 |
|
حیزبی دیموکرات‌و پژاک یەکتر تۆمەتبار دەکەن |
|

ئاوێنه‌نیوز: هه‌ردوو سه‌رۆكی حیزبی دیموكراتی كوردستان و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) هێرشی میدیایی‌و یه‌كتر تۆمه‌تباركردنیان ده‌ست پیَدهكهن.
لە دواهەمین پێشهاتی شەڕی میدیایی نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دیدارێکی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان خالید عەزیزی، هێرشی كرده سەر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)و ئەو حیزبەی بە (شت) ناوبرد‌و وتی " پژاك حیزبێك نییه كه به‌رهه‌می پێگه‌یشتنی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئێران بێ. پژاك وه‌ك خۆی ناتوانێ به‌شێك له گه‌مه‌كه بێت، به‌لكو حیزبێكه كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ كار‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دروستی كردووه. ئه‌گه‌ر ئێران بشێوێو ئه‌و سیستمه به‌ره‌و نه‌مان بچێ، ئیتر په‌كه‌كه پێویستی به شتی وه‌ك پژاك نییه."
لە وەڵامی ئەو قسانەی خالید عەزیزیدا سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی هێرشی كرده سەر خالید عەزیزیو حیزبی دیموکراتی کوردستان، هاوكات بە پارەوەرگر تۆمەتباری دەکات وەک پاداشتی هێرشکردنە سەر پژاک.
سەرۆکی پژاک لەبەرنامەیەکی نەورۆز تی ڤی دا حیزبی دیموکراتی کوردستانی بەدەستەو گروپ ناوبرد‌و وەڵامی قسەکانی خالید عەزیزی دایەوەو تۆمەتباری کرد بەوەی هەر ڕۆژەی لێدوانێک دەدات‌و لێدوانەکانی دژی یەکن.
حاجی ئەحمەدی وتی، پێش ئەوەی خالید عەزیزی ببێتە (سەرۆکی ئەو دەستەیە) وتویەتی کە " لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ لەبەرچاوگرتنی پژاک سیاسەت ناکرێت"، بەڵام دوای ئەوەی بووە بە سکرتێری حیزب، ئاوازەکەی گۆڕیوەو بەردەام هێرش دەکاتە سەر پژاک.
لە درێژەی قسەکانیدا حاجی ئەحمەدی ئاماژە بەوە دەکات کە لە بری ئەو هێرشانە خالید عەزیزی مانگانە (جیرۆ ـ چەکی بانکی) وەردەگرێت بێ ئەوەی ناوی هێچ لایەنێکیتر ببات.
+ نوشته شده در سه‌شنبه 23 آبان 1391
ساعت 00:08 توسط tarikere
|
|
|
|
|
منوی اصلی |
|
|
|
دسته بندی خبر ها |
|
|
درباره ی ما |
|
ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات
صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات
|
|
آرشیو |
|
|
|
نویسندگان |
| |
|
پیوند های وبلاگ |
|
|
امکانات |
|
|
|
|
 |