ناکۆکییه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو دانیشتنه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و سکرتێریحیزبی دیموکراتی کوردستان گومان ده‌خاته سه‌ر په‌که‌که هاوپێوه‌ند به وته‌کانی سکرتێری پژاک که به توندی له دژی لایه‌نه‌که‌ی قسه‌ی کردبوو.

پاش ئه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سکرتێری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) له ڕێگای که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی زمانحاڵی لایه‌نه‌که‌ی له دژی دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان به توندی لێدوانی دا، خالید عه‌زیزی، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان له کاردانه‌وه‌دا گومانی خسته سه‌ر په‌که‌که که له پشتی ئه‌و لێدوانه‌وه بێت. عه‌زیزی که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناوخۆی لایه‌نه‌که‌یدا قسه‌ی ده‌کرد، وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆکی پژاک ته‌نیا به‌رهه‌می که‌ف و کوڵی شه‌خسی خۆی بێ، ئه‌وه ده‌بێ په‌که‌که و پژاک وڵامده‌ر بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی په‌که‌که بێ و به پژاکی بکات، ئه‌وه ئێمه بێده‌نگ نابین." ڕاشیگه‌یاند که "ئه‌وه قه‌زیه‌ی دیموکراته به گشتی و هه‌ر دوو دیموکراته‌که (حدک و حدکا) قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بکات به ڕاشکاوانه به خه‌ڵک ده‌ڵێن که پژاک چ سیغه‌یه‌که." سه‌رۆکی پژاک له لێدوانه‌که‌یدا وێڕای پرسیار خستنه‌سه‌ر سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان و به بێ ده‌ستکه‌وت ناوبردنی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان که "به بێ هۆ به‌کوشتدانی 30 هه‌زار کچ و کوڕی کوردی ئێران" ناوی هێنا، ڕاشیگه‌یاند که ئه‌وه‌ی ئێستا له ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دایه؛ مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی، کورسی و پاره‌یه و په‌یڕه‌و کردنی سیاسه‌تی سه‌رقاڵ کردنی کوردی ئێران. هاوپێوه‌ند به هۆکاری هێرشی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆکی پژاک بۆ سه‌ر دیکه‌ی لایه‌نه کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران به تایبه‌ت دیموکراته‌کان، ئاشکرابوو که ئه‌وان له زۆربه‌ی کۆمیسیۆنه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دژ به سیاسه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆ دروستکردنی پارت و ڕێکخراوه بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی وڵاتانی دیکه هه‌ڵوێستیان گرتووه و ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی په‌که‌که‌ی به‌دواوه بووه و ده‌یه‌وێ له ڕێگای پژاکه‌وه تۆڵه‌یان لێبکاته‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌کان له کۆمیسیۆنی پڕه‌نسیپه هاوبه‌شه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، که ده‌گوترێ گه‌ڵاڵه‌که‌ی له لایه‌ن خالیدی عه‌زیزیه‌وه نووسراوه، له یه‌کێک له خاڵه‌کانیدا هاتووه که حیزبه‌کانی هیچکام له به‌شه‌کانی کوردستان نابێ ده‌ست له کاروباری به‌شه‌کانی دیکه وه‌ربده‌ن و حیزبی لابه‌لایان بۆ ساز بکه‌ن.
نظرات شما عزیزان:
+ نوشته شده در 8 / 6 / 1392برچسب:,
ساعت توسط دابراو
| یک نظر
|