صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


"بێهزاد خۆشحاڵی"باشتر بناسه!

بێهزاد خوشحاڵی

 

دەی ئێستاکەش باوەڕ ناکەن کە کاک بێهزاد خوشحاڵی بە تریاکەوە گیراوە یان نا؟
چاو لەو بڵاو کراوەیە بکەن و ئەو کات بڕیار بدەن.
ئەمە هەڤاڵ و دۆستەکانی کاک بێهزاد لە دەرەوەی زیندان نووسینویانە......

ڕوونکردنەوەیێک بۆ ڕای گشتی

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا باس لە دەسبەسەرکرانی کەسایەتی بەناوبانگ و سیمای خۆشەویستی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێز کاک "بێهزاد خۆشحاڵی" نوسەر و لێکۆڵینەر، لە باشوری کوردستان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێت. لەو باسانەدا ئەو بەڕێزە بە تۆمەتی مادە سڕکەرەکان تاوانبار دەکەن و کەسانێکیش بە بێ ئاگاداری لە و تۆمەتە بۆ خۆیان سزا لە سەر کاک بێهزاد دەسەپێنن و هێشتا تا ئێستەیش تەنانەت یەک بەڵگەی باوڕپێکراو و جێگە متمانە لە بەر دەتدا نیە بۆ ئەو تۆ مەتە بەڵام لێرەدا جێگە خۆیەتی ئاماژە بە چەند خاڵ بکرێت بۆ ڕای گشتی؛
١-لەو ساڵانەدا کە لە ناوخۆی وڵات بووین کۆنەپەرستانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام ئەو هەڕەشەیان لە هەموو چالاکێکی بە ئابڕوو و دڵسۆزی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان و بەتایبەت ئەوانەی ئەکتیڤ بوون وەکوو کاک بێهزاد، دەکرد و ئەو کەسانەی وا لە نزیکەوە کاک بێهزاد دەناسن بە باشی ئاگاداری ئەو ڕاستیەن. دوا بە دوای ئەوەی ناوبراو ناچار بە جێهێشتنی ڕۆژهەڵات بوو و لە باشوور نیشتەجێ بوو بەردەوام لە پاڵ هەڕەشەی جۆراوجۆری گیانی ئەو باسەیش وەکوو خاڵێک لە بەرنامە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێک شکاندنی کەسایەتی کاک بێهزاد ئاماژەیان پێ دەکرد.
٢- دڵسۆزی و خەمخوار بوونی ئەو ئازیزە بۆ گەلەکەی تا جێگایک بوو کە بەردەوام بۆ لابردنی کەم و کۆڕی و هەر وەها لێک نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات بە نوسراوە و بەرنامەی لە میدیاکانی ئەو لایەنانە و سەردانی ڕەهبەری و هەر کارێکیتر کاتی خۆی تەرخان دەکرد و لە ماوەی ئەو ٣ ساڵەدا کە لە باشور نیشتەجێیە پێشنیاری زۆری بۆ ئیقامەتی وڵاتە ئوروپاییەکان و ئەمریکای لە بەر ئەوەی خزمەتی گەلەکەی بکات ڕەتکردەوە و سەرەڕای بار و دۆخی سەختی ژیان لە باشوور چاوی لە ڕۆژهەڵات بوو و بیری لە ڕزگاری ئەو گەلە و ئازارەکانی دووری لە ئازیزان و تەنانەت تەنیا ڕۆڵەی "ژوان" لە بیر بردبووەوە.
٣-کاک بێهزاد لەبەر ئەوەی بەردەوام لە سەر یەکدەنگی ئەحزابی ڕۆژهەڵات شێلگیرانە تێدەکۆشی و ئەو زەحمەتانەی کاک بێهزاد و زۆر چالاکی نەتەوە پەروەریتر ئاکامی لە کەوتبوو و کوردی ڕۆژهەڵات بەرەو لێک نزیک بوونەوەیێکی مێژووئی ئەڕوات دیارە ئەو کەسانەی لەبەر کورسی و پۆست و پلەی حیزبی خۆیان یان کەسانێکی بەکرێگیراو بەردەوام دژایەتیان دەکرد. زۆر کار نابەجێ و ناشیاویشیان بۆ دڵسارد کردنەوەی ئەو ئازیزە کرد بەو هیوایەی باشوور بەجێ بێڵێت و بڕوات بۆ وڵاتانیتر بەڵام هیچیان پێ نەکرا.
٤-بەردەوام لە ڕۆژهەڵات میوان سەردانی ماڵی کاک بێهزادی دەکرد و زۆر جار لە سەر ئەوەی لە باری ئەمنیەتی و مەترسی بۆ بەڕێزیان ساز نەکرێت، ئاگاداری پێدرا بوو و کە ئەگەری ئەوە هەیە کە لەو ڕێگەیەو کێشەی بۆ درووست ببێت هەر وەها کە مێژووی کۆماری دژە مرۆڤی ئێران ئەوەی نیشان داوە
ئەو کەسانەی وا ئەو پیلانەیان داڕێشتوە ئامانجی شکاندنی جێگە و پێگەی باش و خۆشناوی کاکە بێهزادیان لە دڵ خەڵک و هەر وەها متمانەی لایەنە سیاسیەکانیان بەو ئازیزە بوە. بە دڵنیاییەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو کەس یان کەسانەی وا بۆ هەر دەسکەوتێکی تاکە کەسی خۆیان لەو پیلانەدا ڕۆڵگێر بووبێتن ڕیسوا دەکرێت و پێوەندی ئەو کەسانە بە کامە دەستگای ئیتڵاعاتی و زانیاری و هەر وەها مەبەستی قیزەونیان لەو کارە کە بەس "جاش" پێی دەکرێت کردوویانە بۆ ڕای گشتی بە بەڵگەوە ئاشکرا ئەبێت.
جێگەی خۆیەتی ئاماژە بەوە نکرێت کە کاک بێهزاد نووسەری ٥٤ کتێبەو بە هەزاران نووسراوەی بۆ گەیاندنی ئازارەکانی نەتەوەی کورد بە چارەسەری و ڕزگاری ئەو گەلە تۆمار کراوە و زۆرتر لە ٢٠ ساڵە ژیانی خۆی بۆ ئامانجی پیرۆزی نەتەوەیی لە مەترسی خستوە و لە بازداشتگای ئیدارەی ئیتڵاعات و هەڕەشەی گیانی بۆ خۆی و کەس و کاری و چاودێری ئەمنیەتی بەردەوام تا دوری لە بنەماڵە و ماڵ و سامان نەیانتوانی هیچ لە ورەی بەرزی ئەو ئازیزە کەم کەن لێرەشدا بە دڵنیاییەوە هەر وا دەبێت.

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 23 / 11 / 1392برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 60
بازدید دیروز : 126
بازدید هفته : 334
بازدید ماه : 326
بازدید کل : 219957
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب