه‌م سه‌ر گوزشته ڵه سه‌ر ئیزنی دؤن کیشۆت و بێ ده‌ستکاری بڵاو به‌که‌مه‌وه،هه‌رچه‌ند ده‌زانم دهکهوومه به‌ر په‌ڵاماری سانکوی مێتهری پاڵه‌وانی رۆخسار خه‌مگین وکهرهکهی وئاموزای رێ نیشانده‌ری، که به چه حهقیک سه‌ر گوزشتی ئه‌وان بۆ جاریکی دیکه ده‌نوسمه‌وه ،به‌ڵام به‌ڵامه‌وه گهرێنگ نییه،چونکه باش ده‌زانم هه‌ر وه‌ک من ماۆهیکه تۆزی خه‌فت سه‌ر شانی گهرتووم،به‌زه‌م له سه‌ر ڵیهۆان نه‌ماوه ،زۆر که‌سیش دیکه‌ش هه‌ن چارهنۆسیان باشترنێهو بهچهرمه سه‌ری ژیان تێپه‌رده‌که‌ن،به خوێندنه‌وه ئه‌م به سه‌رهاته رۆخساریان بۆ ماۆیک گه‌ش ده‌بێته‌وه.
له گه‌رانه‌وه ئه‌شکه‌وتی مۆنتهزینووس که له لایان فه‌س فه‌س پاڵه‌وان داگیر کرا،ریبواریکی که باره‌یکی له سه‌ر ئیسترهکه دانابووبه کاروانی پاڵه‌وانه‌وه پێوست به‌بوو،هه‌ڵ ۆیستی خۆی به‌م شێوه بۆ دۆن کیشۆت هاۆریانی ده‌ربه‌ری.
به ادامه مطلب بروید
به‌ریزان دهپیشدا پیۆسته بزانن که له یه‌کیک له شارهدییهکانه نزیک که له چۆار فهرسهغ ۆنیۆیی کارۆانسهرایدا ههلکهۆتۆۆه ،یه‌کیک له راۆیژکارانی شآڕهۆانی به هۆی بی مبالاتی یا بزۆزیی کلفهتهکهی ،که ئه‌گه‌ر باسی به‌که‌ین ده‌بیته داستانی دوورۆدریژی ئه‌سکنده‌ر نامه ۆ شانامه ، که‌ریکی لی ۆن بۆ ۆ هه‌ر چه‌ندی لێرۆلهوێ به شوینیدا گه‌را نه‌یدیته‌وه .پازده ڕؤژ به سه‌ر ون بوون و جارکێشان بۆ دۆزینهۆهی که‌ردا تیپهڕیبوو که رۆژیکیان له‌سه‌ر مه‌یدانی گه‌وه‌ری گوند ، ڕاوێژکاری که‌ر ۆن کردوو،یه‌کێ تری له ڕاویژکارانی شارهدییهکه چاو پێ که‌وت که بۆلای ده‌هات .کابرا هاته به‌ره‌وه وگوتی،هاوکاری خۆشه‌ویست ،مزگێنی بده که که‌ره‌که‌ت دۆزراوه‌ته‌وه ،کابرا گووتی هاورێ ،مزگێنی تؤ له سه‌ر چاوم ،به‌لام دهپیشدا بفه‌رموو له کوێ دۆزراوه‌ته‌وه ؟ کابرا گوتی: ڵه مێشه‌ی خواره‌وه‌ی کێو. من ئه‌مڕۆ به‌یانی که‌ره‌که‌م دیت که کورتان و هه‌وساری پێوه نه‌بو،زۆریش کز بوو که پیاو جه‌رگی بۆی ده‌بوو که‌باب. ده‌مویست وه‌پێش خۆمی بده‌م و بو تۆی بێنمه‌وه،به‌لام زۆر سڵ و ڕه‌وک بوو تا لێی نزیک بوومه‌وه دهخؤی نووسا و بهههلاتن رۆیشته‌وه قووڵاییێ مێشه‌که. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ با هه‌ر ئیستا بچینه سۆراغی. من که‌ره‌که‌م ده‌به‌مه‌وه مال و زوو ده‌گه‌رێمه‌وه. خاوه‌نی که‌ری ون بووگوتی:یارمه‌تیی تۆ ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی و منه‌تباری من و ده‌بێ بۆ ئه‌و زه‌حمه‌ته پاداشێکی باشت بده‌مه خزمه‌ت.
من ئه‌و داستانه مووبه‌موو به جۆریک ده‌گێرمه‌وه که ئاگهدارانی ڕووداه‌که مومکینه بیگێڕنه‌وه.به کورتی ،ئه‌و دوو ڕاوێژکاره ده‌ست یه‌کدا به پێی پیاده ڕۆیشتنه مێشه‌که، به‌ڵام کاتێک گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که پێیان وابوو کهرکهی ڵی دهدۆزنهۆه هه رچی گه‌ڕان هه‌واڵیک له که‌ره‌که نه‌بوو. ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی که ده‌یگوت که‌ره‌که‌ی دیووه،رووی ده هاوکاری خۆی کردوگوتی:گوێ بگره هاورێ،فێلێکم دیوه‌ته‌وه که به هۆی ئه‌و ده‌توانینن کهرکهت نه ته‌نیا له ناو مێشه‌دا ،به‌ڵکو ئه‌گه‌ر چووبێته بنه‌بانی زه‌وییش بدۆزینه‌وه. من زۆر باش ده‌زانم بزهڕێنم و تۆش ئه‌گه‌ر هێندیک له‌و هونه‌ره بزانی یه‌قین بزانه که کار جێبه‌جێ ده‌بێ.ئه‌وی تر گوتی :هاوڕی ده‌ڵیی هێندیک سه‌یره؟ بڕوام پێ بکه له‌و هونه‌ره هیچ که‌س،ته‌نانه‌ت خودی که‌ره‌کانیش به من ناگه‌ن! ڕاوێژکاری دووه‌م گوتی:با بزانین،بڕیاری من ئه‌وه‌یه من به لایه‌کدا وتۆبهلایهکی تردا وه‌ڕێ ده‌که‌وین و مێشه که دهورڵی ده‌ده‌ین. ده‌گه‌ڵ ڕؤێشتندا جاروبار تۆ بزهڕینه و جارجاریش من و اگر که‌ره‌که له مێشه‌دا بی مومکین نییه ،جوابمان نه‌داته‌وه.خاوه‌ن کهرگوتی:هاوڕێی خۆشه‌ویست،به‌راستی که نه‌خشه‌که‌ت بێ وێنه‌یه و له زانایی وزیتی ووشیاری تۆ دهکالێتهوه.ده‌سبه‌جێ هه‌ر دوو لێک جێابونهوه و هه‌رکامیان به لایه‌کدا که‌وتنه ڕێ،پاشان هه‌ردووک له یه‌ک کات و ساتدا ده‌ستیان کرد بهزهڕزهڕ وچون هه‌ردووک فریوی زه‌ڕه‌زه‌ڕی لایانی تری خواردبو گه‌ڕانه‌وه لای یه‌ک ولایان وابو که که‌ره‌که‌یان دۆزیوه‌ته‌وه. خاوه‌ن که‌ر کاتێک هاوکاری خۆی دیت گوتی:هاوڕێ،یانی ده‌کری زهرهزهڕی که به‌ر گویم که‌وت وبیستیم هی که‌ره‌که‌م نه‌بی؟ هاوریکی گوتی :نه‌خێر ده‌نگی من بوو،یه‌که‌می گوتی :باشه هاوڕێ،من ته‌سدیق ده‌که‌م که لانی زهرهزهڕهوه به هیچ کلۆجیک له نێوان تۆ که‌ردا جیارازی نیه،چون من به‌عومری خؤم نه دیتوومه و نه بیستوومه که که‌سیک به‌و بارستایه وێکچوونه،لاسای زه‌ڕینی که‌ر بکاته‌وه.ڕاوێژکاری زهڕیو گوتی:هاورێبی ته‌عاروف وبی گه‌زافه و پێههلاگوتن خۆت زۆرتر له من لایقی تاریف و په‌سن کردنه‌ی.سوێندم به خودای مه‌زن که منی ده‌رووست کردووه تو له هه‌موو زهڕهزڕهکهرانی دنیا دوو پله سه‌رتری.ده‌نگی تۆ بڵند و بۆر و به هێزهومهودای هه‌ر ئهههنگیکی زه‌ڕین به ئه‌ندازه‌ی سروشتیی خۆی ڕاده‌گری وخاڵێ راوه‌ستان وبێده‌نگ بوونیشت زۆر به ئه‌ژماره. کهوابوومن ئیقراردهکهم له‌به‌رامبه‌ر تۆدابهزیوم و تاجی سه‌رکه‌وتن و بردنهوهلهم کیبه‌رکێ و هونه‌ره بهرهزدا پێشكه‌ش بهتۆدهکهم. خاون کهرگوتی:زور باشههاورێ ،من لهوپاش قه‌دروقیمه‌تی خۆم زۆرتردهزانم ویه‌قین ده‌که‌م ده‌زاتی مندا هونهریک شاردراوه‌ته‌وه. ڕاستیییه‌که‌ی من خۆم پێم زانیبووکه زهڕهزهڕبزانم به‌لام هه‌رگیز پێم وانه‌بو به‌و جۆره‌ی که تۆپێـــــــم ههڵادهڵیی بیزانم. دووه‌می گوتی:ئه‌م نوکتهیهش به عه‌رزه‌کانی خۆمه‌وه ده‌لکێنم که له دنیادا بههری شاراوه زۆرن به‌ڵام خاوه‌نه‌کانیان ناتوانن ئه‌وجۆره ده‌بێ له جه‌وهه‌ری بهههری خۆیان که‌ڵک وهربهگرن. خاوه‌ن که‌ر گوتی: به‌ڵام ئه‌و به‌هره و هونه‌ری من و تۆ بێجگه له جارێکی وه‌ک ئه‌م جاره که بومان هاتۆته پێش ،به کاری چی تر نایه. دیسانیش جێگه‌ی شوکره که سه‌ره‌نجام به کار هات.پاش ئه‌م وتووێژه دیسان ئهودووهاوکاره لێک جێابوونه‌وه ودهستێانکردهوه به زه‌ڕه‌زه‌ڕ،به‌لام هه‌ر جار چه‌ند هه‌نگاویک نه‌ده‌ڕۆیشتن که ده‌گه‌رانه‌وه لای یهکو ئه‌و کاره ئه‌ونده دووپات بووه که سه‌رئه‌نجام تێ گه‌یشتن که ئه‌م زهڕهزهڕه لهخۆیانهوهیه نه‌ک له کهرکه. به‌ڵی جا ئه‌م دوو هاورێیه له کاتیکدا هه‌ر جار ده‌نگی زه‌رینی خویان به‌رز ده‌کرده‌وه ته‌واوی ئه مێشه‌یه گه‌ران،به‌ڵام که‌ر نه جوابی داوه و نه شوێنیان دۆزییه‌وه، ئه‌و بهستهزمهنه چۆن ده‌یتوانی جوابیان بداته‌وه،چون هه‌ر دووک هه‌واڵ به سه‌ر کهلاکهیدا که‌وتن که گورگ ههڵدرههڵدری کردبوو. کاتێک خاوه‌ن که‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌ی چاوپێکه‌وت گووتێ:به‌راستی پێم سه‌یر بوو که‌ره‌که‌م جواب ناداته‌وه.چونکه بێجگه له حاڵه‌تی مردووییدا ده هه‌ر حاڵیکدا بایه کاتێک ده‌نگی ئیمه بیستبا،جوابی هه‌ر ده‌داینه‌وه.به‌ڵام هاوڕێ ئیستا که من وه‌ستایی ه لێهاتوویی ئیوه‌م ده زهڕهزهڕدا تا ئه‌و ڕاده‌یه گوێ لی بووئیقرار ده‌که‌م که وه‌خته‌که‌مان له‌و به‌دوای که‌ر گه‌رانه‌دا بێهوده به فێرۆنهداوه و هه‌ر چه‌ند که‌رم گورگ خواردوویه،به‌ڵام ئه‌ونده خۆشحاڵم که ده‌ڵیی دیتوومه‌ته‌وه.ئه‌وی تر گووتی:هاوکاری به‌ریزم،ئه‌م بابه‌ته له مه‌ڕ هه‌ر دووکمان ڕاسته وبه‌راستی شه‌نده له مه‌نده‌ی که‌متر نییه
پاش ئه‌وی،هه‌ر دووک هه‌واڵ دڵ شکاو و خه‌مۆک گه‌رانه‌وه گوند و به‌وردی باسی ڕووداوی ون بوونی که‌ر و به دوادا گهڕنهکهیان بۆ دۆر جیران گێراوه و هه‌ر کام وێرای گێرانه‌وه، له تاریفی زهڕاندنی خوێاندا بو هه‌راوی قسه‌یان کرد. ئه‌م هه‌واڵه له گونده‌کانی دهوروهبهریشدا بڵاو بووه‌وه‌و به وردی به گوێی هه‌مووکه‌س گه‌یشت. جا شه‌یتان که هه‌رگیز خه‌و له چاوی ناکه‌وێ و هه‌میشه به دوای شه‌ڕ و ههرادادهگهڕێ و تۆمی جودایی و لێکهه‌ڵبڕان و شه‌ڕ ئاژاوه دهچینی،ئه‌وجاریش هه‌ر ئه‌و کاره کرد و هه‌ر کات خه‌ڵکی گونده‌کانی تر به ڵاماندا تێ ده‌په‌رن ده‌ست ده‌که‌ن به زه‌ڕه‌زه‌ڕ و به‌م جۆره داستانی زه‌ڕه‌زه‌ڕی راوێژکارانی شاره‌وانیمان وهبێردێننهوه. گه‌ده و گودش ئیستا خوێان تێ ههڵقوتاندووه و ئه‌وش سه‌د جار له‌وه خراپتره که ته‌واوی شه‌یتانه&
+ نوشته شده در دوشنبه 03 مهر 1391
ساعت 00:03 توسط tarikere
|
|