صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


مەلا مستەفا بارزانی چی بە شای ئێران وتووە؟

سەرکردایەتی بارزانی بەر لەوەی فوو بە زۆڕنای ئاشبەتاڵ دا بکا. وەفدێکی بەسەرۆکایەتی ...... مەلا مستەفا ، چووە لای حەمە ڕەزا شا. د. مەحمود عوسمان کە ئەندامێکی ئەو وەفدە بووە، پێکەوە لەگەڵ بارزانی چوونەتە لای شا، ئەو بەم شێوەیە دیالۆگی نێوان شا و بارزانی دەگێڕێتەوە. د. مەحمود عوسمان دەڵێ: شا بە بارزانی ووت: رێکەوتننامەی جەزائیر ناچارم دەکا کە هەرچی کۆمەکی ئێران بە شۆڕشی کورد و، هەموو ئەو کۆمەکانەشی لە ڕێگەی ئێرانەوە پێتان دەگەن لێتان ببڕم، جا پێم خۆشە بزانم تۆ لەم بارەیەوە دەڵێی چی؟ د. مەحمود عوسمان دەڵێ: بە کورتی ئەمە وڵامی بارزانی بوو بۆ پرسیارەکەیشا: بارزانی ووتی: ((ئێمە گەلی خۆتین، مادام تۆ ڕێکەوتنامەی جەزائیر رازیت و، ئەم ڕێکەوتننامەیە خێری ئەو ئێرانەی تیایە کە سەرزەمینی نەتەوەی ئێمەشە، ئێمە هیچ شتێکمان لەسەری نیە، وە ئێمە لە ژێر فەرمانی جەنابتانداین، پێمان بڵێی بمرن : دەمرین، ڵێ ی بژین: دەژین)) . بە کوێرەی کتێبەکەی د. مەحمود، بارزانی لە درێژەی قسەکانی دا بە شای ووتووە:(ئێمەلە رابردودا وەفادارت بووین، ئێستەش و لە ئایندەش دا هەروا دەبین)). ئەو بەر خوردەی ..... بارزانی بە شا، د. مەحمودی زۆر سەغڵەت و ناڕەحەت کردوە، ئەو قسانەی بارزانی لە رۆژی ١٢/٣/١٩٧٥ دا بۆ شای کردن.
راگەیاندنەکانی پارتی بنەماڵە هەمیشە بە شان و باڵی مەلا مستەفا بارزانی دا هەڵ دەدەن و ئەیانەوێت وەکو فریشتەیەکی رزگارو کەر پاک و بێگەرد بە هاونیشتمانیانی کوردستانی بناسێنن، لە هەموشی گاڵتەجاڕتر ئەوەیە ماوە دوو ساڵە ڕۆژی لە دایک بوونی مەلا بارزانی دەکەنە پشوو و بەسەر هاونیشتمانیانی کوردستانیان دا سەپاندووە و ئەشیانەوێت وەکو باوکی روحی گەلەکەشمانی بناسێنن؟، پێویستە مێژووی رەشی مەلا مستەفا بارزانی وەکو خۆی بنوسینەوە کە چی مرۆڤێکی خائین و خۆفرۆش و کورد فرۆش گەل فرۆش و نیشتمان فرۆش بووە و خاوەنی چ جۆرە کەسایەتیەکی بچوکبووە لە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان، بەرامبەر بە هاونیشتمانیانی کوردستانیش چ دڕندەیەک بووە و دەستی نەپاراستووە لە تیرۆر و تۆقاندن و کوشتن و ئەشکەنجەدان.
مرۆڤ کاتێک قسەکانی مەلا مستەفا ئەخوێنێتەوە کە لە وەڵامی شای ئێراندا کردوێتی، بەزەیی بەو هەموو هاونیشتمانیانە دێتەوە کە چەند بە پاکی و بەروحی کوردایەتیانە دوای ئەم کابرا عەقڵ بچوکە کەوتوون و دەیان و سەدانیان خۆیان کردوەتە قوربانی، بەبڕوای من هۆکارێکی ئەو تاوانەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرکرادەیەتی خوێندەوار و قەڵەم بەدەستانی ئەو کاتە و کە لە نزیکەوە مەلا مستەفایان ناسیوە چ مرۆڤێکی مێشک بچوکە، کەچی هەمیشە لە ناو خەڵکە سادەکەدا دیواندویانە. هەروەکو چۆن ئێستا کۆمەڵێک مێشک فرۆش و قەڵەم فرۆش لە پێناوی چەردەیەک پارەدا مێژووی ڕەشی ئەو بنەماڵەیە سپی دەکەن و نەوەی نوێ چەواشە و نابینا دەکەن. هۆکارێکی دیکەشی بۆساویلکەی هەندێک لەوخەڵکانە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە دوای کەوتوون.
گەلێک کەسێکی ئاوا خۆفرۆش و زەلیل و بچوکی وەکو مەلا مستەفای کردبێت بە سەرکردەی خۆی، ئیتر چۆن نابێتە خاوەنی ئەو هەموو جاش و خۆفرۆش و ئەنفالچییە؟ هەر ئەوەش وایکردوە مەسعود بارزانی کوڕیشی سڵ لە خیانەت نەکاتەوە و گەورەترین خیانەت لە مێژوودا تۆمار بکات کە ئەویش ٣١ ئاب بوو، لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە کە ئەبینین لە ساڵی ٢٠١٣ کە پێی دەگوترێت سەردەمی جیهانگیر و فەیسبووک و تەکنەلۆجیا، کەچی لەم سەردەمەدا هەزاران کەس بە تایبەتیشی لە مامۆستای زانکۆ و بنەڕەتی و پارێزە و ئەندازیار و دکتۆر و رۆژنامەنوس و رۆشنبیر و چی و چیتر دوای ئەم نیشتمان فرۆشانە کەوتوون و خۆیان وەکو بەنزین ئەسوتێنن بۆ ماشێنە ژەنگاویەکەی ئەو بنەماڵەیە و خەڵکانێکی زۆریشیان کردوە بە دوکڵی ماشینەکە.
تیبینی:
سود لە سەرچاوەی کتێبی/لانەی جاسوسی لە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ زنجیرە (٢) بەشێک لە بابەتێکی لاپەڕە ٣١ وەرگیراوە



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 7 / 1 / 1392برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 116
بازدید دیروز : 126
بازدید هفته : 390
بازدید ماه : 382
بازدید کل : 220013
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب